ڕاست/řast: ن:[ پەهلەوی: rãst][ گۆڕانکاری لەمێژوو ئەم وشەدا: ڵێرێش بووە بە ئاراش، پاشان بۆ ڕاش، دواتر بۆ ڕاس( ڕاست)][ کانگا، ل، 433].{ خاڵ، ب 2 ، ل. 172}
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ئێرێش | Svrv | راست |
ئێرێشووە | awCvrv |
1 . [ ماف][ ڕامیـ] بێپێچوپەنا، ڕاس( هـ)، ڕاستاڵ، بێکەموکوڕی، حەق، دادگەر، دروست _ درست، ڕەوا، قەومین، ماف، نەستەق : کەسێکە درۆنەکات.
1 . 2 [ بیڕ] دروست.[ ئینگـ: True].
2 . 2 [ بیڕ] بێ خێچيوخواری، دووخ، دويخ، دووکايچ، مەرتەبا.
3 . 2 [ بیڕ] ئەوەندە، بارتەقا، بەرابەر، بەرامبەر، بەرانبەر، بەرتەق، بەرديلک، بەقەد، بەقەڎ، پات، پاتە، پاکلەپاک، پاکوپاک، پاکەوپاک، پيسەويۆێ، پێکوپێک، تەنگال، تيربەتير، جووتەنی، چۆبەچۆ، چونيەک، حەينەن ، دەساندەس، ڕێک، سەربەسەر، سەوا، عەينەن، ڤەراڤەر، قات، کتومت، کەتومەت، لەئەندازە، لێکولێک، وەکوويەک، وەکەڤ، وەکەهەو، وەکخۆی، وەکيەک، هامتەراز، هامتەرازوو، هاوتا، هاوتەراز، هاوتەرازوو، هاوسەنگ، هاوکێش، هەروەکيەک، هەڤبەر، هەڤسەر، هەڤکێش، هەڤيەک، همبەر، هومبەر، ياو، يەکسان.{ کانی، ل، }
4 . 2 [ بیڕ] ناونجی _ نێونجی، نەزۆرونەکەم.
3 . ئەستوندەکی، ئەستوونی _ ستوونی.
4 . ڕەپ، قنج، کلاف، کلافە، مچ.
وەک پێشگر لە زمانی کوردییدا، هەم لێکدراو و داتاشراو |
ڕاست ئاسا/řast asa: ئانتـ: ڕووخساری ڕاستی. [ ئینگـ : Verisimilitude].
ڕاستاڵ/řastaľ: ئانتـ:[ کهـ] کەسێک درۆنەکات یان ڕاستگۆ بێت.
ڕاستان/řastan: ن:
1 . جێگەی متمانە، مڕۆڤی باوەڕپێکراو، ڕاستڕۆ.
2 . تەختان.
ڕاستاڤەکڕی/řastavekiřî: نچ: ڕاستکراوە، ئاشکراکراو.
ڕاستاوێژ/řastawêj: نفا:[ ڕاست+ ئاوێژ( ئاوێژتن : هاوێژتن)] جوانەگایەک کە لەگەڵ گایەک بە ئامووڕی بێ گاسن جووتێ پێدەکەن بۆ ئەوەی ڕابێت و بۆ بەهاڕی ساڵی داهاتوو فێڕی جووتکڕدن بێت.{ ڕێژگە، ل، 139}.
ڕاستە/řaste: نتـ: لای ڕاست، ئاشکرا. [ ئینگـ : Ruler].
ڕاستەبازاڕ/řastebazar: نتـ: بازاڕی سەرداپۆشراو، تيمچە، چوارسوو، ڕاسە، قەيسەری، گوزەر.
ڕاستەپێ/řastepê: نتـ: قرچەپێ : بەلەز لەبەر هەڵستان.
ڕاستەڕێ/řasteřê: نتـ: ڕێگای بێخواری وخێچی، ڕێگای تەخت، ڕێگای دروست، ڕێگای ڕاست.
ڕاستەقانی/řasteqanî: نتـ:[ ڕاست+ ئەقانی( ئەکانی: ئەکان+ ی)] ڕاستەقينه، ڕاستەکی، ڕاستەکينه، ڕاستی.
ڕاستەقینە/řasteqîne: نتـ:[ ڕاست+ ئەقین( پرسیار لەوە دەایە، کە چۆن قان بووبەقین)] ڕاستەکینە، ڕاستەکی، ڕاسکينه، ڕاسی ڕاسی، ڕاسينه.
ڕاستەقینخواز/řasteqînexiwaz: نتـ:[ ڕامیـ][ ڕاستەقین+ خواز( خواستن)]
ڕاستەقینخوازی/řasteqînexiwaz: ن:[ ڕامیـ] ڕیالیزم، ڕاستەقینگەری.[ ئینگـ: Realism].
ڕاستەنگ/řasteng: ئان:[ باد][ ئینگـ: the right side , rightflank]
ڕاستەوپاستە/řasteûpaste: نتـ:
ڕاستەوخۆ/řastewxo: نتـ: ڕاستەوڕێ، ڕاستەوڕاست، بێ لارەکە، هەرلەخۆوە، دەستبەجێ، سەربەخۆ، یەکسەر : گووتە یا کردنی کارێک نیشاندەدات کە پیچ و لادانی تێدانەبی. [ ئینگـ: direct, forward]
:: ڕاستەوخۆ بڕۆ : واتە هیچ لامەدە.
:: ڕاستەوخۆ بیڵێ : واتە درۆی تێدا مەکە.
ڕاستەوخۆکڕدن/řastewxokirdin: کتپ:
ڕاستەوڕاست/řasteûřast: ئانتـ:
1 . ڕاستەوڕێ، ڕاستەوخۆ، بەبێلادان، یەکڕاست.
2 . دەقاودەق، بێگرێوقۆرت.
ڕاستەوڕێ/řasteûřê: نتـ:[ ئەند] ڕاستەوخۆ، ڕاستەوڕاست، ڕاستەڕێ.
ڕاستبوون/řastbûn: کتن: قیتبوون، دروستبوون.
1 . درۆ و ناڕاستی تێدانەبوون.
2 . ڕەپبوون، ڕەپبيەی، زەقوڕەپبوون، قنجبوونەوە، هەستان.
ڕاست بوونەوە/řastbûnewe: کتن: بەڕزبوونەوە، هەڵستان، هەڵسان، لەڕێکی، لەڕاستی، چەوتی تێدانەمان، قیت بوونەوە، قندربوونەوە، هەستانەهەوا.
ڕاستبێژ/řastbêj: نتـ: ڕاستکار، ڕاستگۆ، ڕاستوێژ.
ڕاستبێژی/řastbêjî: نچ: ڕاستکاری، ڕاستگۆیی.
ڕاستبیر/řastbîr: نتـ:[ ئینگـ: rightist]
ڕاستبیریتی/řastbîrîtî: نتـ:[ ئینگـ: rightism]
ڕاستپۆش/řastpoş: ئانتـ: درۆزن.
ڕاستپۆشی/řastpošî: نچ: درۆزنی، ڕاستی نەگووتن.
ڕاستتڕە/řasttire: ئانتـ:[ڕاست+ تر+ ئە]{ پلەی دووەمی بەراووردکردنە} بنیات( بنیاد)، بناغە، هیم، بنگەی.
ڕاست دانیشتن/řast danîştin: کتپ:[ ڕاست+ دانیشتن]
1 . قيت دانيشتن، جێگرتن، ڕاست هاتنەوە، سازان.
2 . بەمەڕام بوون.
3 . باوەڕپێکردن، باوەڕکردن، بەدروستزانين، بەڕاستدانان، بەڕاستزانين، پێدروستبوون، پێڕاستبوون، تەسديق کردن.
ڕاستڕاوەستان/řastřawestan: کتپ:[ ڕاست+ ڕاوەستان] ڕەپ ڕاوەستان، قنج ڕاوەستان، قيت ڕاوەستان، هەڵوەسان، هەڵوەستان، هەڵوێسان، هوڵوێستان.
ڕاستڕەخ/řastřex: نتـ:[ ئینگـ : right side]
ڕاستڕەو/řastřew: نتـ:[ ڕاست+ ڕەو] ڕاستڕۆ.
ڕاستڕەوی/řastřewî: نچ:[ ڕاستڕەو+ ی] ئەوەی پەیوەندی بەڕاستڕەوییەوە هەبێت.
ڕاستڕۆ/řastřo: نفا:[ ڕاست+ ڕۆ( ڕۆیشین، ڕۆیین)] ڕاستڕەو، خۆشکردار، پاکخوو، ڕاستکار.
ڕاستڕۆیی/řastřoyî: نچ:[ ڕاستڕۆ+ یی] ڕاستڕەوی، خوشکرادی، پاکخوویی، ڕاستکاری.
ڕاست ڕۆیین/řast řoyîn: کتپ:[ ڕاست+ ڕۆیین] بەڕێگایەکدا ڕاستچوون و لانەدان. بەکار و خود و کرداری باش ڕابووردن، ڕاست
ڕاستڕۆیی پێچۆکە/řastřoyî pêçoke: نتـ:
1 . جووڵانی ئاسۆیی پەڕدەییشان بەشێوەی پێچۆکەیەک بۆ لای ڕاست.
2 . بۆ لای ڕاست ڕۆیشتنی پێچۆکە.[ ئینگـ: scroll right].
ڕاستک/řastik: نتـ:[ کباک][ ڕاست+ ک] ڕاستۆک.
1 . ڕاست، ڕەنگی خەنەی بۆ برۆیان.
2 . زیی : خەتی نێو کاکۆڵ و پرچی شانەکراو.
ڕاستکار/řastkar: نفا:[ ڕاست+ کار( کردن)]
1 . ڕاستبێژ، ڕاستکردار، ڕاستگۆ.
2 . ئاز، ئەمانەتدار، ئەمين، بەختەمام، بەختەوار، بەويژدان وراست، بێفڕوفێڵ، بێگزی ودزی، تەرازوومەند ( وزن)، تەرازوو ڕاست( وزن)، جێ بڕوا، جێ متمانە، حەقانی، دەسپاک، داوێنپاک، دروستکار، دروسکار، ڕاست و دروست، ساخ، ساغ، سەرڕاست، کارڕاست، کاردروست.
3 . پيشەساز، پيشەکار، پيشەگەر، پيشەوەر، خاوەن پيشە، دەزگاگێڕ، دەستڤانک، سنعاتکار _ سەنعاتکار، هونەری.
4 . دادپرس، دادپەرس، دادپەرست، دادپەروەر، دادوەر، داوەر، خاوەن داد، دادگەر، دادگێڕ.
ڕاستکاری/řastkarî: نچ:[ ڕاستکار+ ی] ڕاستبێژی، ڕاستکرداری، ڕاستگۆیی.
ڕاستکەتی/řastketî: نچ:[ ڕاست+ کەتی( ؟)]
1 . شایان، شیاو، شایستە، لایق.
2 . [ کباک] گونجان، بەرژەوەند، بەراوەرد.
ڕاست کردن/řast kirdin: کتن:[ ڕاست+ کردن]
1 . چۆک کردن، ڕاستکرن( کباک)، ڕاستگۆتن، ڕاست واتن، ڕاست وتن، ڕاستی کوتن، ڕاستی وتن، ڕاس واتەی، قسەی دروست کردن، قسەی ڕاست کردن، گووتنی ئاخاوتنی ڕاست.
2 . ڕەپکردن، قيتکردن، قيتکردنەوە، هەستاندن.
3 . [ مجـ] باش ئەنجامدان، باش بەجێگەياندن، بەباشی جێجەجێ کردن.
ڕاستکردنەوە/řastkirdinewe: کتپ: هەستاندنی گیانلەبەر لەڕاکێشانەوە بۆ دانیشتن یان لە دانیشتنەوە بۆ سەرپێییان.
ڕاستکێش/řastkêş: نفا:[ ڕاست+ کێش( کێشان)]
ڕاستگەڕیای/řastgeřyay: کتپ:[ هـ][ ڕاست+ گەڕیای] ڕاست گەڕان، وەدی هاتن.{ ناهید، ل، 458}
ڕاستگێر/řastgêr: نتـ: دەستەڕاست، ڕاستبیری، باڵی ڕاست.[ ئینگـ : right wing]
ڕاستگێری/řastgêrî: نچ: ڕاستبیر، ڕاست ڕامان.[ ئینگـ : right winger].
ڕاستگیڕی کردن/řastgîrî kirdin: باوەڕپێکڕدن.
ڕاستۆ/řasto: ئان:[ کباک] ڕاست، ئازاد.
ڕاست و راست/řast û řast: نتـ: ڕاستەوڕاست.
ڕاست و ڕەوان/řast û řewan: نتـ: بەئاشکرا، بەبێ پەردە.
ڕاست و رووت/řast û řût: نتـ: ڕاستێکی ئاشکرا، ڕاست و ڕەوان.
ڕاستوێژ/řastwêj: ئانتـ: ڕاستبێژ.
ڕاستوێژی/řastwêjî: نچ: ڕاستبێژی.
ڕاستێتی/řastêtî: نچ: ڕاست بینی.
ڕاستی/řastî: نچ:
1 . بویەر، کەتوار، ڕەسەنی، واقیع، هەقیقەت.[ ئینگـ: Reality]
2 . کۆشش، هەوڵ.
3 . چاکه، چاکی، خاسی، دڕوستی، ڕاستەقانی، ڕاستەقينە، ڕاستێنی، ڤاجايی.[ ئینگـ: Truth].
4 . لەڕاستيدا. بەڕاستی : بێسۆ، بێشۆخی، ڕاسی ڕاسی، هەربە ڕاست.
5 . راستی ؟، بە ڕاست ؟، بەڕاستيته ؟، پێتڕاسته ؟، پيتوايه ؟، ڕاستانە!، لەڕاستيدا!، لەڕاستەقينەدا!.
تێبینی |
هەر خۆی ڕاستی وەک پرسیار یان سەرسووڕمان گەلێ واتای لێدەبێتەوە. |
ڕاستیتی/řastîtî: ئانتـ:[ ئینگـ : rightness]
ڕاستیگەری/řastîgerî: نچ:[ Realism]
ڕاستیگەری سۆسیالیزمی/řastîgerî sosyialîzmî: نچ:[ هونەر] بنەمایەکی هونەرییە، لە ووڵاتە سۆشیالیستەکان کاری پێکراوە، لەسەرەتای سەدەی بیستەم سەری هەڵداوە.[ the socialist Realism]{ زاراوە هونەرییەکان، ل، 178}
ڕاستی گووتن/řastî gûtin: کتن: دانپێنان، ڕەسید، وەرگرنامە.[ ئینگـ : Acknowlegment]
ڕاستییەکان/řastîyekan: : .
وەک ناوگر و و پاشگر لە زمانی کوردییدا |
باڵاڕاست/baľařast: ئانتـ:[ باڵا+ ڕاست] زيق، قيت و بەل.
باڵی ڕاست/baľî řast: نتـ:[ باڵ+ ی+ ڕاست]:[ ئینگـ: right wing]{ فەرشید شەریفی، ل، 298}.
ب ڕاست/bi řast: ئاکتـ:[ کباک][ ب( بە)+ ڕاست] بەڕاست.
ب ڕاستی/bi řastî: ئاکتـ:[ کباک][ ب+ ڕاستی] بەڕاستی ! ؛ یان ئایا وایە ! / ؟.
ب ڕاستی/bi řastî: نتـ: ب مافی، ب دادی، ب ڕەوایی. [ ئینگـ : by rights , rightly ]
پێناسەکردنی ڕاستەقینە/pênasekirdnî řasteqîne: نتـ:[ پێناسەکردن+ ی+ ڕاستئەقینە]:[ ئینگـ: real definition].
تەنی ڕاستەقینە/tenî řasteqîne: نتـ:[ فیز][ ئینگـ: Real object].{ فیزیا : نەوزاد ع. محی الدین، ل، 211}
تیشکۆی ڕاستین/tîşkoy řastîn: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ: Real focus]{ شەوکار : جەمال عەبدول، ل، 541 }.
چییەتی ڕاستەقینە/çîyetî řasteqîne: نتـ:[ چییەتی+ ڕاستئەقینە]:[ ئینگـ: real essence]{ فەرشید شەریفی، ل، 288}.
قووڵی ڕاستەقینە و ڕووکەش/qûľî řasteqîne û řûkeş: نتـ:[ فیز][ ئینگـ: Real and apparent]. { فیزیا : نەوزاد ع. محی الدین، ل، 211}
کاتی ڕاستی/katî řastî: نتـ:[ ئینگـ: real time].
کرۆژەیێ ڕاستێ/kirojeyê řastê: ئان: [ ئینگـ : right ascension]
گازی ڕاستین/gazî řastîn: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ: Real gaz]{ شەوکار : جەمال عەبدول، ل، 541 }.
گۆشەی ڕاست/goşey řast: نتـ:[ بیر][ گۆشە+ ی+ ڕاست].[ ئینگـ : Straight angle]
گوچکا ڕاستێ/guçika řastê: ئان: [ ئینگـ : right cone]
لەنەخۆشی ڕاست بوونەوە/le noxoşî řastbûnewe: کتن: چاک بوونەوە.
لکاندنی ڕاستڕەو/likandinî řastřew: نتـ:[ لکاندن+ ی+ ڕاستڕەو] لکاندن بەرەو لای ڕاست : بریتییە لەو لکاندنەی کاتێک پڕۆسەی لکاندنە لەلای چەپ بەرەو ڕاست دەڕوات و مەشخەڵی ئاگر بە پێش تێلی لکاندنەکە دەکەوێت، بڕێکی زۆر گەرمی بەردەست دەکات بۆیە بۆ لکاندنی پلیتی پۆڵا کە ئەستووریان لە 6 ملم زێدەترە ، بەکاردێت. [ ئینگـ : right ward welding]{ زانستی بەرهەمی کانزایی : گەیلان ئیسماعیل هەریری، ل، 128}
وێنەی ڕاستەقینە/wêney řasteqîne: نتـ:[ فیز][ ئینگـ: Real image].{ فیزیا : نەوزاد ع. محی الدین، ل، 211}
هێڵی ڕاست/hêľî řast: نتـ:[ بیر][ هێڵ+ ی+ ڕاست][ ئینگـ : Straight line]
.
.
___________
ڕاست/řast: ن:[ پز، توێ]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە کوردی |
کەشینە | aniCak | ڕاست |
پاووەووە | awawAh | چەپ |
1 . پێچەوانەی چەپ. [ ئینگـ : Dextral ].
2 . کەوتنە لای ڕاست. [ ئینگـ : Dextral ].{ پەزیشکی، ل، 112}.
ڕاستە/řaste: ئانتـ:
1 . [ پز] پێچەوانەی چەپلەڕ.[ ئینگـ : dextrality ]{ پەزیشکی، ل، 112}.
2 . لای ڕاست.
ڕاستەدڵێ/řaste diľê: نتـ:[ پز] دڵی لای ڕاست.[ ئینگـ : dextrocardia ]{ پەزیشکی، ل، 113}.
ڕاستبین/řastbîn: نفا:[ ڕاست+ بین( بینین)] ڕاسبين.
ڕاستگا/řastga: نتـ:[ ڕاست+ گا] لای ڕاستە.
ڕاست نووسین/řast nûsîn: نتـ: [ ئینگـ : ortografia]
ڕاست هاتن/řast hatin: کتن:
1 . دیلهاتن، دینهاتن، گەیشتنەیەکتری. تووش بوون،
2 . بارهاتن، باش هاتن، باش سووڕان، جۆربوون، جۆرهاتن، ڕێک ئامای، ڕێک هاتن.
ڕاست هش/řast hiş: ئانتـ:[ ئینگـ : rightminded]
ڕاست هشیتی/řast hişîtî: نتـ:[ ئینگـ : right – mindedness]
ڕاست و چەپ/řast û çep: نتـ:[ ڕاست+ و+ چەپ] ڕاس و چەپ
{
لەو سەحەر ددت بایی صەبایێ ڕاست و چەپ
سوسن و سونبول ب مەستی بێن سەمایێ ڕاست و چەپ
دا ژ میحرابا دونونان سەجدە بەت ئەسوەد حەجەر
دل ب میزان ماهی ئەو ئەبرۆ نومایی ڕاست و چەپ
}{ جەزیری}
ڕاست و چەپ/řast û çep: ن:[ کۆ] کەش و تووش، چەپوڕاسست.
ئەشکێڵ : زنجیر یان پەتێکە لە دەستێک یان شوێنێکی ووڵاخی بەرزە دەخرێت.
ئاسنێکی خواری لووتدارە زمەی تفەنگی پێ دەردەهێندرێت لە کاتێکدا کە گیر ببێت.
ڕاست و چەپ کردن/řast û çep kirdin: کتپ: لەسەر زگ ڕاکێشانی یەکێک. دەستی ڕاست و لاقی چەپی یان دەستی چەپی و لاقی ڕاستی لێک دەبەستن. بۆ ناووک هێنانەوە یان بۆ پشت نەرمکردن. { خاڵ، ب 2 ، ل. 173}
ڕاستین/řastîn: ئانتـ: ئەسڵی بەڕاستی، بێفێڵ، حەسڵی، حەقيقی، ڕاسەقانی.
ڕاستینە/řastîn: ئاکتـ: بەشێوەی ڕاستین.
وەک ناوگر و و پاشگر لە زمانی کوردییدا |
بەر ڕاستێڤە/ ber řastêve: ئانتـ:[ ئینگـ : right ward]
بەر ڕاستێڤەیی/ ber řastêveyî: ئانتـ:[ ئینگـ : rightwards]
بەڕەو ڕاست/berew řast: ن:[ پز] بەڕەو لای ڕاست.[ ئینگـ : dextrad ]{ پەزیشکی، ل، 113}.
بەڵای ڕاستدا وەڕچەڕخان/beľay řastda werçerxan: ن:[ پز].[ ئینگـ : dextrorotation ]{ پەزیشکی، ل، 113}.
پێچکردنەوە بەلای ڕاستدا/pêçkirdinewe belay řastda: نتـ:[ ئەند] بەئاڕاستەی لای ڕاست. [ ئینگـ : right – turning]{ پەیامی ڕەنج، ل، 453}
چەپا ڕاستێ/çepa řastê: نتـ:[ ئینگـ : right turn]
دەرگای بەلای ڕاستکراوە/dergay belay řastkirawe: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ : right – hung casement].{ پەیامی ڕەنج، ل، 453}
دەست ڕاست/dest řast: نتـ: ئەو دەستەی له لای ڕاستەی لەشە، دەستی ڕاستە. [ ئینگـ : right handed]
دەستێ ڕاستێ/destê řastê: نتـ:[ ئینگـ: right hand]
ڕەخێ ڕاستێ/řexê řastê: ئانتـ:[ ئینگـ : right – hand]
سێگۆشەیا ڕاست/sêgoşeya řast: نتـ:[ بیر][ ئینگـ : right triangle ]
لە ڕاستەوە بۆ چەپ/le řastewe bo çep: ن:[ پز].[ ئینگـ : dextrosinistral ]{ پەزیشکی، ل، 113}.
نوشتانەوە بەڕەو ڕاست/nuştanewe berew řast: ن:[ پز].[ ئینگـ : dextrotorsion ]{ پەزیشکی، ل، 113}.
هەڵگەڕانەوە بەڕەو ڕاست/heľgeřanewe berew řast: ن:[ پز].[ ئینگـ : dextroversion ]{ پەزیشکی، ل، 113}
.
.
__________
ڕاست ³ /řast: ئان:
2 . لووس، پان، وەک یەک، تەواو، سپ _ سفت، قەنج.
3 . باش، گونجاو، پوختە، هەواڕ، ئازا، ساخ، ساغ، ساز، سەرەست، سەرەستی.
4 . دەم و دەست، یەکسەر، جهدا. { سەلاح سەعدلا، ل، 778 }
ڕاستکەر/řastker: نفا:[ راست+ کەر( کەردەی : کردن)]
ڕاستکەرەوە/řastkerewe: نفا:[ ئای تی][ ڕاستکڕدنەوە]
1 . چەوتی لابەر : کەسێکە خوارایی چشتی چارەسەر بکات.
2 . هەڵەدۆز، هەڵەسر: بەڕنامەیەکی یاڕیدەدەڕی وەڕگێڕە، بەهۆی ڕووداوەکانی وەأگێڕان، بەهۆی ئەنجامدانی هەنگاوبەهەنگاو کاڕی وەڕگێڕانی تێبینی دەکات، یاڕمەتی ڕاستکڕدنەوەی هەڵە و تێگەیشتنی چۆنێتی وەڕگێڕان دەدات.[ ئینگـ:Debugger]{ } .
ڕاستکراوە/řastkiraw: نتـ: هەمواڕە.
ڕاستکردن/řastkirdin: کتپ:
1 . هامواڕکڕدن، لووس کڕدن. دروست کڕدن.
2 . چاککڕدن.[ ئینگـ: Rectify].
ڕاست کردنەوە/řast kirdinewe: کتپ:[ڕاست+ کڕدنەوە]
1 . چاککڕدنەوە : خواری و چەوتی و گێری چارەکردن.[ ئینگـ: Retification].
2 . [ ئای تی]هەڵەدۆزین، هەڵەسڕینەوە : بڕیتی یە لە دۆزینەوەی هەڵە لە پڕۆگڕامێک یا سکڕپێتێک پڕشان لابڕدنی، دۆخێکە بۆ دیتنی ڕووداوەکانی وەڕگێڕان و ئەنجامدانی هەنگاو بەهەنگاوی کاڕی وەڕگیڕان، یاڕمەتی ڕاستکڕدنەوەی هەڵە و تێگەیشتنی چۆنێتی وەڕگێڕان دەدات. یان لابڕدن و سڕینەوەی هەڵە لە بەڕنامە و پەڕگەدا.[ ئینگـ: debug]{ }.
ڕاست و ریس کردن/řast î: کتپ: پەسارنايوە، جوورکردن، جەڵەوبين کردن، دەبراندن، ڕێکوپێک کردن، سەروسامان پێدان.
ڕاستی/řastî: نچ: خواروخێچ نەبوون، ڕاستبوون.
.
.
___________
ڕاست/řast: ن:[ مۆسیقا] ناوی مەقامێکە لە مەقامەکانی ڕۆژهەڵات و عێراقی. مەقامێکی سەرەکییە، ئەم مەقامەش وەک مەقامەکانی تر مەقامی فەسڵی لەگەڵ دەگووترێت بە مەرجێک لەسەرەتادا بەمەقامی ڕاست دەست پێدەگات. لقە مەقامەکانیش بەدوای خۆیی دەگووترێن : ڕاست، مەنسوری، حیجازی، شەتیانی، جبوری، خانەباد.{ شێخانی، ل، 262}
ڕاست پێنجگا/řast pênciga: نتـ:[ مۆسیقا] یەکیکە لە حەوت دەزگاکانی مۆسیقایی ئێرانی.
.
.
____________
ڕاستە/řaste: ن:[ بیر][ کەرەستە][ ڕاست+ ئە] ئەو تەختە ڕاستەی کە خشتەکڕاوەی بە سانتی مەتڕی لە سەڕی.
ڕاستەکەوان/řastekewan: ن:[ ڕاستە+ کەوان] دوو هێڵی سەرچەماوە ڕووبەڕووی یەکترین کە لە کاتی نووسیندا چەند جووت کەوان دەگرنە بەر خۆ وەک [ ] ( کروشە).
.
.
.
.