بۆژانە/bojane: ن:[ ڕوو] بووژانەم بووماران : گیایەکی خۆڕسکی گەڵا ووردە پتر له شوێنی ڕه‌قه‌ڵان شین دەبێت، بڵندی 60 تا 100 سانتیمەتر دەبێت، لاسکی درێژە، لقه‌کانی باریکه و گه‌ڵاکانی بچووکه و بڕگه بڕگه‌ن و گوڵه‌کانیشی چه‌رموو یان زه‌ردن و به شێوه‌ی چهترن لە نێوان مانگی پووشپەڕ و ئۆکتۆبەر زایینی، بۆنێکی زۆر خۆشی تووندیان هەیە، چێژیشی تاڵە، گوڵ و ڕیشووه‌که‌ی بۆ ده‌رمان بهکاردەهێێندرێت. هەروەها دەکرێتە ناو جل و بەرگەوە بۆ پاراستنی لە مۆرانە. نزیکەی 1000 جۆری هەیە لە جیهاندا. [ گرێکی : akhilleios].
پۆلێن‌کردنی زانستی : Scientific classification |
|||||||
kingdom |
phylum |
class |
order |
family |
genus |
speies |
|
فەرمانڕەوایی |
هۆبە |
پۆل |
پلە |
خێزان |
چەشن |
جۆر |
|
Plantae |
Angiosperms |
Magnoliopsida |
Asterales |
Compositae |
Anthemideae | Achille | |
گوڵدارەکان | بۆژانە |
{
کەمەر بەرزەلنگ شەوبۆ و بۆژانە
ئازیز بە سەوقات پەی منش کیانە
}{ فولکلۆر}
بۆژانە/bojane: ن:[ ڕوو][ . Bot : Achillea eriophora ].
بۆژانە/bojane: ن:[ ڕوو][ LATIN : Achillea Santolia ]
بۆژانە/bojane: ن:[ ڕوو][ LATIN : Achillea Lappa]
بۆژانەسیاوە/bojane syawe: ن:[ ڕوو] شابەنگ[ Bot : Achillea atrata ]Fam : Compositae ].
بۆژانە کێویلە/bojane kêwyle: نتـ:[ ڕوو] بێ‌ژان، بۆریژانگ، بۆری ژان، گیایەکی گوڵ زەردی بۆن تووندە، لاسکی بەرزە و گەڵاشی وردە، مێشی لەبەر هەڵدێ. سەیری بێ‌ژان بکە.[ Bot : Achillea millefolium]
تێبینی |
لە( فرهنگ گیاهان دارویی: امیر ڕمینی) لە ناوچەی سنە شین دەبێت و دەگێرێتەوە کە پزیشکێکی ماد ئەم گیایەی بەکارهێناوە بۆ فڕێدانی کرم و نەخۆشی زەردی لە ناوچەی نامری( ئوستانی کوردستانی) ئێستادا لە سەردەمی بابلێکان}. |
دێمکراوی 20 گرام له گوڵه‌که‌ی له نێو 1 لیتر ئاودا بۆ ده‌رمانی بڕیینی “تا” و دڵ ئێشه و بۆ ئه‌و ژنانه‌ی وان له بێنوێژیدا و هه‌روه‌ها بۆ ده‌رمانی نێوهسیری و ئه‌و که‌سانه‌ی ناتوانن میز بکه‌ن (به هۆی به‌رته‌سک بوونه‌وه‌ی لوله‌ی میز، میز پێشی پێ ده‌گیرێ، یان به زه‌حمه‌ت ده‌کرێ) زۆر به‌که‌ڵکه. به ئه‌هوه‌ن کردنه‌وه‌ی قه‌ڵسی و تووڕه‌یی و بۆ ده‌رمانی دژی کرمی ڕیخۆڵه‌ش زۆر باشه |
ئهچیلیا/eçîliya: ن:[ ڕوو] بۆژانە : ڕووه‌کێکی ههزارگهڵایه، گوڵه‌که‌ی ئاوێته‌یه.[ Achillea]
بەردەگیا/berdegiya: ن:[ ڕوو] وەرکەمەر.[ Bot : Achillea Mountain].
بۆمارانە/bomarane: نتـ:[ ڕوو]
1 – سیرەمۆکە : گیایەکە بستێک بڵند دەبێت، پەلکی وورد و بۆنی زۆرخۆشە و چێژی تاڵە.
2 – برنجداس ، بۆمادەران : گیایەکی خۆڕسکی دەشتەکییە، چەند ساڵەیە، هەتا 70سم بەرز دەبێتەوە، ساقەتی درێژ و باریکە، گەڵاکەی ووردە، گرنیگرنی هێشوویی زەرد و سپی بۆنخۆشە و دەشت و مێرگەکان دەڕوێت، لە کوردەواییدا ڕەگ و ڕیشەی بۆ دەرمان بەکاردێت و هەروەها لە لادێ یەکان وەک سابوون قاپ و قاچاغی پێ دەشۆن. [ Bot : Achillea Pubescens].
زەردشابەنگ/zerd şabeng: نتـ:[ زەرد+ شابەنگ] بۆژانە ، زەردەشابەنگ. [ لا : achillea eriophora DC ( vermicuaris) ].
لۆکەی لاوەنتە/lokey lawenite: نتـ:[ ڕوو][ گرێکی : akhilleios ]{ کەمالنامە، ل، 1101}
.
.
.
.