قۆقز/qoqiz: ن:[ ئەند] قەمبوور، کۆم، کووڕ، کوقز( کباک) : پێچەوانەی کەوانەیە.[ ئینگـ: convex ].
قۆقز/qoqiz: ئان:[ ئەند] بوڵون، زەق. زۆپ، دەرپەڕیو، قوت.{ هەژار، ل، 566}{ مەردۆخ، ل، 256}.
قۆقزایی/qoqizayî: ئانتـ:[ ئەند][ قۆقز+ ئایی] بەرزایی، بوڵونایی، زەقایی _ زەقی، زۆپی، دەرپەڕیوی، قوتایی : ئاستی قۆقزی شت.
قۆقزبوون/qoqizbûn: کتن: کۆمبوون.
قۆقزە زەوی/qoqize zewî: نتـ:[ جێۆ][ ئینگـ: marginal land]
قۆقزی/qoqizî: نچ: قەمبووری، قوموری.[ ئینگـ: camber]
قۆقز لە واتای جیاجیا دا |
ئاوێنهی قۆقز/awêne qoqiz: نتـ:[ ئاوێنه+ ی+ قۆقز] ئاوێنهی کوور.[ ئینگـ: convex lens].
ئیکۆسڕێدێی/îkosaêdêy: ن:[ ئەند][ گر] قۆقزێکی بیستلا.[ ئینگـ: Icosahedron]
بک/bik: ن:[ کناو، مکـ] کەجگ لە کاتی جگێنیدا بە لابەرینە قۆقزەکەیدا بکەوێت.
پک/pik: ئان:[ مکـ] پشتە: لای پشتەوەی جگ، واتا لا قۆقزەکەیەتی.
پشتوێنەی شان/piştwêney şan: نتـ:[ تۆێ] لەهەر دووڵای لەشەوە لە دوو ئێسک پێکدێن كە دەفەی شان وئێسكی جەڵەمە و دەفەی شان وئێسكێكی سێگۆشەی تەختە یان ڕووی دواوەی پاچەیەكی درێژی لێوە بەرزدەبێتەوە بەڵام ڕووی پێشەوە نەرم و كەمێک قۆقزە. دەفەكە دەكەوێتە دیوی پشت لە لەشدا لە دەرەوەی پەراسووەكان و ماسوولكەكانی شانی پێوەبەندە، دەفەش بەئاسانی لە ژوور پەراسووەكانەوە بەسەر پشتدا دەخزێت.
پندی مێو/ pindî mêw: نتـ:[ ڕوو][ نخ] ئەریوفیی مێو: دەردێكە تووشی گەڵامێو دەبێت. ئەم تووش بوونە بەوە دەناسرێتەوە، كە شوێنە تووشبووەكان لەڕووی سەرەوەی گەڵادا زبروقۆقزدەبن و قاوەیی هەڵدەگەڕێن و لەژێرەوە شیانا كوڵكن وچاڵن وڕەنگی كوڵكەكە سپییە و كە وشكیش بوو قاوەیی وسوورهەڵدەگەڕێت.[ لا: Eriophyes Vitis ]
دووڕوو قۆقز/dûřû qoqiz: نتـ:[ جێۆ][ دوو+ ڕوو+ قۆقز] جووت ڕووقۆقز.[ ئینگـ: Biconvex]{ زەوی ناسی، ل، 10}.
ڕەقە/řeqe: ن:[ توێ] سپێنە : ئەم چینە لەپێشەوەی چاو دایە و پێکهاتویەکی زۆرقۆقزە و لەبەشەکانی تری ڕەقترە و شلەی چاو دەپارێزێت.[ ئینگـ: Cornea].
ڕەقەی چاو/řeqey çaw: نتـ:[ توێ][ ڕەقە+ ی+ چاو] سپێنەی چاو.
کووڕ/kûř: ئان:[ بیر] رۆچاڵ( باد)، قۆقز، قووڵ، کوقز( کباک، باد) : ئەو هێڵەیە کە لە ڕەوتی ڕاستی خۆی دەردەچێت، واتا یان دەچەمێتەوە یان دەردەپەڕێت بەلایەکدا.[ ئینگـ: convex]. >< قوپاو.[ ئینگـ: concave] یە.
کووڕە چاڵ/kûře çaľ: نتـ: ڕۆچاڵ، قۆقزە چاڵ، کوقز : جۆرێکە لە زەرەبین.[ ئینگـ: convexo concave]{ کەمالنامە، ل، 1295}
.
.
.
.