کەڕ ¹ /keř: ئان:

1 – [ نخ] بێگوێ، گوێ کپ، گوهگران : guhgiran( کباک) _گوێگران، گوێتەپ، کەهیر، نەژنەوا.[ ئینگـ: deaf][ لا: surdi]{ کەمالنامە، ل، 42}.  

 تێبینی 
 یەکێ لە ئارێشەکانی نووسین بە ئەلفەبێتی لاتینی پێتی( ڕ : ř) ـە. بۆ وێنە ماموەستا کامێران لە راڤەکردنی پەیڤەکە بەدوو( رر : rr) گۆی دەکات، لێ لە هەمان کات بە ker دەینووسێت.

2 – کەهیر [ کهەرر: kherr ].{ فەرهەنگا کامێران، ل، 371}

:: مرۆڤ یان گیاندارێ باش نابهیزە : Mirov yan giyandarê baş nabihîze.

ما تویێ : کەری( کەڕی) تە هەی ژ من نییە ؟ . ? Ma tuyê : kerî te hay ji min nîne

کەڕە/keře: نتـ:[ کەڕ+ ئە]

1 – مرۆڤی گوێ نەبیست.

2 – کڕووسە : کەڕەکە( کەڕ) لەگەڵ( ئە)ی نیشانەی ناسراوە.{ مەردۆخ، ب2، ل، 366}.

کەڕەکەڕە/keřekeře: ئانتـ: بێ هەست و چرپە

:: کەڕەکەڕە هاتن.{ هەژار، ل، 655} 

کەڕەکونتێ/keřekunitê: ئانتـ: گوێ بەتەواوی کپ، زۆر کەڕ. 

کەڕەنسۆ/keřeniso: نتـ: کەڕەکونتێ، کەڕنیس : کەسێکە بە قەستی خۆی کەڕوڵاڵ و گووێ گرانکات، کەسێکە گووێ ڕایەڵ نەبێت.{ فەرهەنگا کانی، ل، 401}  

کەڕبوون/keřbûn: کتن: کپ بوونی گوێ.[ ئینگـ: deafness]{ سەلاحەدین، ل، 203}. 

کەڕبییەی/keřbîyey: کتن:[ هـ][ کەڕ+ بییەی] کەڕبوون.{ وشەنامە، ل، 775}

کەڕکەرڎەی/keřkerđey: کتپ:[ هـ][ کەڕ+ کەرڎەی] کەڕکردن. 

کەڕکردن/keřkirdin: ن، کتپ:[ کەڕ+ کردن]  

1 – کپ کردنی گوێ. کەرکرن( کباک)[ ئینگـ: deafening , deafe]

2 – داکوتانی گیزەگیز جۆری بەدەنگی ببرێ.

کەڕکری/keřkirî: ئانفا:[ کباک][ کەڕ+ کری( کرن)] کەڕکراو.[ ئینگـ: deafened]

 پەیڤی ئاوێتە 

کەڕوکپ/keřûkip: ئانتـ:[ کەڕ+ و+ کپ

کەڕوکاس/keřûkas: ئانتـ:[ کەڕ+ و+ کاس] نەدەنڰ هەبە، نەلڤین ونە بەرخۆدا

کەڕوڵاڵ/keřûľaľ: ئانتـ:[ کەڕ+و +ڵال] بەکەسێ دەگووترێت هەم توانای بیستنی نەبێت، هەم توانای قسەکردنی نەبێت.[ ئینگـ: deafmute]

کەڕی/keřî: نچ: هەر تشتێک پەیوەندی بە کەڕەوە بێت. 

1 – نەخۆشی کپ بوونی گوێ. 

2 – نەژنەوایی، بێ گوێچکەیی : گوێ کپی، نەبیستن.

کەڕیل/keřîl: ئانتـ:[ کەڕ+ یل]

1 – [ کباش] نەژنەوا : گوێ کپ.{ مەردۆخ، ب2، ل، 366}

2 – ئاژەڵی کەڕە. 

کەڕیلە/keřîle: ئانتـ:

1 – کەڕیل : کەڕی بە ڕێژەیەکی کەم. 

2 – بێگوێچکە، گوێ بڕاو.

بەکەڕی/bekeřî: ئاکتـ:[ بە+ کەڕی] ب کەری( کباک)[ ئینگـ: feafly]{ سەلاحەدین، ل، 203}. 

.

.

___________

کەڕ ² /keř: ن: کەڕێل _ کەڕیل.

کەڕەواڵە ¹ /keřewaľe: ن:[ باڵ]

کەڕەواڵە ² /keřewaľe: ئان: ساویلکە، بەستەزمان. 

کەڕەواڵەیی/keřewaľeyî: نچ: ساویلکەیی، بەستەزمانی. 

 تێبینی یەک : پسپۆری کوردەواری 
 شێوازی پێناسەکردن و دەستنێسان کردنی مەڕ  یان دۆزینەوەی لە ناو ڕان دا  

کەڕەتەبەش/keřetebeş: ئانتـ:[ ئاژ][ کەڕ+ ئە+ تەبەش] مەڕێکی بێ گووێیە؛ نوختەنوختە سوور یان ڕەش لە ملیدا بێت و لەشی سپی بێت.

کەڕەتەی/keřetey: ئانتـ:[ ئاژ][ هـ][ کەڕ+ ئە+ تەی] مەڕێکی بێ گووێیە؛ هەموو سەر و لەشی سپی بێت.   

کەڕەڕەش/keřeřeş: ئانتـ:[ ئاژ][ کەڕ+ ئە+ ڕەش] مەڕێکی بێ گووێیە؛ هەموو سەر و لەشی ڕەش بێت. 

کەڕەسەر/keřeser: ئانتـ:[ ئاژ][ هەر][ کەڕ+ ئە+ ڕەش] مەڕێکی بێ گووێیە؛ ڕووی ڕەش و ملی بۆر و لەشی سپی بێت. 

کەڕەسەرڕەش/keřeserřeş: ئانتـ:[ ئاژ][ هەر][ کەڕ+ ئە+ ڕەش] مەڕێکی بێ گووێیە؛ سەری ڕەش و لەشی سپی بێت. 

کەڕەسەرشین/keřeserşîn: ئانتـ:[ ئاژ][ هەر][ کەڕ+ ئە+ ڕەش] مەڕێکی بێ گووێیە؛ سەری ڕەش و ملی مەلەو شینە و لەشی سپی بێت. { گیو، ل، 741} 

کەڕەسپی/keřesipî: ئانتـ:[ ئاژ][ هەر][ کەڕ+ ئە+ سپی] مەڕێکی بێ گووێیە : سەر و هەموو لەشی سپی بێت. 

کەڕەسۆرە/keřesore: ئانتـ:[ ئاژ][ هەر][ کەڕ+ ئە+ شین+ بۆرە] مەڕێکی بێ گووێیە : سەروگوێیە سەرو هەموو لەشی سۆرە. 

کەڕەشین بۆرە/keřeşînbore: ئانتـ:[ ئاژ][ هەر][ کەڕ+ ئە+ شین+ بۆرە] مەڕێکی بێ گووێیە : سەروگوێی شین و لەشی بۆر بێت. 

کەڕەشین سپی/keřeşînsipî: ئانتـ:[ ئاژ][ هەر][ کەڕ+ ئە+ شین+ سپی] مەڕێکی بێ گووێیە : سەروگوێی شین و لەشی سپی بێت. 

کەڕەشین سۆر/keřeşînsor: ئانتـ:[ ئاژ][ هەر][ کەڕ+ ئە+ شین+ سۆر] مەڕێکی بێ گووێیە : سەر و گوێی شین و لەشی سوورە.  

 تێبینی دوو :
 ئەو باڵندە و زیندەوارانەی کە بە کەڕ و گێژی هەڵسوکەوت لێ بەدی بکرێت  

کەڕەپەشمە/keřepeşime: ئانتـ:[ کەڕە+ پەشمە] گێژوحۆل، حەپۆل، گەوج و ووڕ.{ ڕێژگە، ل، 215} 

کەڕەسیسە/keřesîse: نتـ:[ کەڕە+ سیسە] ئاپۆرەی ئاژەڵ و باڵندە یان مرۆڤ. 

:: پۆلێک باڵدار لەسەر سەلوینکەکە کەڕەسیسەیان داوە.{ ڕێژگە، ل، 215}

کەڕەعەوام/keřeäewam: نتـ:[ کەڕە+ عەوام] پیاوی نەزان و گەمژە، حەپۆل : خەڵکی ڕەشۆکی گێل و نەزان. 

کەڕەکوندە/keřekunde: نتـ:[ کەڕە+ کوندە] جۆرێ کوندە بەقەد کەوێک دەبێت زۆری لێ نزیک دەبییەوە هەڵنافڕێ. 

کەڕەمار/keřemar: نتـ:[ ئاژ] ڕەقەمار، کۆرەمار : جوورە مارێکی کەڕی کوژندەیە. 

مەڕی کەڕ/meřî keře: ئانتـ:[ ئاژ] مەڕی بێ گووێ، گووێ بڕاو. 

.

.

____________

کەڕ ³ /keř: ئان: تیر، خەست، ڕاوەستاو، پەنگ خواردوو. 

کەڕبوون/keřbûn: کتن: سووڕانی زۆر بە لەزی مزراح.

:: وا دەسووڕێ کەڕ دەبێت.

کەڕکردن/keřkirdin: کتپ: خەست کردنەوەی تراو.

:: بەفراوی خەست بگرەوە.

ئاڤاکەڕ/avakeř: ئانفا: ئاوی ڕاوستاو.{ گیو، ل، 740} 

.

.

.

.