کت ¹ /kit: ن:[ کباک][ زمان] بڕگە : پارچە لە وشاندا بۆ.{ گیو، ل، 762}.

:: کوردستان 3 کتە واتا( کور_ دس _تان) یان بڕگەیە بە کرمانجی ناوەند. 

:: کوردەواری 4 کتە واتا( کور_ دە_ وا_ ری). 

.

.

______________

کت ² /kit: ن: بێدەنگ، کپ

کتبوون/kitbûn: کتن: بێدەنگبوون. 

.

.

______________

کت ³ /kit: ن:

1 . [ دەنگ] ختە، ختتو( بۆ دەرکردنی پشیلە) بەکاردەهێندرێت.

2 . [ دەنگ] دەنگێکی بچووک یان وەڵامێکی سادە. 

کتە/kite: ن:[ دەنگ][ هـ] ختە، ختتە : پشیلەی پێ دەردەکرێت. 

کتتە/kitte: ن:[ دەنگ]

1 . [ کە] ختتە : کە منداڵ بکۆخێ( بکۆکێ) پێی دەڵێن

:: کتتە کتتە، بەشی خۆتە. 

:: کتتەکت : ختتەخت. 

2 . [ زا] پشیلە. 

کت بەچە/kit beçe: نتـ:[ هـ] بێچووپشیلە. 

کتک/kitik: نتـ:[ کت+ک] پشیلە، گورپە، . 

کتکەکێفی/kitkekêfî: نتـ: پشێلەی کێوی. 

کتکەکێفیلە/kitkekêfîle: نتـ: پشیلەی کێوی، هووشک.

کتکەنەفتینە/kiteneftîne: نتـ:[ مجـ] کتکەنەوتینە : مەبەست لە کەسێکییەم کە مایەی ئاژاوە و گێچەڵ بێت.

کتکەنەوتینە/kitenewtîne: نتـ: کتکەنەفتینە.{ گیو، ل، 762}.  

.

.

____________

کت 4 /kit: ن:[ کباک][ ژمارە] تاک، تاق.

:: کت و جووت :c تاق و جووت. 

کتبەها/kitbeha: نتـ:[ کت+ بەها] نرخی تاک، نەبەتێکڕایی.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 609} 

.

.

______________

کت 5 /kit: ن: قیت، زۆپ. 

.

_____________

کت 6 /kit: ن: لەت ، کوت

کتەکار/kitekar: ن:[ کت+ ئە+ کار] توێژەر، لێکۆڵەوەر. 

کتبەکت/kitbekit: ئانتـ:[ کت+ بە+ کت] لەتبەلەت، یەکبەتەک.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 609}

کتوپر/kitûř: نتـ: کوتوپڕ. 

کتوپڕی/kitûřî: نچ: کوتوپڕی. 

کتومت/kitûmit: نتـ: کوتومت. 

کتوکوێر/kitûkwêr: نتـ: کوتوکوێر. 

.

.

.

.