زا ¹ /za: ن:[ ڕەگ و باری ڕابردووی كەسی سێیەمی تاكی مێینەیە لە بۆ كرداری( زان) یان ( زایین) ]

1 – ڕۆڵە، زادە، زاگ،  فرەزەند، منداڵ( کە)، وەچە : نەوە وەک كوڕ یا كچ.

:: ئەم ئافرەتە زایێكی لە زگدایە.

:: زایەكم لە زگدابێت.

:: ئەو بەرخە دوێنێ زا.{ هەژار، ل، 394}.  

2 – بەچكە، بێچووی مەڕ و بزن : زاک( ئاژەڵ)

زا/za: ئان: ب( زوا).

زائین/zayîn: كتن:[ زا ( زان)+ ئین( ین)] زایین، دەردان، دڵاندنی ئاووتەڕایی، ڕوودان، سەرهەڵدان، پەیدابوون{ گیو، ل، 516}. 

:: مەڕەکە زا، بەرخێکی بوو. 

زان/zan: کتن: منداڵ بوون. 

:: لە زگ و زا کەوتووە. 

زاوە/zawe: ف: واتا منداڵی بووە. 

زا/za:  یەكەمین پاشگرە لە زمانی کوردی بە واتای وەچە بێت :

پلەی یەکەم  خستنەسەر  پلەی دووەم
 پلەی سێ هەم 
 ئام ( مام)  + زا   ئامۆزا  ئامۆزازا
 برا   + زا   برازا   برازازا
 پەری  + زا  پەریزا   
 پوور  + زا  پوورزا  پوورزازا
 خاڵ، خاڵۆ  + زا  خاڵۆزا  خاڵۆزازا
 خوشک+ ئە  + زا  خوشکەزا   خوشکەزازا 
 کوڕ  + زا  كوڕەزا  کوڕەزازا
 میمک  + زا  میمکزا  میمکزازا

.

.

_________________

زا ² /za: ئاک:

دەی سا، كەوابوو، كەوایە.

.

.

______________________

زا ³ /za: ئاک: گەر، نۆرە : نۆبە لە قومار دا.{ هەژار، ل، 394}.    

.

.

_____________________

زا  4 /za: ئان: وشک _ ووشک، زوها _ زوا.{ هەژار، ل، 394}.     

.

.

.

.