بژار ¹/bijar: ن: ئەژمار ووژار، ئادە( کباک)، ئه‌ڵوژان ( کهـ)، ئەشێف( هـ)، تەلبیش، کشکە، ووجز( هـ) : پاککردنەوەی شینایی لەو گیایانەی کە زیانی پێ دەگەیەشتبێت یان دۆزینەوەی دانەی بێگانە لەناودانەوێڵە.

بژارە/bijare: ن:[ ماف] بژارە وەک دووڕیان وایە دەبی ملی یەكێكیان بگریتە بەر.[ ئینگـ: Choice, option] [ ع : خیار ] 

:: هیچ بژارەیەكم لەپێشدا نییە لەخۆماندووكردن پێوە.  

بژاربڕ/bijarbiř: نفا[ بژار+ بڕ( بڕین)] بژارچن.

بژارتە/bijarte:ئانفا:[ بژارت( بژارتن)+ ئە]

1 – هەڵبژراو، پوختە، ئەلیت. 

2 – هەڤگیهاندی.

بژارتەتی/bijartetî: نچ: پووختەیی، هەڵبژاردوی.

بژارتن/bijartin: کتن:[ کباک] 

1 – بژاردنی دانەوێڵە لە زیوان

2 – ژماردن. 

3 – بژاردن.

بژارتۆ/bijarto: ئان:[ کباک] بژاردە.

بژارتی/bijartî: نفا:[ کباک] بژراو.

بژارچن/bijarĉin: نفا:[ بژار+ چن( چنین)] بژارکۆڵ، ئادۆدە، ئادوودە، بژاربڕ، گلچ، ناوکەت : ئاسنۆکێکی کلکدارە پانەکە گیای بژاری پێ هەڵدەکەنن، گیاکەن.

بژاردە/bijarde: نفا:[ ماف] دەستەچن، هەڵبژاردە، هەڵبژێرراو، پەسەندکراو. ووژانە، سەرتۆپ، سەرگوڵ.[ ئینگـ : ] [ ع : نخبة ]

:: بژاردەی رۆشنبیریی كوردی، توێكێكی جڤاكییە لە رۆشنبیر و بنووس و مامۆستایەلی زانستگە و دادوەرەیل.

بژاردە/bijarde: نفا: دەستەچن، هەڵبژاردە، هەڵبژێرراو، پەسەندکراو. ووژانە، سەرتۆپ، سەرگوڵ.

بژاردن/bijardin: کتن:[ ئەژماردن لە هێندێک بن دیالێکتی موکریاندا. بژارتن]

1 – هەڵبژاردن : جوێکردنەوەی هەندێک شت لە ناو کۆمەڵێ هاوڕەگەزی خۆی. یان دیاری کردنی نوێنەرێک بۆ کۆر و ئەنجوومەن.  

2 – [ ماف] قەرەبووکردن.[ ئینگـ : Compensation، allowance, indemnity][ ع : تعویض ] 

:: باخی گوڵانت پێ دەسپێرم، یەكی كەم بێ پێت دەبژێرم .

3 – ئەژماردن لە هێندێک بن دیالێکتی موکریاندا. بژارتن   

بژاردنەوە/bijardinewe: کتپ: 

1 – خەون گێڕڕانەوە.

2 – دووبارە هەژماردن : دووبارە بژاردنی شتێک. گێڕانەوەی خەون.

بژاردن بەپێی ڕێککەوتن/bijardin bepêy řêkkewtin : کتن: [ ماف] قەرەبوو. [ ئینگـ : Conventional redress][ ع : تعویض

بژاردن بەهۆی دواکەوتنەوە/bijardin behoy diwakewtinewe: کتن: [ ماف] قەرەبوو. [ ئینگـ : Indemnity for delay] [ ع : تعویض

بژاردنی زیان/bijardinî ziyan: کتن: [ ماف] قەرەبووکردنی زیان. [ ئینگـ : Damages] [ ع : تعویض

بژاردنی زیانی جەنگ/bijardinî ziyanî ceng: کتن:[ ماف] قەرەبووکردنەوەی زیانی جەنگ.[ ئینگـ : War indemnity] [ ع : تعویض

بژارکەر/bijarker: نفا:

1 – کرێکارێک هەر بژاربکات.

2 – [ ڕۆژنا] هه‌ڵه‌بڕ، هه‌ڵوه‌ژار، هەڵەچن، هەڵەگر.[ ئینگـ : editor]

بژارکردن/bijarkirdin: کتپ:

1 – خاوێن کردنەوەی شینایی یە لە گژ و گیای بێگانە و بێ سوود.

:: بژارکردنی گژوگیا.

2 – [ماف] ئه‌ڵوژانن( کهـ). [ ئینگـ : ]

بۆبژاردن/bo bijardin: کتپ:[ بۆ+ بژاردن] تۆڵەکردنەوەی زیان و لەناوچووی کەسێ کەوتبێت

:: ئەسپەکە شامدار لەژێر کوێخا تۆفیقدا سەکەت بوو، بۆی بژارد.

پێبژاردن/pê bijardin: کتپ:[ ماف][ پێ+ بژاردن] پێ دانان، تۆڵەی زیان کۆسپ خۆلەکەسێک داوە ئەستاندەن. [ ئینگـ : ]

:: تۆڵەی زیان کۆسپ خۆ لەکەسێک داوە ئەستاندەن.

:: نەریمان قەڵەمەکەی فەرهادی وونکردبوو، پێی بژارد.

پێبژاردنەوە/pêbijardinewe: ن:[ ماف] [ ئینگـ : ] دانەوەی قورەبووکردن. [ ع : دفع التعویضات] 

هەڵبژاردە/heľbijarde: ن:[ ماف][ هەڵ+ بژار+ دە] هەڵبژاردە گرینگترە لە بژاردە. [ ع : منتخب ] 

:: هەڵبژاردەی هەولێر و هەڵبژاردەی زەورا لە تۆپی پێ، لە ململانەیەكی هەڤاڵینیدا.

هەڵبژاردن/heľbijardin: کتن:[ ماف] [ هەڵ+ بژاردن] ئه‌ڵوژانن _ ئه‌ڵوژاندن( كهـ) : ویستن.[ ئینگـ : Make your choice

.

.

_____________________

بژار ² /bijar: ن: دۆزین، خوراندن.

بژارە/bijare: نتـ:

1 – دۆزیین، خوراندن، بژاردە _ هەڵبژاردە. 

2 – ڕاستە و پاستەکردنی ڕایەڵ کە جۆلا دەیکات. 

3 – خەیاڵاتی خەوزڕاو. 

4 – خەون لێکدانەوە.

بژارەکردن/bijarekirdin: کتپ: هەڵبژاردن. ژماردن، خەوزڕان و خەیال کردن لەبەر مەراقێک.

:: ئیمشەو تابەیانی هەر بژارەم کردووە.

بژارەکراو/bijarekiraw: ئان: جیاواز، جوێ کراو، دەست چن، هەڵبژێردراو، دەست نیشان کراو.

.

.

_____________________

بژار ³/Bijar: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی نێرینە.  

.

.

.

.