حەمام/ĥemam: ن:[ بیانی] حومام، سەرشۆرک، کراشۆ، گەرماو، گەرماوە : ئەو ژوورەیە لە ناو ماڵدا کە مرۆڤ بەکاری دێنێت بۆ دەست و دەموچاو شووتن، بۆ چوونەسەرئاو/ئابخانە( توالێت)، بۆ خۆشووستن و بۆ خۆجوانکردن و تاسولووس کردن وەک ڕیشتاشین و مووتاشین. لە حەمامی هاوچەرخدا کە دیوارەکانی ڕووپۆش دەکرێت بە کاشی یا مەڕمەر یان پلاستیک. توالێت، ئاوێنە، دەسشۆر، دووش، حەوزی گەرماو و هەندێ جاریش ساونە و جاکووزی تێدایە. لە زۆربەی ئاپارتەمێنتەکان ئامێری جل شووشتن و ئامێری جل ووشککەرەوەش لە ناو ژووری حەمامن. شێوەی ئەم ژوورە و ووردەکارییەکانی پێکھاتەکەی لە تەلارسازییدا زۆر پەرەی سەندووە و بەزۆر شێواز دروست دەکرێت.[ ع : حمام]
:: حەمام بە تڕ گەرم نابێت.{ بەندی پێشینان}
حەمامچی/ĥemamçî: نتـ:[حەمام+چی] گەرماوچی، خاوەند و سەرپەرشتکاری گەرماو یان كەسێكە بەسەر کاری حەمامدا ڕادەگات.
حەمام کردن/ĥemam kirdin: کتن: خۆشووشترن، گەرماوکردن.
حەمامی بازار/ĥemamî bazar: نتـ:[ حەمام+ ی+ بازار] گەرماوی گشتی.
حەمام زەیت/ĥemamî zeyit: نتـ:
حەمامی پیاوانە/ĥemamî piyawane: نتـ:[ حەمامی+ پیاوانە]
حەمامی ژنانە/ĥemamî jinaane: نتـ:[ حەمامی+ ژنانە]
حەمامی قوتابخانە/ĥemamî qutqbxane: نتـ:[ حەمامی+ قوتابخانە]
حەمامی مەلەوانگا/ĥemamî melewanige: نتـ:[ حەمامی+ مەلەوانگا]
حەمامی وەرزشگا/ĥemamî werzişga: نتـ:[ حەمامی+ وەرزشگا]
ئەو ووشانەی پەیوەستن بە حەمامەوە |
ئامێری تەراش/amêrî teraş: نتـ:
ئامێری جل شووشتن/amêrî cil şûştin: نتـ:
ئامێری جل ووشککەرەوە/amêrî cil wuşikkerewe: نتـ:
ئاوێنه/awêne: ن:[ پهـ : āyēnak][ ئا( ئاو)+ وێن( ئاڤێستای : ڤێن، ڤین : بین ڕهگی( بینین)ـه+ ـه] ئاوهنه، ئایینه، باڵانوان، باڵانوێن، جام _ جامەک، خۆدی _ قۆدی، قودیک، درووڤ، ڕۆچنەی مچ، ڕۆگه، کولانکەی بان، گزگی، گوزگی، مريک، نەينۆک، نەينووک، نەینک، نوێنک، هاوێنە، هیلی، هێلی: شووشەیەکی پاکی ڕووناکیە لە سەردیوارێکی بە زاخ دراوە، بەڕووەکەی تری خۆتی تیا دەبینیت. مێژووی دروستکردنی ئاوێنە دەگەڕێتەوە بۆ 1300 ی زایینی کە لە شووشە و توێژێک ئەلەمینیۆم یان زیوو دروست دەکرێت.
ئاوێنەی تەراش/awêney teraş: نتـ:
باتری حەمام/batirî ĥemam: نتـ:
باتری حەوزی حەمام/batirî ĥewzî ĥemam: نتـ:
بانیۆ/baniyo: ن: حەوزێكی لاكێشی گەورەی قووڵە ئاوی تێدەكرێت، مرۆڤ خۆی تێدادەشوات.
بەرپێی حەمام/berpêyî ĥemam: نتـ:
بۆیلەری ژێر حەمام/boyilerĥeî jer mam: نتـ:
پاشورە/paşure: نتـ:[ پا+ شور(شۆرین)+ ئە] حەوزی پێ شۆرە.
پاشورەكردە/paşurekirde: نفا: پاشۆر.
پانکەی حەمام/pankey ĥemam: نتـ:
پەردەی حەمام/perdey ĥemam: نتـ:
تەنەکەی زبڵی حەمام/tenekey zibľî ĥemam: نتـ: تەنەکەی زبڵی گەرماو.
تیان/tiyan: ن:[ تەبەری، تێهەن( تاوە)] تەیان : مەنجەڵی گەورەی گوشاد کە لە مس دروست دەکرێت و لە بن خەزنەی گەرماو( حەمام) دایدەمەزرێنن و ئاگری لە بن دەکەنەوە هەتا ئاوگەرم بکات.
جوڕنە/cuřine: ن:
خاولی حەمام/xawilî ĥemam: نتـ:[ خاولی+ حەمام]
خاولی هەڵگری حەمام/xawilî heľgirî ĥemam: نتـ:
تاس و حەمام/tas û ĥemam: نتـ:[ تاس+ و+ حەمام]
دەسشۆر/desşor: نتـ:[ دەس( دەست)+ شۆر( شۆردن)]
دووش/dûş: ن:[ بیانی] دۆش، خوڕژم .[ ئینگـ : ]
ڕەفەی حەمام/řefey ĥemam: نتـ:[ ڕەفەی+ حەمام] رەفەی هەڵگری کەرەستەکانی گەرماو.
سەرپۆشی توالێتی فەرەنگی/serpoşî tiwalêtî ferengî: نتـ:[ سەرپۆشی + توالێتی+ فەرەنگی] قەپاغی توالێتی ڕۆژئاوایی].
سێتی سەبەتەی حەمام/sêtî sebetey ĥemam: نتـ: [ سێتی+ سەبەتە+ ی+ حەمام]
سێتی توالێتی فەرەنگی/sêtî tiwalêtî ĥemam: نتـ: [ سێتی+ توالێتی+ فەرەنگی]
فرچەی پاککردنەوەی توالێت/firçey pakkirdinewey tiwalêtî: نتـ: [ فرچە+ ی پاککردنەوەی+ توالێت]
فڵچەی ددان/fiľçey didan: نتـ:[ فڵچە+ ی+ ددان]
قوتووی فڵچەی ددان/qutûy fiľçey didan: نتـ:[ قوتوو+ ی+ فڵچەی ددان]
کابینێتی دووش/kabînêtî dûş: نتـ:[ کابینێت+ ی+ دووش]
کابینێتی حەمام/kabînêtî ĥemam: نتـ:[ کابینێت+ ی+ حەمام]
کاشی حەمام/kaşî ĥemam: نتـ:[ کاشی+ حەمام]
کەلوپەلی حەمام/kel û pelî ĥemam: نتـ:[ کەلوپەل+ ی+ حەمام]
کیسەی حەمام/kîsey ĥemam: نتـ:[ کیسەی+ حەمام]
گڵۆپی حەمام/giľopî ĥemam: نتـ:[ گڵۆپی حەمام]
گوێزان/giwêzan: ن:
لەگەنی تشت شووشتن/legenî tişt şûştin: نتـ:[ لەگەن+ ی+ تشت+ شووشتن] مەغسەل.
مەڕمەری حەمام/meřmeřî ĥemam: نتـ:[ مەڕمەڕی+ حەمام]
مەکینەی ڕیش تاشین/mekîney řîş taşîn : نتـ: [ مەکینەی+ ڕیش+ تاشین]
مەکینەی سشوار/mekîney sişwar: نتـ: [ مەکینەی+ سشوار]
ناتر/natir: ن:
هەتوانی ددان/hetwanî didan: نتـ:[ هەتوان+ ی+ ددان]
هەڵگری کلێنسکی توالێت/heľgirî kilênkisî tiwalêt: نتـ:[ هەڵگری+ کلێنکس+ ی+ توالێت]
ترس لە خۆشووشتن/tirs le xoşûştin: نتـ:[ ترس+ لە+ خۆشووشتن] فۆبیای خۆشتن یاخود ترس لە خۆشتن رەگ و ریشەیەکی کۆنی هەیە نەک لە لای منداڵان.[ لا : Ablutophobia]
.
.
.
.