بۆمبا/bomba: ن:[ سەز] نارنج، نارنجۆک، خومپارە: شتێکی بۆشە پڕکراوە لە بارووت و دەهاوێژرێتە دۆژمن، گەلێک جۆری هەیە.[ گر: bombos ]
بۆمبائاوێژ/bomba awêj: نفا:[ سەز][ بۆمبا+ ئاوێژ( ئاوێژتن: هاوێشتن)]
1 – نارنج ئاوێژ.
2 – فڕۆکەیەکە کە بۆمبا هەڵبگرێت و بیدات بەسەردۆژمندا.
بۆمباباران/bombabaran: کتن:[ سەز] بۆمبا هاویشتن لە فڕۆکەوە.
بەمباران/bembaran: کتن:[ بەم( بۆم)+ باران] بۆمباباران.
بەمباران کردن/bembaran kirdin: کتپ: بۆمباباران کردن.
بۆمبای سووتێنەر/Bombay sûtêner: نتـ:[ سەز][ بۆمبا+ ی+ سووتێنەر( سووتان)] نارنجی سووتێنەر.
.
:: بۆمبای کیمیایی،
:: بۆمبای نایترۆجینی،
بۆمبای هایدرۆجینی/bombay haydirocîn: ن: [ بیا][ کیمیـ][ بۆمبا+ ی+ هایدرۆجین] [ ئینگـ : hydrogen bomb]
بۆمبای گەردیلەیی/bombay gerdîleyî : نتـ:[ کیمیـ][ فیز][ بۆمبا+ ی+ گەردیلەیی] بۆمبای ئەتۆمی.[ ئینگـ : atomic bomb]
:: بۆمبای بیۆلۆجی،
:: بۆمبای نیوترۆن.
.
.
.