تەشەر/teşer: ن: پەلار _ پلار _ پللار، تانە، تانووت، توانج، تیز، جەفەنگ : قسەی بەتوێكل یان گاڵتەپێکردن. .  

تەشەرە/teşer: ن:[ هـ ] تەشەر.

تەشەرتێگرتن/teşer têgirtin: كتن:[ تەشەر+ تێگرتن( تێ+ گرتن)] توانج تێگرتن، تانەوەشاندن.

تەشەرلێدان/teşer lêdan: كتن:[ تەشەر+ لێدان] تانەلێدان، تەشەر هاویشتن: قسەیەكی بەتوێكل بەكەسێک گوتن بۆ وەبیرهێنانەوەی كار و كردەوەیەكی نابەجێ.

تەشەرهاویشتن/teşer hawîştin: كتپ:[ تەشەر+ هاویشتن] تەشەرلێدان.

.

.

.

.