بڕگە/biřge: ن:[ زمان] بەو دەنگە دەگووترێت کە بە یەک پشوو لە دەم بێتە دەرەوە. بڕگە بەبێ دەنگی بزوێن دروست نابێت. واتە بڕگە پێویستی بە یەک دەنگی بزوێن هەیە. ئەم بزوێنە دەکرێت کورت یا درێژ بێت.[ ئینگـ : Syllable]

 نموونە بە دوو شێوە نووسین
یەک بڕگە  دوو بڕگە  سێ بڕگە  t   چوار بڕگە
 ئارامی  latînî ئارامی latînî ئارامی  latînî ئارامی  latînî
  با    ba    
  پێن  pên
دەر der  دەرکە derke دەرکەوان  derkewan دەرکەوانی derkewanî
دەم dem دەمبازی dembazî
  دۆ   do دۆشاو
زوور zûr
  سەر  ser سەربار serbar سەرسەری serserî
مەند mend هونەرمەند hunermend
   من  min ت t t منمنۆکێ minminokê

.

 هێمای بڕگەکان
جۆری برگەکان  هێما  خشتەی بڕگە ڕێکخشتن  نموونە
 بڕگەی کورت U  ئا    نەبزوێن + بزوێنی کورت  دە :  de 

 بە :  be

 کە : ke

ب   نەبزوێن + نیمچە بزوێن + بزوێنی کورت  بوە : bwe

 کوە : kwe

 خوە : xwe

 بڕگەی درێژ  ئا  نەبزوێن + بزوێنی کورت + نەبزوێن  چەم : çem
 سەر : ser    دوڕ : dur
 ب  نەبزوێن + نیمچەبزوێن + بزوێنی کورت + نەبزوێن خوەر : xwer

 خوەش : xweş

 پ  نەبزوێن + بزوێنی درێژ  چا : ça

 نۆ : no

 بی : bî 

 ت  نەبزوێن + نیمچەبزوێن + بزوێنی درێژ  دوا : dwa

 چیا : çiya

 نوێ : nwê

 کوا : kwa

 بڕگەی کێشراو ئا  نەبزوێن + بزوێنی کورت + نەبزوێن + نەبزوێن  بەرد : berd

 چەند : çend

 کورد : kurd

 تەخت : texit

 ب  نەبزوێن + بزوێنی درێژ + نەبزوێن  سوور : sûr

 خاڵ : xaľ

 دێڵ : dêl 

 خێر : xêr 

 پ  نەبزوێن + نیمچەبزوێن + بزوێنی درێژ + نەبزوێن  بوار : bwar  

 شواڵ :  şwaľ

 خوار : xwar

 بڕگەی زێدە  U   ئا  نەبزوێن + بزوێنی درێژ + نەبزوێن + نەبزوێن  کێرد : kêrd 

 قۆرت : qort

 گۆشت : goşt 

 سارد : sard

 ب  نەبزوێن + نیمچەبزوێن + بزوێنی درێژ + نەبزوێن + نەبزوێن  خوارد : xward

 کیاست : kiyast 

 بوارد : bward

دەنگ لەتی بڕگە دروست دەکات.
بڕگە لەتکی پێ “رکن” چێ دەکات.
یەک یا چەند پێ، لەتکی شیعر پێک دەهێنێت.

 یەکبڕگە

 دڵ               diľ  دڵ               diľ
دەس  des  
 دووبڕگە

 دڵدڵ                     diľdiľ  دڵ              diľ    دڵ          diľ
لاوی   lawî لا                 la وی          wî
 سێبڕگە  دڵدڵی                     diľdiľî  دڵ               diľ  د            di  ڵی        ľî
 چواربڕگە  دڵەتەپە                diľetepe  د                 di  ڵە           ľe  تە       te  پە         pe
 چواربڕگە  دڵەڕاوکێ           diľeřawkê  د                 di  ڵە           ľe  ڕاو   řaw  کێ         kê
 چواربڕگە  دڵبەردایی           diľberdayî  دڵ               diľ  بەر       ber  دا       da  یی          yî

 

 دەخیلت بم نەخیلی یا ڕوتابی  dexîlit bim nexîlî ya řutabî   نالی :  nalî
دەنگ  د  ە  خ  ی  ل i  ت    ب  م      ن  ە  خ  ی  ل  ی    ی  ا    ڕ  و  ت  ا  ب  ی
 ئەم خشتە 11 دەنگی بزوێن و 11 دەنگی نەبزوێنی و دوو دەنگی نیمچە بزوێنی تێدا. واتا لە 11 بڕگە پێکهاتووە 
 بڕگە   دە : de   خی : xî  لت : lit  بم : bim  نە : ne  خی : xî  لی : lî  یا : ya  ڕو : řu  تا : ta   بی : bî

.

.

__________________________

بڕگە/biřge: ن:[ توێ] ترەختە، مرۆخە، مۆرتخە، موورگە : هەریەك لە 33 پارچە ئێسكی تیخەی پشت مرۆڤ.

.

.

____________________

بڕگە/biřge: ن:[ یاسا] پارچەیەكی سەربەخۆیە لە نووسراوی یاسادا. گووتار و ئەو جۆرە شتانە دەگرێتەوە. بەواتای( ماددە ، فقرە) دێت. { زەبیحی دەڵێت ڕەنگە لە( بڕكە)ەوە هاتبێت}.

بڕگەبڕگە/biřgebiřge: ئانتـ: زۆرلەلەکراو.

.

.

___________________

بڕگە/biřge: ن:[ جێۆ] شوێنێكە لە زێ و ڕووبارندا، كەبڕیدات و مرۆڤ بتوانێت پێی دا بپەڕێتەوە، پاگە، پللار، لە قەراخی هەندێک شت.

بڕگە لەجۆگە/biřge le coge: نتـ:

.

.

________________

بڕگە/biřge: ن:[ ئای تی][ بیر] بەند، دانە.[ ئینگـ : item].

بڕگەقوچەکییەکان/biřge quçekîyekan: نتـ:[ بیر][ ئینگـ : conic sections، conics].

.

.

.

.