دۆڵ ¹ /doľ: ن:[ جێۆ]

1 .[ مکـ] پەل، تەنگە، خانۆک( کباک)، دەرە، شیو _ شیوو، گەری، گەروو، گوهۆر، نەقەب، نەواڵ : درەی نێوان دووشاخ.[ ئینگـ : Valley]{ خاڵ، ل، 129}.{ گیوی. ل. 355}. 

2 . گەلی.

دۆڵک/doľik: نتـ:[ دۆڵ+ ک] شێوەلە.{ ‌هەژار، ل، 305}.    

.

.

_______________

دۆڵ ² /doľ: ن، ئان:[ کباک]

1 . چەرخ.

2 . پێچکی عارەبانەیە.

3 . بەتاڵ، چاڵ، چۆڵ، تەنها لەکاتی بێدانیی ئاشدا بەکاردەهێندرێت.

:: ئاش دۆڵە : ئاش بەتاڵە.

دۆڵاب/doľab: نتـ:[ دۆڵ+ ئاب] چەرخی ئاوی، ‌غەڕغەڕە.

دۆڵابە/doľabe: نتـ: کونێکی گەورەیە لە سەربانی ئاشییەوە دادەهێڵرێت تا لەوێوە( نێ)دا بهێڵرێتە خوارەوە.{خاڵ، ل، 129}.

دۆڵاب ڕێس/doľab řês: نفا:[ دۆڵاب+ ڕێس( ڕێسان)] ئەو کەسەیە بڕێسێت.

دۆڵاش/doľaş: نتـ:[ ڕەوا][ دۆڵ+ ئاش] دۆڵیانە، سوولاش، قەم، قۆتەرەی ئاشی، قۆتەڵە _ قۆتەڵەی ئاشی، گەوورک، نای.

دۆڵاو/doľaw: نتـ:[ دۆڵ+ ئاو]

1 . چاڵاو، دۆڵیان، دووڵە : بەردی قووڵی پڕ لەئاو یان چاڵی پڕ لەئاوی بارانی سەر تاشەبەرد.

2 . بیر.

3 . [ کۆن] لوولەی ئاوی ئاش کە دەرژێتە سەر پەڕەی ئاش.

دۆڵە/doľe: نتـ:[ دۆڵ+ ئە]

1 . دۆڵاوە، گۆل، گۆلاو.

2 . کوول.

دۆڵیان/doľiyan: نتـ: دۆڵاو، دۆڵە: ( نێ) ئاشییە، دۆڵدان، دۆڵیدان، ئاوی بارانە، کە لە ناو بەردی قووڵ دادەمێنێتەوە و ڕێبووران لێی دەخۆنەوە.

دۆڵیانە/doľiyane: نتـ:[ کهـ، ڕۆژ][ دۆڵیان+ ئە] بانیژەی ئاش، دۆڵاش: ئەو شوێنە، کە دانەی ئاشی تێدەکرێت.

دۆڵیدان/doľîdan: نتـ: دۆڵێان.

دۆڵی ئاش/doľî aş: نتـ: دارێکی ئەستووری نێو هووڵۆڵە.

دۆڵی تەنگ و قووڵ/doľî teng û qûľ: نتـ: کەنداڵ.[ ئینگـ : Ravine].

.

.

____________

دۆڵ ³ /doľ: ن:[ گیان]

1 . [ کباک] بێچووی ماڵات و ئاژەڵان.

2 . [ ڕەوا] شۆڕ : سەگێک کلکی خۆی شۆڕ بکاتەوە

:: کلکی دۆڵە کردووە.

.

.

___________

دۆڵ /doľ: ن:[ هـ، کهـ]

1 . دەفرێک لە بەرد یان لە دار دروستکرا بێت، گەنمی بۆ ساوار تێدادەکوتن.

:: دۆڵی دەسک. تەبەک.

دۆڵە/doľe: نتـ:

1 . [ هـ، ئەردە] تەبەکی دارین، تەشتی دارین بۆ هەویر شێلان، سووێنە.

2 . [ هـ] کوول. { گیوی، ل، 458}.

دۆڵەتۆراخ/doľetotax: نتـ: تۆراغدان _ تۆراغان.

دۆڵەکە/doľeke: نتـ:[ دۆڵ+ ئەکە] جێنان، سوێنە.

.

.

_________

دۆڵ /doľ: ن: خلۆر، گلار.

دۆڵ بوون/doľ bûn: کتن: خلۆربوونەوە، گلاربوونەوە.

دۆڵکردن/doľ kirdin: کتپ: خلۆرکردنەوە.{ هەژار، ل، 305}.

.

.

__________

دۆڵ /doľ: ن:[ مۆسیقا] دەهۆڵ.

  تێبینی
  هەر لەنێو وشەی دە‌هۆل سوواوە

دۆڵەسڕنا/doľe siřna: نتـ:[ مۆسیقا][ ئەردە] دەهۆڵ و زووڕنا.

دۆڵەنگێو( ئەنگێو)/doľe nigêw(engêw): نتـ: دەهۆڵژەن.{ خاڵ، ل، 129}.

.

.

__________

دۆڵ /doľ: ن:

1 . هێلمێکی سەوزە لەسەر لکی دارانی هەڵدەسوون، باڵندەی پێوە دەبێت.

2 . گاسنی سەرچەماو.

.

.

__________

دۆڵ /doľ: ن: کیسەی چەرمین، بۆ ئاو تێخواردنەوە.

دۆڵاچە/doľaçe: نتـ:[ دۆڵ+‎ ئاچە( ؟)] دۆڵاب.

دۆڵچە/doľiçe: نتـ:[ دۆڵ+ چە] ئاڤدانک _ ئاودانگ، ئاوهەڵکێش، پەقرەج( تور)، دەفری ئاو، دۆڵکە، زرک. : سەتلێکی گچکە لە چەرم یان لە خامی ئەستوور دروست دەکرێت تا قوڕ و ئاوی ناو بیرانی پێهەڵێنجن.

دۆڵدۆز/doľdoz: نتـ:[ دۆڵ+ دۆز] کەسێک کە کیسەی دۆ دەدروێت. { هەژار ، ل، 305}.

دۆڵک/doľik: نتـ:[ کباک][ دۆڵ+ ک] دۆڵی گچکە.

دۆڵکە/doľike: نتـ:[ ڕەوا][ دۆڵ+ کە]

1 . دەفری سەرئاواڵەی لێودار بۆ ئاو.

2 . شەربەی چینکۆی زارفرە و دەسکداری ئاوێیە، بە کاسەیێکی گچکەی قووڵی مسین یا تەنەکەش دەڵێن، کە ئاوی پێدەخورێتەوە.

.

.

__________

دۆڵ /doľ: ن: وشەی دنەی منداڵی ساوا بۆ مێزکردن.

:: دۆڵ دۆڵ.{ هەژار، ل، 305}.

.

.

.

.