ترپ ¹ /tirp: ن:[ ڕوو] ترەو( هـ)، تڤر( کباک). تور _ توور : سەوزەیەکە ڕەگەکەی بەشێوەی سەلکە، توونە دەخورێت. گوڵەکەی بە شێوەی هێسووی سپی، زەرد و بنەوشی یە.[Bot: Raphanus sativus]. { کەمالنامە، ل، 941}
ترپ²/tirp: ن:[ ڕوو][ کباک] توور، ترب.
پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification | ||||||
Kingdom | Division | Class | Order | Family | Genus | Species |
شانشینی | هۆبە | پۆل | پلە | خێزان | چەشن | جۆر |
Plantae | Angiosperms | Magnoliopsida | Brassicales | Brassicaceae |
Raphanus |
raphanus raphanistrum
|
جیهانی ڕووەک | کاسە تۆودارەکان | ترپۆکە کێویلە |
هەندێک لە جۆرەکانی ترپ |
ترپاسپی/tirpa sipî: نتـ:[ ڕوو][ کباک] ترباسپی.
ترپە کێویلە/tirpe kêwîle: نتـ:[ ڕوو] خەرتەلە کێویلە، تورە کێویلە : گیایەکە لە ناو دەغلودان دا دەڕوێت و زیان بە ڕووەک دەگەیەنێت. نەڵام بۆ ئاژەل باشە، هەروەها دەرمانی لێ دەردەهێندرێت.[ ئینگـ : wild radish , withe charlock, flix weed , wild mustard].{ کەمالنامە، ل، 942}
ترپۆکە/tirpoke: ن:[ ڕوو][ ترپ+ ئۆکە]
1 – گیایەکی خۆڕسکە، گوڵی زەرد و وردی هەیە، لە نێو گەنم دا دەڕوێت و زۆریش بەرزدەبێەوە، لاسکەکەی وەک ڕێواس دەخورێت،
2 – شەلەم _ شێلم : گیایەکەی بۆ دەقی کووتاڵ بەکاردێت.( هەنبانە. ب1.ل 146).
ترپۆکە کێویلە/tirpoke kêwîle: نتـ:[ ڕوو][ ترپۆکە+ کێویلە] ترپچە کێویلە : گیایەکی یەکساڵەیە لە بنەماڵە Brassicaceae یان Cruciferae کە بە هۆی تۆمەکەیەوە زیاد دەکtا. باڵای لە 60 تاکوو 150 سانیتمیتر بەرز دەبێ و گەڵاگانی پانن و درێژن بە جۆرێک کە درێژیەکەیان لە 8 تا 15 و پانیەکەشیان لە 3 تا 15 سانیتمیتر دەبێ. لێوارەی گەڵاکان ددانەدارن و بڕاوبڕای قووڵیان تێدایە. گوڵەکانی تۆزێک گەورەن و رەنگیان بەنەوش و سپین کە هێڵ هێڵ پەمووییان لەسەرە. تۆمەکەی چووکە و هێلکەییە و رەنگیان سوورە و سووری ئاماڵ قاوەییە و لە نێو کلوودان. ترپچەی کێوەی لە نێو دەشت و مەزرا و جاڕە گەنم، جۆ و تەماکۆدا دەڕوێ.[ ناوی زانستی : R.raphanistrum] .{ سەرچاوە : kurdflora}
ترپی ئەسپ/tirpî esp: نتـ:[ ڕوو] گیایەکی پزیشکییە بەگەکەی ئەستوور و سپی یە گوڵەکەی سپی و بچووکە جۆرە ڕۆنێکی لێ دەردەهێندرێت، بۆ مەبەستی پزیشکی بەکاردێت.[ ئینگـ : Horse radish]
ترپی ڕەش/tirpî řeş: نتـ:[ ڕوو] توری ڕەش : تورێکی کیویلەیە ڕەگەکەی ئەستوورە، ڕەنگ بنەوشەیی یە، دەرمانی لێ دەردەهێندرێت.[ ئینگـ : Black Radish]{ کەمالنامە، ل، 942}.
ترپی ژاپۆنی/tirpî japonî: نتـ:[ ڕوو] توری ژاپۆنی، دیکۆن : جۆرێکە لە توور دەخورێت گەلێک شێوە و قەبارە و ڕەنگی هەیە بە شێوەی بەهارات یش بەکاردێت.[ ئینگـ : Daikons]
ترپی مارانە/tirpî marane: نتـ:[ ڕوو] توورە مارانە : جۆرە تورێکە دەڕوێندرێت : سەلکەکەی مێخی ئەستوورە دەخورێت. هەروەها بەرەکەشی دەخورێت.[ ئینگـ : snackeradish maugri].
ترپی ووشتر/tirpî wuştir: نتـ:[ ڕوو] تۆو دەری، توری حوشتر : گیایەکە گولەکەی زەردە و ووردە بۆ مەبەستی پزیشکی بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی دەنگ نووسان. [ ئینگـ : hedge mustard , erysimum].
.
.
_______________________
ترپ ² /tirp: ن:[دەنگ][فە، ڕۆژ، جا] زرم، تپە _ تڵپە، خوست، هەست : دەنگی کەوتنی چتێکی.
ترپە/tirpe: ن:[ دەنگ]
1 – دەنگی کەوتنەخواری شتی گەورە بەڵام نەرم.
2 – دەنگی نەرمی پێ.
3 – ترفە: دەنگی نەرمی لێدانی دڵ.
ترپەترپ/tirpetirp: ئانتـ:[دەنگ][ ترپە+ ترپ ] زرمەزرم. تەڵەتەپ : دەنگی پەیتاپەیتای ترپە.
ترپژن/tirpjin: ن:[ خۆ] شڕپژن : دەنگی کەوتنی چتێکییە.
ترپەی دڵ/tirpey diľ: نتـ: تڵپەی دڵ.
.
.
_____________________
ترپ ³ /tirp: ن:[ ڕەوا] تڵپ _ تڵپە، تڵپڕس _ ترپڕس : تڵتەی کوشراو یا مژراوی ترێ.
.
.
.
.