تاڵ ¹ /taľ: ن:[ هیک : تەنترە][ ئاڤێستا : تەﺜرە.]
1 – تاڵەموو: taľemû.
:: مامم تەمەنی زۆرە، بەڵام سەری یەک تاڵی سپی تێدانیە.
2 – هەودا، داو، دەزوو : تاڵ كە دەچنرێت و دەكرێت بە جلک.
.
.
___________
تاڵ ² /taľ: ن:[ ڕۆژک، جێو] دەشتێكە دەكەوێتە ناوچەی بانەوە، بەرزاییەكەی لەرووی ئاستی دەریاوە 1400 – 1450 مەتر دایە.
.
.
___________
تاڵ ³ /taľ: ئان:[ هیک: تەكرە پار : تخل، پهـ: تەخل، تەهل. فار: تلخ. تات: تەل] تال( كباک)، تەحل تەعل( كباک)، تاعل( زا) :
1 – تامی لە زران ناخۆش >< شیرین.
2 – هەرشتێكی ناخۆش.
:: ڕووداوی تاڵ
:: قسەی تاڵ
:: رۆژی تاڵ.
3 – ناشیرین، ناحەز.
:: خوێنتاڵ
:: گۆشتتاڵ
4 – رۆژێكی سارد و ناخۆش و ڕەهێڵە كە نەكرێت جووتی تێدابكەن یان ئاژەڵی بڵەوەرێنن، تووش.
تاڵاو/taľaw: نتـ:[ تاڵ+ ئاو]
1 – سوێر و تاڵ : گیراوەیەکی خەست لە خوێی چێشت لە ئاودا.[ ئینگـ : Brine]{ کەماڵنامە، ل، 9}
2 – ئاوی تاڵ و ناخۆش.
3 – ئاوی سەفرا، زەرداو.
{
ئەمێستەش گەرچی عەیش و عوشرەتت هەر تاڵ و تاڵاوە
بە مەرگی تۆ لە پاشانیش دەخۆی تاڵاوی تاڵاوی
}{ ناڵی}.
3 – زۆنگ : شوێنێک كە ئاوی رووبار و جۆبار و بارانی تێدا كۆدەبێتەوە و مەنداو بێت.
4 – [ مجـ] دەرد و خەمی زۆر.
تاڵاوبوون/taľaw bûn: کتن:[ تاڵاو+ بوون] تیەلەوبوون( کهـ).
تاڵاوکردن/taľaw kirdin: کتپ:[ تاڵاو+ کردن] تیەلەو کردن.( کهـ).
تاڵاویی/taľawîy: نچ:[ تاڵاو+ ئیی]
1 – ناوی ناخۆش و تاڵ.
2 – تاڵایی ژیان، دەرد و خەم.
تاڵایی/taľayî: نچ:[ دەر][ تاڵ+ ئایی]
1 – تامی تاڵ، تاڵبوون.
2 – ناخۆشیی.
3 – رەزاگرانیی، ناحەزیی، تاڵیی.
تاڵبوون/taľbûn: كتن:[ تاڵ+ بوون] تیەڵ بوون( کهـ).
1 – گۆڕانی تامی شتێک و بەرەو تامی تاڵ چوون.
2 – تامی تاڵ هەبوون.
3 – [ ئد] رەزاگران بوون، خوێنتاڵ بوون.
تاڵداگریان/taľdagirtin: كتن:[ تاڵ+ داگریان] ڕەش بوون، ڕشەوەبوون، ڕقهەستان.
تاڵكردن/taľkirdin: کتپ: تیەڵ کردن( کهـ).
خۆتاڵ كردن/xo taľ kirdin: کتن:
تاڵ و سوێریی/taľ û sêrîy: نتـ:[ ئد][ تاڵ + و+ سوێریی] دەرد و نارەحەتیی، مەینەت و ناخۆشیی، تاڵیی و سوێریی.
{
كراسێكە بە بەژنی من بڕاوە تاڵ و سوێریی ژین
كە هەر ئەسرینە دەیڕێژم، كە هەر زووخاوە دەیچێژم
}{ حەقیقی. ل. 179}.
تاڵوسوێریی چێژتن/taľûsêrîy çêjtin: كتن:[ ئد] مەینەت و ناخۆشیی دیتن لە ژیاندا، تاڵیی و سوێریی چێژتن.
1 – تاڵی.
:: تا ئیزنگە تیەڵی ئە خوەی نەدیە.
تاڵی/taľî: نچ:[ تاڵ+ ئی] تیەڵی( کهـ).
1 – تامی تاڵ، تاڵبوون.
2 – ناخۆشیی.
{
وەرە با هەڵمژم ئەو لێوە شیرینە بە كەیفی خۆم
لە پاش ئەو تاڵییە با من دەمێك شەكرم لە دەم دابێ
}{ هێمن}.
3 – رەزاگرانیی، ناحەزیی. تاڵایی.
2 – تەنگ.
بەتاڵیی باس كردن/be taľîy baskirdin: كتپ، شڕ: بەخراپ و ناحەز باسی كەسێك كردن، باسی رەزاگرانی و خوێنتاڵی كەسێك كردن.
{ كەسێكی تۆ ناخۆشت ویست و بە تاڵییت باس كرد، ئەویش ناخۆشی دەوێ و دەبێتە قەستەسەری}{ سەعید ومیرسێوەدین. ل. 117}.
تاڵیی و سوێریی/taľîy û swêrîy: نتـ:[ تاڵیی+ و+ سوێریی] تاڵ و سوێریی.
.
.
____________________
تاڵ 4 /taľ: ئان:[ ڕەنگ]
1 – ڕەنگی ڕەش مەیلەو زەرد یان زەردی مەیلە و ڕەش.
2 – [ ئەردە] ڕەش، تار.
:: تاڵ داگەڕیان.
.
.
______________________
تاڵە/taľe: ئان:[ توێ] زراوی نێو زگی گیانلەبەران.
.
.
___________________________
تاڵ 6 /taľ: ن:[ ؟] هەڵاڵ : جەوت و مازوو و تۆكڵەهەنار، كە مەشكە و هەمبانە و چەرمی پێخۆش دەكەن.
تاڵ دان/taľdan: كتن: خۆش كردنی چەرم بە تاڵ و هەڵاڵ.
.
.
.
.