کۆچ/koç: ن:
1 – ڕەو یان ڕۆیشتن لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر.
:: نووسینگهى کۆچ و کۆچبهران بهردهوامه له تۆمارکردنى ئاوارهکان له ههرێمى کوردستان.
2 – مشەختبوون.
کۆچا و كۆچ/koça û koç: ئانتـ:[ کۆچ+ ئاو+ کۆچ] کۆچی بەردەوام : گوازتنەوە لەم کۆچەوە بۆ ئەو کۆچ، هەرکی هەر خەریکی چاوکۆچێن.
كۆچای كۆچ/koçay koç: ئانتـ: کۆچاوکۆچ.
کۆچ بە كۆچ/koç be koç: ئانتـ:[ کۆچ+ بە+ کۆچ] مەن بەمەن.
کۆچەر/koçer: ئانفا:[ کۆچ+ ئەر]
1 – ئەو کەسەی کە کۆچ دەکات لە شوێنێکەوە بۆ شوێنیکی دیکە.
2 – ڕەوەند، خێڵات : خاوەند مەڕ و ماڵات و دەوڵەتن گەرمێن و کوێستانی دەکەن و ڕەشماڵ نشیننن
کۆچەری/koçerî: نچ:
1 – ئەوەی پەیوەندی بەکۆچەوە هەبێت وەک کەسێکە نیشتەجێ نەبێت و کۆچەری ئەم شوێن و ئەو شوێن بکات.
2 – چادرنشینی، چۆلگەردی : خێزانێک یان کۆمەڵە خێزانێک لە گەڵ مەڕ و ماڵات گەرمیان و کوێستان بکەن.
کۆچەریەتی/koçeryetî: نتـ:[ کۆچەر+ یەتی] کۆچەرێتی.
کۆچبار/koçbar: ئانتـ:[ کۆچ+ بار] گوێزانەوەی بار بە کۆچ.
كۆچبهر/koçber: ئانتـ:[ کۆچ+ بەر][ ئینگـ : Immigrant، Migrants]
کۆچبەری/koçberî: نچ:[ کۆچبەر+ ی][ ئینگـ : Migration]
کۆچخانە/koçxane: نتـ: شوێنی کۆچکردن.
کۆچ کەرڎەی/koç Kerđey: کتپ:[ هـ]
کۆچ کەرڎەینە/koç Kerđeyne: کتپ:[ هـ] لەکۆچ کردندا.
کۆچ کەرڎەیەنە/koç Kerđeyene: کتپ:[ هـ] لەکۆچ کردندا.
کۆچكردن/koçkirdin: کتپ:[ کۆچ+ کردن]
1 – کۆچ کەرڎەی( هـ) کۆچ کرن( کباک): ئۆغرکردن، ڕۆییشتن، بارکردن، گوازتنەوە لە شوێنێک بۆ شوێنكی دیک بەماڵ و منداڵەوە.
:: دیاردەی کۆچکردنی گەنجان لە ھەێمی کوردستان بەرەو ئەورپا روو لەزیادبوونە.
2 – مردن.
3 – بارلێنان : باری گەشت بەستن.
کۆچكردوو/koçkirdû: کتپ:[ کۆچ+ کردوو ( کردن)] مردوو.
کۆچماڵ/koçmaľ: نتـ:[ کۆچ+ ماڵ] کۆچێکی گشتی یە بەومەرجەی کەس بەچێ نەمێنێت.
کۆچ و بار/koç û bar: نتـ:[ هـ] بار و بارخانە، تڵمیت : ماڵی کۆچەری، کە لە ووڵاغ نرابێت.
کۆچ و بارگە/koç û barge: نتـ:[ هـ] کۆچ و بارگە.
کۆچ و بارەنە/koç û barene: نتـ:[ هـ] لە کۆچ و بار دا.
کۆچ و ماڵ/koç û maľ: :
کۆچ هەڵ كۆچ/koç heľ koç: نتـ:[ کۆچ+ هەڵ+ کۆچ] کۆچاوکۆچ.
کۆچی/koçî: نچ: مێژووی کۆچی، مشەختی.
کۆچی تاكەكەسی/koçî takekesî: نتـ:
کۆچی دووایی/koçî duwayî: نتـ: دواترین کۆچ : مەبەست لە مردنە.
کۆچی زۆرەملانێ/koçî zoremilanê: نتـ: كۆچی بەكومەڵ.
کۆچی ناوەخت/koçî nawext: نتـ: كۆچی ناچاری، كۆچی ناوادە.
کۆچی ناوخۆیی/koçî nawxoyî: نتـ:
کۆچی نێودەوڵەتی/koçî nêwdewľetî: نتـ:
کۆچی هاوبەش/koçî hawbeş: نتـ: كۆچی بەكومەڵ.
کۆچی هزرەکان/koçî hizrekan: نتـ: كۆچی ئەقڵ.
کۆچی وەرزی/koçî werzî: نتـ: گەرمیان و کوێستان کردن.
.
.
_________
کۆچ/koç: ن:[ گیان] بزن و بەرانی بێشاخ.
.
.
.
.