نووسەک/nûsek: ن:[ ڕوو] نوورسەک، نووسەنەک، زمانخوونک، زمانخیینک، زڤرک، زەلقۆق : ڕووەکێکە دڕکاوییە لە دەشت و دەر و لە کەناری ڕێگا دەڕوێت، ڕووەکێکی خۆراکییە. پێش ئەوەی گوڵ بکات سەر چڵەکانی لێدەکرێنەوە و لە ناو ئاو دیکوڵێنن و دەکرێت بە چێشت. ئەگەر گەڵاکانی ئەم ڕووەکە بجاورێن بە کاڵێ و لینجاوەکەی بخرێتە سەر بریین خوێنی بریینەکە دەبەستێت. ڕەگی ئەم ڕووەکە بۆ درووستکردنی ڕەنگی سوور بۆ ڕەنگکردنی کوتاڵ. تۆوی ئەم ڕووەکە پاش وشکبوونی و وەک قاوە ببرژێت و ڕەنگی قاوەی لێدرووست دەکرێت. [ ئینگـ : Goosegrass][ لا : Galium aparine]
.
.
.
.