گەوون/gewun: ن:[ كشت] تەپڵەگوێنیە، جەباری، خووژە، زەردەگۆینی : كۆمەڵە گیا و دەوەنێكی دڕكاویی دەشتەكیییە، گوڵەكەی بە شێوەی هێشویەكی سپی، زەرد، بنەوشەی و سوور دەگرێت، جەوی، جیوە و كەتیرە بۆ مەبەستی پزیشكی بەكاردەهێندێت. نزیكەی 40 جۆری هەیە.[ Bot : Astragalus]. 

پەڵۆش/peľoŝ: ن:[ ڕوو][ هـ] پەڵۆژی، پەڵۆشە، پەرۆش، کۆڵوو، گەوون : گیایەکە گەڵای وەکوو گووێی تاجی وایە، قەراخی گەپایەکانی وەکوو دەمی هەڕە(مشار)و دڕکاوییە، چەند گوڵێکی زەردی دڕکاویی دەردەکات، بنکی ئەم گیایەکی ئەستوور و درێژ و قژقژاویییە. شوێنێک کە داری کەم بێت ئەم بۆ سووتەمەتی بەکاردەهێندرێت.   

.

.

.

.