ڕێوی ¹ /řêwî: ن:[ گیان] ڕێڤی( باد)، ڕۆڤی _ ڕووڤی( کباک)، ڕووبا( ل)، ریوی( هـ)، ڕوواسە( فە)، هۆرێشە : گیانلەبەرێكی كێوی چوارپێییە تووكنی كلكی فشی گوێقوتی فێڵبازە لە كەروێشک زلترە.[ ئینگـ: fox]

:: پاسه‌وانی کولانه‌ به ڕێوی ناکرێت.

{

ڕێوی لای هەمووان ناسراوە

ڕەنگی زەردە و لەبەر چاوە

ڕێوی گوێكانی درێژە

ئەوەی نەیناسێ تیش گێژە

گیاندارێكی زۆر فێڵبازە

خوو ڕەوشتی لەنجە ونازە

هەموو هەوڵدانی ڕێوی

هەربۆ گۆشتی مریشک وقازە

هەرگیز ئەم پەی ناکەوێ

چوونكە لە فێڵكردن شازە

شەوانە بەمات و كزی

ئەو دەڕوا بۆ مریشک دزی

فێڵەكانی ڕێوی زۆرە

دایده‌ڕێژێت لە گشت جۆرە

}{ خەمخۆر}

[ دەنگ] واقاندن.

ڕێوی پێچ/řêwî pêç: ئانتـ: فێڵ، ساختە، تەڵەكە.

ڕێوی کرن/řêwî kirin: کتپ: 

1 . ڕژاندن. 

2 . بەڕێ کردن. { هەمبانەبۆرینە، ل، 369}

ڕێویلە/řêwîle: ئانتـ: لەرولاواز وەک ڕێوی.

 هەندێک لە جۆرەکانی ڕێوی

ڕێوی ئاوی/řêwî awî: نتـ: گیاندارێكی ئاویی گۆشتخۆرە، پەلـی كورتە، لەش و كلكی درێژە، تووكەكەی قاوەییە.

ڕێوی بیابان/řêwî biyaban: نتـ: فەنەک، وەنەک : كە لە دەڵەک دەچێت.

ڕێوی پۆلی/řêwî polî: نتـ:

ڕێوی خۆڵەمێشی/řêwî xoľemêşî: نتـ: جۆرە ڕێوییەكە ڕەنگەكەی خۆلەمێشی یە.

ڕێوی فرۆک/řêwî firok: نتـ: جۆرێكە لە شەمشەمەكوێرە، خوێنی ئادەمیزاد دەمژێت.

ڕێوی مێ/řêwî mê: نتـ: 

 دەنگی ڕێوی/dengî řê: نتـ:[ دەنگ] باقە _ واقە _ ویقە، چیرە _ چیڕە، حەفە، زوورە _ زیقە،، عیوە، نووزە.

ڕاوە ڕێوی/řawe řê: نتـ:

:: ڕاوی ڕێوی بۆ کەوڵییە .

سوورە ڕێوی/sûre řê: نتـ:[ سوور+ ئە+ ڕێوی] جۆرە ڕێوییەکی سوورباوە.{ گیو، ل، 604} 

.

.

___________

ڕێوی ² /řê: ن:[ فەل] گەلە ئەستێرە لەنێوە گۆی باکوور، زیاتر لەمانگی ئەیلول دەردەکەوێت. گرنگترین لە گەلەئەستێرەکان کە هەسارەی ڕێوی دروست دەکەن : NGC 6802, NGC 6823, NGC 6830 M27, NGC 6853.[ ئینگـ: vulpecula]

.

.

___________________

 دەردە ڕێوی ³ /derde řê: نتـ:[ نخ] قژهەڵوەرین یان نەمانی مووی سەر یان ڕیش بە شێوەی پەڵە پەڵە کە ناسراوە بەدەردە ڕێوی، نەخۆشییەکە کە بەرگری لەشی مرۆڤ خۆیەتی کاتێک بەرگری لەشمان وا دەکات هەموو ڕەگی مووەکان بچنە دۆخی متبوونەوە وە پاشان مووەکە بەردەبێتەوە، ئەمەش بە سێ دۆخ دا دەڕوات:
1 .  پەڵەپەڵە بوونی قژ یان ڕیش.[ ئینگـ : Alopecia Areata]
2 .  نەمانی تەواوی قژی سەرمان و ساف بوونی پێستی سەر.[ ئینگـ : Alopecia totalis]
3 . نەمانی تەواوی هەموو مووی لەشمان.[ ئینگـ : Alopecia universalis]. 

{ tendrustikurd }

.

.

____________________

ڕێوی 4 /řêwî: ن: ڕێبوار

.

.

.

.