لووت ¹ /lût: ن:[ توێ]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ڤەشنا | AnSaW | Nose |
بەڤیل، بیفل _ بیڤل بیهڤل، پت، پرنکە : Pirnike( کباک، زا)، پۆز، پێڤل، دفن( کباک )، کەپ _ کەپۆ، کەپوو، لوویت: ئەندامێکی دەرپەڕێوە لەڕووی مرۆڤدا کە دەکەێتە نێوان چاوەکان و دەمدا. لهکۆمهڵیک ئێسک و کرۆژنه پێکهاتووه. دووکونە چاڵهکانی ناوبۆشایی لووت به ناوپۆش و وردهڕهگ داپۆشراوه و دهبێته هۆی گهرم وشێداربوونی ههوا پێش لهوهی بگاته سییهکان. موو و مژۆڵهکانی ناولووت تهپوتۆزی ههوادهگرن تا ههوایهکی پاکژ بۆسییهکان بهڕێ بکرێت، بەم شێوەیە کۆئەندامی هەناسەدان وهەناسەهەڵکێشان بۆنکردنە جێبەجێ دەکرێت.[ ئینگـ : Nose , nasus]
:: مرۆڤ بە لووت هەناسەدەدات.
لووتە/lûte: نتـ:
1 – مەردوومی لووت کورتی پچکۆلە.
:: نەوە لووتە.
2 – لوتکە.
لووتبڕان/lûtbiřan: کتپ: کەپووبڕان.
لووتبڕاو/lûtbiřaw: ئانفا: کەپووبڕاو.
لووتبۆگەن/lûtbogen: نتـ:[ نخ] .[ ئینگـ : ozena , ozeana]{ پەزیشکی، ل، 243}
لووتبین/lûtbîn: نفا:[ ئامێر][ لووت+ بین( بینین)] دووربینی ناولووت. [ ئینگـ: nasoscope]
لووتپژان/lûtpijan: کتن: کەپووداڕسان، بەربوونی خوێن رستن، لووت هاتنەخوار.[ ئینگـ : nosebleed][ لا : Epistaxis]
:: چاربەجار تووشی لووت پژان دەبم.
لووتخوار/lûtxwar: ن: لووت گێڕ.
لووتشکان/lûtşikan: کتپ: دفن شکان
لووت شکاندن/lûtşikandin: کتپ: دفن شکاندن.
:: لووتیان شکاندووە، بۆیە ناتوانێت چیتر ئەو کارە دووبارەبکاتەوە.
لووت لێخشاندن/lûtlêxişandin: کتپ: لووت لێ هەلسوون.
لووتی/lûtî: نچ: ئەوەی پەیوەندی بە لووتەوە هەبێت.[ ئینگـ : nasal]
لووتی تەوێڵی/lûtî tewêľî: نتـ: وەک گۆشەی نێوان ناوچاون و کەپوو. [ ئینگـ : nasofrontal]
لووتی لێوی/lûtî lêwî: نتـ: لووتی لچی : چاککردنی پێست نێوان لووت و لێودا.[ ئینگـ : nasolabial]
لووتی فرمێسکی/lûtî firmêskî: نتـ: توورەکەی لووتی فرمێسکی.[ ئینگـ : nasolacrimal]
لووتی دەمی/lûtî demî: نتـ: سۆندەی لووت و دەم.[ ئینگـ : naso – oral]
لووتی مەڵاشوویی/lûtî meľaşûyî: نتـ:[ ئینگـ : naso palatine]
لووتی گەورەیی/lûtî gewreyî: نتـ:[ ئینگـ : naso pharyngeal]
پێکهاتەی بەشەکانی لووت |
ئێسکی لووت/êskî lût: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ ی+ لووت] بریتین لە دوو ئێسکی ڕاسی و چەپ لەسەر ئێسکی گاسنی جێگیرن، لە ژێر ئێسکی نێوچاوان.[ ئینگـ: nasal bone]
ئێسکی گاسنی/êskî gasinî: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ ی+ گاسن+ ی] گاسنەئێسک : ئێسکێکە لە ناو کەللەسەر کە جووت ئێسکە نیە، وە دەکەوێتە ناوەندی پێشەوەی کەللەسەر. ئێسكی پشتەوەی تیغەی لووت.[ ئینگـ : Vomer]
بۆشاییەکانی دەوروبەری ڕێڕەوی لووت/boşayiyekanî dewrunerî řêřewî lût: نتـ:
شانە ڕیشاڵە چەوری ئالار/şane řîşaľe çewrî: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: alar fibrofatty tissue]
کڕکڕاگەی ناوەندی لووت/kiřkiřagey nawendî lût: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: dorsal septum]
کڕکڕاگەکانی تەنیشتی لووت/kiřkiřagekanî tenîştşî lût: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: lateral process of septal nasal cartilage]
کڕکڕاگەکانی ئالاری گەورە/kiřkiřagekanî alarî gewre: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: major alar cartilage]
کڕکڕاگەکانی ئالاری بجووک/kiřkiřagekanî alarî biçûk: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: minor alar cartilage]
کۆڵەکەی لووت/koľekey lût: نتـ: شتەلووت، تیغەی لووت، ڕەقێنەی کەپوو، کاریتەی کەپوو.[ nasal septum]
کوونەلووت/kûnelût: نتـ:[ توێ][ کوون+ ئە+ لووت] پۆشایی کەپوو، خمخم، خمخمک.[ ئینگـ: Nostril , naris , nares]
ئاولووت/awlût: ن:[ توێ][ ئاو+ لووت] ئاوی کهپو: ئهو شیلاوهی لهکاتی کارکردن بە لووتدا دێتهخوارهوه.
خوێن لووت/xwên lût: نتـ: ڕسکاندن.[ ئینگـ: Nose bleed].
کونی لووت/kunî lût: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ: Nostril]
هەوکردنی کۆڵەکەی لووت/hewkirdinî koľekey lût: نتـ: سووتانەوەی کۆڵەکەی کەپوو.[ ئینگـ: nasoseptitis]
هەوکردنی لووت و ئێسکەپووچەک/hewkirdinî lût û êskepuçek: نتـ: سووتانەوەی کەپوو و ئێسکی گونە.[ ئینگـ: nasosinusitis]
خوێنبەربوون لە لووت/xwênberbûn le lût: نتـ:
هەوکردنی لووت/hewkirdinî lût: نتـ:[ ئینگـ: nasitis]
هەوکردنی بۆشاییەکانی دەوروبەری ڕێڕەوی لووت/hewkirdinî boşayiyekanî dewrunerî řêřewî lût: نتـ:
.
.
__________________
لووت ² /lût: ن:
2 – [ کەرەستە] نووکی تیژی فڕۆکە : بەشێکی دەرپۆقیو کە لە لووت بچێت، وەک لە لەشی مەسینە و قۆری یان لووتی فرۆکە و بەلەم و کەشتی.
لووتەوانە/lûtewane: ن:
1 – [ هـ][ جوانکاری][ کەرەستە][ لووت+ ئەوانە] خەزێمە _ غەزێمە، لوویتەوانە( داودی) : ئەڵقیەکە لە زێر یان زیو، ژنان دەیکەنە لووتیان.
2 – زبانەیەکی دارینە لەسەرباری درێژی دەدرێت لە دوو دەری و پەنجەرە، بۆ ئەوەی نەکرێتەوە.{ خاڵ، ل، 428}.
لووتپۆش/lûtpoş: نفا: دفن پوش( باد) : ئەو بەشەی کڵاوزری کە لووت دەپارێزێت.[ ئینگـ: Nosepiece]
ئەڵقەی لووت/eľiqey lût: نفا: ئەڵقەی لووتی گیانلەبەر و ووڵاخ بۆ ڕاکێشانی پەت یان بە زنجیر.[ ئینگـ: Nosedive]
بەشی سەر لووتی لغاو و ڕەشمە/beşî ser lûtî liẍaw û řeşime: نتـ:[ ئینگـ: noseband]
بەلووت کەوتنەخوارەوی فڕۆکە/be lût kewtinexwarewey fiřoke: کتن:.[ ئینگـ: Nosedive]
.
.
__________________
لووت ³ /lût: نتـ:[ زمان]
لووتاوێژ/lûtawêj: نفا:[ ئید][ لووت+ ئاوێژ( هاوێژ)] لووت هەوڵکردن لەشتێک لەبەرحەزنەکردنی.{ خاڵ، ل، 428}.
لووتەلا/lûtela: نتـ: لالووت، عاجزوسل : مەردوومێک کە لووتی لێت خوار بێت.
لووتەلایی/lûtelayî: نچ: ڕوونەدانە یەکێک، لالووتی.
لووت بەبەرخۆداهاتنەوە/lûtbeberxodahatinewe: کتن:[ ئید] بریتییە لەعارنان و پەشیمان بوونەوە لەشتک.
لووت بەخۆداهاتنەوە/lûtbexodahatinewe: کتن:[ ئید] لووت شکان.
لووتبەرز/lûtberiz: ئانتـ: بادیهەوا، بایی، باغر _ بوغرا، تڕزل، غەڕا _ غەڕاە : کەسێ لە خۆبایی بووبێت.
لووت بەرنەپێشەوە/lût bernepêşewe: ئان:
لووتبەرز/lûtberz: ئانتـ:[ لووت+ بەرز] بادی هەوا، بایی هەوا، بەفیز، خۆپەسەند، دفن بلند، لەخۆبایی.
:: لەئاستی خەڵکیدا، هەرگیز لووتبەرز مەبە.
لووتچووزانەوە/lûtçûzanewe: کتن:[ ئید] لووتسۆلانەوە : بریتییە لەزۆرپێناخۆش بوونی قسەیەک.
لووتخوار/lûtxwar: ن:[ ئید] لالووت : بریتییە لە دڵگیری و ناڕەزایی لەشتێک.
:: فڵان کەس لووتی لێم خوارە.
لووتداژدندن/lûtdajendin: ن:[ ئید] بریتییە لە ماتی و زیوری.
لووتشکان/lûtşikan: کتپ، نتـ: دفن شکان.
لووت شکاندن/lûtşikandin: کتپ:[ مجـ] تەمێکردن، دفن شکاندن.
:: لووتیان شکاندووە، بۆیە ناتوانێت چیتر ئەو کارە دووبارەبکاتەوە.
لووت لێخوران/lûtlêxuran: نتـ: بریتییە لە ئارەزوو کردنی شتێک.
لووت لێخوریان/lût lêxuriyan: نتـ: لووت لێخوران.
لووتوبزووت/lûtûbizût: نتـ:[ لووت+ و+ بزووت] وتەیەکە لەهێندێ شوێندا بەکاردەهێندرێت لە جیاتی گووتەی( کوتوپڕ)
:: دوێنی لووتوبزووت تووشی فیسارکەس بووم.
لووتوپووت/lûtûpût: نتـ:[ لووت+ و+ پووت] بریتییە لە پرتۆبۆڵ.
لووت هاتنەخوارەوە/lût hatinexwar: کتن: لووت شکان.
لووت هەڵکردن/lût heľkirdin: کتن: بریتییە لە زویر و دڵگیری یەکێک.
.
.
.
.