فڕ/fiř: ڕەگ:[ دەنگ]

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە.. ل. 201
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
فراپەت TapArf
ڤاز zAW  Fly

1 – [ ڕەگی چاوگی فڕان _ فڕین ـە]

2 – قوم : دەنگی خواردنەوەی شتی شلەمەنی. 

:: قومێک لە چای یان قومێک لە قاوە. کە لێوەی پێوەبنێت و بیخواتەوە.{ خاڵ، ب 2، ل، 314}.   

فڕا/fiřa: ف:

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە.. ل. 201
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
فرا Arf

1 – ڕفێندرا.

2 – باڵ تیژ : زۆرخێرا لە فرێندا.

3 – باڵ گرەوە.{ هەژار، ل، 517}.     

فڕاکە/fiřake: ئانفا:[ باڵ] جوچکەمەڵێ، کە تازە فێرە فڕین ببێت. 

فڕان/fiřan: کتپ:[ رەگی( فڕ)+ ان]

1 – هەڵفرێنی باڵندە، هەڵمەت و ڕاکردن، بەپەڵەجوونەشوێنێک.{ گیو، ل، 668}.  

2 – ڕفان.

:: بەفڕانێک بچۆ بۆ ماڵەوە. 

فڕاندن/fiřandin: کتپ:

1 – ڕەواندن، ڕفاندن، رەڤاندن،

2 – هەڵفڕاندن، باڵ پێگرتنەوە.  

فڕانفڕان/fiřanfiřan: ئانتـ:[ مجـ] مەبەست لە ڕاوە ڕووت و بێ ئارامییە یان ڕفاندن هەر کەسە بۆ خۆی.  

فڕانن/fiřanin: کتپ:[ ئەردە] فڕاندن. 

فڕاو/fiřaw: ئانفا:[ فڕین] 

1 – وەحەوا کەتوو بە باڵان. 

2 – ڕفێندراو. 

فڕئاوێژ/fiřawêj: نفا:[ مجـ ] کەسی بە شیعر جوێن بە خەلک دەدات. 

فڕە/fiře: ن:

1 – [ دەنگ] پەڕە : دەنگی باڵی باڵندانە لە کاتی فڕینیدا.

:: فڕەی باڵندان.

2 – پەرت، تووڕ : دەنگی فڕێدانی تشتێک. 

3 – [ ڕەوا] نەکوتراو.

فڕەدان/fiředan: کتپ: تووڕهەڵدان، فڕێدان، دەرچوون، هاویشتن، هەڵاتن.

فڕەفڕە/fiřefiře: ئانتـ:[ دەنگ][ فڕە+ فڕ]

1 – پڕەپڕ، تتەپەتەپ : دەنگی باڵی باڵندانە لە کاتی فڕینیدا.

2 – [ کباک] ڕەف.

3- [ مجـ][ دەنگ] هەڕەشەو و گووڕەشە.

4 – بریتییە لە پەلەی زۆرخێرا. 

:: بە فڕەفڕ بردی.

فڕەفڕکردن/fiřefiř kirdin: کتپ:[ دەنگ] فڵتەفڵت کردن، زۆرکردن. 

فڕەک/fiřek: ن: 

فڕەکردن/fiře kirdin: کتپ: ڕاکردن، دەرچوون، دەرپەڕین، تێپەڕێنی گیانداران : لە شەققەی باڵدان.

:: دە فڕەیەکی بکە، بگە بازارێ.

فڕباز/fiřbaz: نفا: فڕاوێژ : کەسێ بەشیعری هیجا توور بدات. { هەژار، ل، 517}.  

فڕسواربوون/fiřswarbûn: کتن:[ مجـ] لەخۆبایی بوون.  

فڕفڕە/fiřfiře: ئانتـ:

1 – بافرە، پەروانە، چێوچەلە، فڕفڕۆکە، کژک، گڤگڤە : ئامرازێکی سازدانە.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 201}.

تەختەیێکی ناسکە لە دەزووی توند دەکەن و یایدەدەن.

لە کاغەز وەکوو چەند قاپووچكێکی دروست دەکرێت بای لێدەدات و دەسووڕێتەوە.

2 – نێرگەلە.

3 – ئامرازێکی ئازاردانە، لە قامکان دەکرێت.

فڕفڕەک/fiřfiřek: نتـ:[ باد] فڕۆکە، بالافڕ، باڵوون.

فڕفڕۆک/fiřfiřok: نتـ:[ فڕفڕ+ ئۆک]

1 – فڕفڕۆکە، فڕفڕە : کاغەز لە چەند لایەکەوە دەنووشتێتەوە و گوێییەکی بۆ دەهێلێننەوە و بە دارۆکەیەکەوەی دەکەن، تا بسووڕێتەوە. 

2 – [ باڵ] پەپوولە. 

فڕفڕۆکە/fiřfiřoke: نتـ:[ فڕفڕۆک+ ئە] شەقشەقە، دوو تەختەی چوار گۆشەیە لە دەزووی توند دەکرێت و تەختەی سەرەوە دەپێچن دەزووەکەی دەکێشی و دەنگی لێوە دێت.{ گیو، ل، 670}.

فڕفک/fiřfik: ن:[ زیند][ کباک] پەپوولە.

فڕک/fiřk: ن:

1 – تەنیا قومێ؛ قومێک.

2 – تەنیا فڕێ؛ فڕینێک. 

3 – بزاوتنی زۆر بە پەلە.  

فڕکا/fiřka: ن: زۆربەپەلە.

فڕکافڕکا/fiřkafiřka: ن: 

1 – بەپەلە ڕاکردنی بە کۆمەڵ

2 – فڕان فڕان. 

فڕکا/fiřkan: ن:

1 – فڕک.

2 – گڵۆفین

فڕکان/fiřkan: کتپ: گڵۆفاندن. 

فڕکانفڕکان/fiřkanfiřkan: کتن: فڕکافرک. 

فڕکە/fiřke: ن: 

1 – دەرپەڕین و ڕۆیشتنی توندو تیژ.

2 – بازبردنی زۆر بڵند.{ هەژار، ل، 518}

3 – سواپ

4 – فەرمانی خواردنەوە.  

فڕکردن/fiřkirdin: کتپ:[ ڕەوا] هەڵقوڕاندن، فڕدان : بەیەکجێ خورادنەوەی تراو. 

فڕکرن/fiřkirin: کتپ:[ کباک] فڕکردن. 

فڕکوهۆڕ/fiřkûhoř: نتـ:[ فڕک+ و+ هۆڕ] 

1 – بەپەلە هەڕاکردن. 

2 – [ دەنگ] دەنگی بەرد و داری بە تەووژم هاوێژراو. 

فڕگە/fiřge: ن:[ فڕ+ گە( گا)] 

1 – جێگەی باڵگرنەوەی مەل 

2 – فڕۆکەخانە، تەیارەخانە.  

فڕنەگوڵە/fiřne guľe: ن:[ باڵ] مەلێکی بچووکە لە چۆلەگە بچووکترە. 

فڕندە/fiřnde: ن:[ فڕ+ ندە] باڵدار، مەل : هەرچی بوونەوەرێک باڵی هەبێت و بەحەوادا بچێت.  

فڕننە/fiřnine: ن:[ فڕ+ ننە] فڕندە. 

فڕۆک/fiřok: ئان: فڕا : تیژباڵ.{ هەژار، ل، 519}  

فڕۆکە/fiřoke: ئان:[ مێک] ئاسمانڕەو، باڵافڕ، باڵنە، تەیارە( ع : طیارة).{ مەردۆخ، ب 2، ل، 201}.

فڕۆکەئاژۆ/fiřokeajo: نفا:[ مێک][ فڕۆکە+ ئاژۆ( ئاژۆتن)] ئەو کەسی فڕۆکە دەئاژوێت. خەلەبان( فار : خلبان). 

فڕۆکەخانە/fiřokexane: نتـ:[ ئەند] فڕگە، لانەی فڕۆکە. 

فڕۆکەوان/fiřokewan: ن:[ فڕۆکە+ وان] فڕۆکەئاژۆ. 

فڕۆنەک/fiřonek: ئان: بادەوە، بەرزەحەوایلە. 

فڕوفێڵ/fiřeûfêľ: نتـ:[ فڕ+ و+ فێل] فێڵ و فەرەج.{ خاڵ، ب 2، ل، 314}.   

فڕێ/fiřê: ن، ف:

1 – ڕەوانە.

:: توتنە مە فڕێ کە. 

2 – ڕابە، هەستە 

3 – قومێک. 

فڕێدان/fiřêdan: کتپ: دوورخستنەوەی شتێک لەخۆت بەهاویشتنی. 

:: فڕێیدەدات :c دەیهاوێت.[ ئینگـ: cast].  

فڕێن/fiřên: ن، کتپ: 

 1 – هەرچی باڵدار وە حەواوە دەخات. 

2 –  ڕفێن

3 – خواردنەوە.

فڕی/fiřî: ف:

فڕی فڕی/fiřîfiřî: ن:[ واز] ناوی جۆرە یارییەکی منداڵانەیە. 

فڕین/fiřîn: کتن:[ ڕەگی ( فڕ)+ ین] 

1 – فڕان. باڵوەگرتن، باڵگرتنەوە. 

2 – پەتدانی ڕەگ، لێدانی دەمار. 

3 – جوین، جووڵیانەوە، لێدان، پلدان، پەڕینی پەلکی چاو یان فڕینی ڕەگی بوونەوەر. { مەردۆخ، ب 2، ل، 206}.

4 – پڕمەو لوشکەی یەکسم لە برسان و لەترسان. 

فڕیو/fiřîw: ئانفا: باڵداری بە حەوا داچوو. { هەژار، ل، 520}.

.

.

___________________

فڕ/fiř: ن:[ واز] ڤان، کان : دوو جگ لە هەڵاوێژتندا لەسەرقیزە یان لەسەرپشت ڕاوەستێت. 

لەیاری جگێنێدا کەسی بدۆڕێنێت دەلێت 

:: لەفڕانم چی.   

.

.

__________

فڕ/fiř: ن: ئارێش، بییر، خه‌رید، وییر، هۆش، هویر

فڕاهی/fiřahî: ئاکتـ:[ فڕ+ ئاهی] ئارێش، بییراهی، خه‌رید، وییر، هۆش، هویر.

.

.

_________

فڕ/fiř: ن:[ ماف]

1 – ماف، بەندیواری : پەیوەندی شتێکە بە شتێکی ترەوە.{ گیو، ل، 668}.

:: دارا فڕی بەسەر ژنەکەیەوە نەماوە : واتا لێی جیابووەتەوە یان تەڵاقی داوە. 

:: کابرا فڕی بەجوموهوریەتەوە نیە. 

2 – چارە.

:: فڕت بزربێ.  

فڕپێو/fiřpêw: نفا:[ فڕ+ پێو( پێوان)] ماف پێوە.

.

.

.

.