حاڵ ¹ /ĥaľ: ن: [ بیانی][ ع : حال]
2 . بار، جێوار، چۆنێتی، ژیوار، گوزەرانی، نوود، هاڵ، هەلومەرج، بەهەزار.[ ئینگـ: States]{ زاراوەسازی}
{
}{ مەولەوی}
:: بەهەزار حاڵ گەیشتمە ئێرە : بەهەزار ڕەنج.
:: واقعی حاڵ ڕەوانترە لە قاڵ.
{
}{ ئەخۆل}
حاڵ و ئەحواڵ/ĥaľ û eĥiwaľ: نتـ:[ حاڵ+ و+ ئەحواڵ]
حاڵ و بار/ĥaľ û bar: نتـ:[ حاڵ+ و+ بار]
:: حاڵ و بار و دۆخیان نیە.
حاڵ و حەوسەڵە/ĥaľ û ĥewseľe: نتـ:[ حاڵ+ و+ حەوسەڵە]
ئەو وشانەی پەیوەستن بە حاڵەوە |
بەحاڵ/beĥaľ: ئان: بەهەزار.
بەزمانی حاڵ/be zimanî ĥaľ: ئان:
بەهەرحاڵ/beherĥaľ: ئاک:
بێحال/bêĥaľ: ئانتـ:[ بێ+ حاڵ]
1 . نەخۆشی لەسەر مردن، ماندوو، مەلەنگ، لاواز، نەخۆشی کەشەنگ.
2 . هەژار و ئاتاج.
بێحالبوون/bêĥaľbûn: کتن:[ بێ+حال+بوون] نەخۆش و لەگیانەڵلادابوون.
بێحال کردن/bêĥaľkirdin: کتپ: نەخۆش و لەییانەڵلاداخستن.
بێحالی/bêĥaľî: نچ: لاوازی، نەخۆشی، هەژاری، گیانەڵڵایی، مەلەنگی.
بێ ماڵ وحال/bêmaľ û ĥaľ: ئانتـ:[ بێ+ ماڵ+ و+ حاڵ]
خۆشحاڵ/xoşĥaľ: نتـ:[ خۆش+ حاڵ] وەش حاڵ( هـ)
خۆشحاڵ بوون/xoşĥaľbûn: نتـ:[ خۆشحاڵ+ بوون]
خۆشحاڵ کردن/xoşĥaľkirdin: نتـ:[ خۆشحاڵ+ کردن]
شاهیدحاڵ/şahidĥaľ: نتـ:[ شاهید+ حاڵ]
:: شاهێد حاڵ بە دیار تاوانی ئەنفالەوە.
وەشحاڵ/weşĥaľ: ئانتـ:[ هـ][ وەش+ حاڵ] خۆش حاڵ.
وەشحاڵ بییەی/weşĥaľ bîyey: کتن:[ هـ][ وەش+ حاڵ] خۆش حاڵ بوون.
وەشحاڵ کەرڎەی/weşĥaľ kerđey: کتپ:[ هـ][ وەش+ حاڵ+ کەرڎەی] خۆش حاڵ کردن.
وەش حاڵی/weşĥaľî: نچ:[ هـ][ وەش+ حاڵ] خۆش حاڵ.
.
.
__________
حاڵ ² /ĥaľ: ن:
:: حاڵ و زیكری دەروێشەكان.
حاڵ لێهاتن/ĥaľ lêhatin: کتن:
.
.
.
.