هەراش ¹ /heraş: ن:[ هـ] بۆر، ستر، فەراژی، لەگەشە، بەگەشە : بەتەمەن یان قەلافەت و بەژن گەورە( بۆ گیا، دار، منداڵ، جووچکە، گووێلک، بەرخ و کار) بەکاردەبرێت.
هەراش ئاووس/heraş auwis: نتـ: ئاوسێکی ئاشکرایە، واتا بە سکپڕێک دەگووترێت کە لە مانگی نۆهەمیدا بێت.{ خاڵ، ب 3، ل، 407}
هەراشە/heraşe: نتـ:[ هـ] زۆرگەورە بووە.
هەراش بوون/heraş bûn: کتن:
1 . گەورەبوون.
:: هەراش بووە.
2 . بالخ بوون، بالق بوون _ باڵقبوون، بوونبەهەرزەکار، پەرفین( کباک)، خۆناسین، شەیتان پێ پێکەنین.
هەراش بییەی/heraş bîyey: کتن:[ هـ] هەراش بوون.
هەراش کەرڎەی/heraş kerđey: کتپ:[ هـ] هەراش کردن.
هەراش کردن/heraş kirdin: کتپ:[ هـ] گەورەکردن.
هەراشی/heraşî: نچ: ئەوەی پەیوەندی بە هەراشەوە هەبێت.
.
.
________________
هەراش ² /heraş: ن:[ ئەند][ ڕوو]
1 . زەل : لە قامیش باریکترە و نەرمترە، لە سەرشەقرە و کاریتە ڕادەخێت بۆئەوەی ڕێگریی بکات لە هاتنەخوارەوەی خۆڵ و خاشاکی بنمیچ، زیاتر بۆ پاک و خاوێنی بەکاریان دەهێنا.
2 . ئاڵاش : گەڵا و چڵ کە بەسەر دارەڕای دەدەن.{ هەبانەبۆرینە، ل، 966}.
.
.
_________________
هەراش ³ /heraş: ن:[ نخ] ڕشانەوە، هەراژ، هێلنج : هەڵهێنانەوەی خواردن.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 776}
.
.
________________
هەراش 4 /heraş: ن: ڕیزاڵ : لەبەریەک هەڵوەشاو.{ هەبانەبۆرینە، ل، 966}.
هەراشبوون/heraş: کتن: لێکبڵاوبوون.
هەراش هەراش/heraşheraş: ئانتـ:
1 . هەلاهەلا.{ خاڵ، ب 3، ل، 407}
:: گۆشتەکە هەراش هەراش بوو.
2 . لەیەک بڵاوبووگ.{ هەبانەبۆرینە، ل، 966}.
:: گۆشتەکە هێندە کوڵیوە هەراش هەراش بووگە.
.
.
.
.