برین/birîn: ن:[ نخ] چۆییی، زام، زەخم، قەشفووس، کۆڤان، کوول : شتێکە بەسفتوسوێیە لە لەشی گیانداردا پەیدا دەبێت، وە دەم دەکاتەوە.[ ئینگـ : Ulcer ، Wound].
: برینی ساکار
: برینی تێکەڵاو
: برینی کوتراو
بریناڕەش/birînareş: نتـ:[ نخ][ کباک][ برین+ ئا+ ڕەش] تیراوێ _ تیراوی، خۆره، كانگرێن، قانقاریا : مردنی شانهی لهش بەهۆی نهگهیشتنی خوێن، نەخۆشییەکە کە لە مرۆڤ دەدات بە برینێکی ئەستەم خۆ دەردەخات و هۆیەکەی باسیلێکە کە مرۆڤ ئەم نەخۆشییە لە مەڕ دەگرێتەوە.[ ئینگـ : Gangrene].
برین پێچ/birîn pêç: نتـ:[ برین+ پێچ( پێچان، پێچاندن)] پڕستار، برینساز، سارغی. : ئەوەی برین تیماردەکات و دەیێپچێت.
برین پێچان/birînpêçan : کتن:[ برین+ پێچان] برین تیمارکردن، برین دەرمانکردن.
برین پێچاندن/birîn pêçandin: کتن: برین تیمارکردن، برین دەرمانکردن.
برین خۆش بوونەوە/birîn xoŝ bûnewe: کتن: چاکبوونەوەی برێن، ساڕێژبوونەوەی برین.
بریندار/birîn dar: ئانتـ:[ برین+ دار]
1 – ئەنگاوتە، بیمار، چۆییدار، زامدار، زامار، : گیاندارێک کە برین بە جێگایەکییەوە هەبێت یان شوێنێک لە لەش کونی تێکەوتبێت بەبرینەوە.
2 – داماو، ناساز، ناکۆک، ماندوو، ترم، پەڕۆش، تووچیاگ، مەلول.
برینداربوون/birîndarbûn: کتن:[ برین+ دار+بوون]
1 – پەیدابوونی برین لە شوێنێکدا.
2 – بەشێوەیەکی مەعنەوی.
:: هەستی برین دار بوو، بووگتن.
بریندارکەر/birîndarker: ئانتـ:[ برین+ دار+ کەر( کردن)]
1 – باڵندەی گۆشتخۆر.
2 – پلارهاوێژ، تانەگر.
بریندارکردن/birîndarkirdin: کتپ:[ برین+ دار+ کردن]
1 – پەیداکردنی برین لە شتێکدا. زامدار کردن، کونکردن.
2 – پلارتێگرتن، توانج تێگرتن، تانە تێگرتن.
برین دارێتی/birîn darêtî: نتـ:[ برین+ دار+ ئێتی] شێوەو ڕووخسار چۆنێتی برین.
برینداری/birîndarî: نچ:[ بریندار+ ی]
1 – بوونی جەستەیە بریندار. برینداری ڕیخۆڵە، برینداری گەدە.
2 – ئەوەی پێوەندی بەبرینەوە هەبێت.
برینزاف/birînzaf: ئانتـ: نەشتەرگەر، نەژگەر، نژدار، برینگەر، برینکار.
برین ساڕێژبوونەوە/birîn sařêjbûnewe: کتن: برین چاکبوونەوە، چاکبوونەوەی برین.
برین ساڕێژکردن/birîn sařêjkirdin: کتپ: دەرمانکردن و چاککردنەوەی برین.
برینساز/birînsaz: نفا: برینپێچ.
برینسازی/birînsazî: نچ: برین پێچی.
برینکار/birînkar: ئانتـ:[ برین+ کار ( کردن)] نەشتەرگەر، نژدار، بریگەر.
برینکاری/birînkarî: نتـ:[ برینکار+ ی] نەشتەرگەری.
برین کولانەوە /birîn kulanewe: نتـ:[ برین+ کولان+ ئەوە] بریناندنەوە.
برین کولاندنەوە/birîn kulandinewe: نتـ:[ برین+ کولاندن+ ئەوە]
1 – برینیی سارێژبوو هێنڕەوە ژان.
2 – [ ئد] پەژارە وەبیرهێنانەوە.
3 – هەست بریندارکردن سەر لەنوێ.
4 – زویرکردن، سڵ کردن.
برینگەر/birînger: ئانتـ: نەشتەرگەر.
برینگەری/birîngerî: نچ: نەشتەرگەری.
برین لێکردن/birîn lě kirdin: کتپ:[ برین+ لێ+ کردن] برین دار کردن
: وەبەرخەنجەرانی دا تا توانیمان دەستی بگرین هەژدە برینی لێ کرد.
.
.
.
.