یار ¹ /yar: ن:[ پەهلەوی: yār][ یارێک، یارەکە، – یاران، یارانان یارەکان]

1 – ئاودەم، ئاودەنگ، ئاومل، ئۆگر، بەردەڤک، جفت، جووت، خەمڕەوێن، دڵدات، دڵدار، دۆست، دلبەر، ڕێهەڤ، هاودەم، هاودەنگ، هاوڕاز، هاونشين، هەڤدەڤ، هەڤدەم، هەڤدەنگ، هەڤنشين، هۆگر، یۆو.

2 – ئەڤیندار: لە خۆشەویستی و ئەڤینی مرۆڤانەیی( زایندەگی)، مەعشووقی ئەزەلی.

{

بەزم هام فەردان، یارمۆبەت کێش

یەک ئیمشەوو دەفێ، دروێش، های دروێش

}{مەولەوی}.

یاران/yaran: نتـ:[ کۆی (یار)ە] دۆستان، هۆگر.

یاران/yaran: نتـ:[ کباک، زا ] هەنەک – حەنەک، یاری، گاڵتە، ڕابواردن.

یاراو/yaraw: نتـ:[ هـ] یاراوە : یارە ئاو : هەر تشتێ کە زۆر حەزی لە ئاو بێت و ئاو بخوازێت. 

یاراوی/yarawî: نچ: زۆر حەزکردنی هەر شتێک لە ئاو. 

یارە/yare: ئان: کورتکراوەی ( یار)ە.

یارمەند/yarmend: ئان:[یار+ مەند] خاوەن دۆست. بەیار.

یارمەندی/yarmendî: نچ: خاوەن دۆستی. ئەو کۆمەک و ڕێزگرتنەی کە دەبێتە هۆی مایەی دڵڕاگرتنی یار.    

یارویاوەر/yarûyawer: نتـ: ئالیکار، پشتوپەنا، پشتیوان.

:: خودا یارویاوەری بێت : خودا ئاگای لێت بێت.{ ناهید، ل، 709} 

یاری/yarî: نچ: دۆستایەتی، هاودەمێتی. 

بێیار/bêyar: ئانتـ:[ بێ+ یار] بێ دۆست، بێ برادەر.  

بێیاری/bêyarî: نچ: بێ دۆستی، بێ برادەری.

.

.

___________

یار ² /yar: ڕەگ:[ پەهلەوی: yār][ ڕەگی چاوگی ( یارستن )ی فارسییە ؛ بە واتای توانین].

{

لە ترسی موددەعی یارای ڕوانینم نییە هەرگیز

بەفرسەت جارجارە مەر نیگاهی کەم بە پەنهانی

}{ نالی}.

یارا/yara: نتـ:[ یار+ ئا] ئازایی، توانا، هێز.  

.

__________

– یار ³ /ya – : پاشگرێکە لە زمانی کوردی دەکەوێتە پاش ڕەگی چاووگەوە و دەیکات بەناوی کارا.

 ناو  پاشگر  ووشەی نوێ 
 زان   + یار    زانیار 
 دز  +یار  دزیار 
 بەخت   + یار  بەختیار 
 جووت  + یار  جووتیار
 بڕ  + یار  بڕیار
 هەست  + یار  هەستیار. 
 تێبینی 
 لەسەر کێشی جوتیار و فرۆشیار وشەی هەستیاری بۆ شاعیر داناوە. 
 هەستاریش : ئەو کەسەیە کە هەستی هەیە. ل، 141. 
 

.

.

.

.