ئاخنین/axinîn: کتن:[ کناو][ ئاخن+ ینئاخەنای( هـ){ وشەنامە، ل، 27 , 1032}

ئاخنین/axinîn: کتن:[ پهـ: ئاكه‌نته‌ن]

1 . به‌زۆریی تێڕاکردن، ئاخاندن، تێپه‌ستاندن، ته‌پاندنه‌ناو، کردنه‌نا.( تشتێک له‌ نێو تشتێکی تر)، داگرتن: ئه‌و جۆره‌ی لۆکه‌، خوری ده‌خرێته‌ ناو لێفه‌وه‌ و دۆشه‌ک یا که‌لوپه‌ل ده‌کرێته‌ناوهه‌مبانه‌وه‌.

: کۆمه‌ڵه‌ی موشکه‌کان چاک باخنه‌، هه‌ر ئێستا گلوێنه‌که‌داخنم ده‌ست ده‌که‌م به‌نان کردن

2 . پڕکردن، سه‌رلێوان کردن، پەستاوتن .

3 . ئه‌نبارکردن، داکردن، کۆکردنه‌وه‌.

4 . تێ ترنجاندن، تێ ته‌پاندن، تێخستن( تشتێک بۆ ناو تشتێکی تر به‌ناره‌حه‌ت).

5 . کونپرکردن، قه‌پاتکردن.

ئاخێنراو/axêniraw: ئانچـ: ئاخێندراو، هه‌لاخنراو، تێپه‌تراو، تێترنجاو.

ئاخنینه‌وه‌/axnînewe: کتپ:[ هه‌ر به‌ واتای ئاخنین هاتووه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌و جۆره‌ چشتانه‌ی که‌ ماوه‌یه‌ک له ‌ناو ده‌فرێکدا بمێننه‌وه‌] پڕكردن، ترازكردن، تژی كردن، داردایی كردن، رتماندن، سیلەكرن، هەشاندن( کباک).

بەزۆرئاخنین/bezoraxinîn: کتن: بەهێزتێ پەستاوتن، پاڵەبەستان. 

پاتری ئاخنین/patrî axnîn: نتـ: شانەی كارەبا.

پەنیر ئاخنینەوە/penîr axinînewe: كتن:[ پەنیر+ ئاخنین+ ئەوە] ووردكردنی پەنیری سەڵک و لە پێستە و كووپەكردن و داگرتنی.

پێ ئاخنین/pêaxinîn: کتن:[ پێ+ ئاخنین] پنەئاخەنای( هـ). 

تێ ئاخنین/tê axinîn: كتن، كتپ:[ تێ + ئاخنین] ئاخەناینە( هـ).[ ئینگـ: pack, packing]

1 . بەزۆر شتێک دە نێو دەفرێكی پڕنان.

2 . تێپەستاوتن: بەزۆر خۆخزاندنە نێو شووێنێكی پڕ.

:: سینەما هێند پڕبوو كەسی دیكەیا نەدنهێشت بەزۆر خۆم تێئاخنی.

3 . خواردن بە گووپی پڕ و تێرو تەسەلـی.

:: دایكم چێشتێكی خۆشی سازكردبوو، چاكمان تێئاخنی.

4 . په‌ستاوتن، داگرتنه‌وه‌، ئاخنین له‌سه‌رڕا بۆخوار.

5 . تێتراندن، لەڕووی گاڵته‌ یا هیماکردن بۆ زۆرخواردن{ په‌ند}

:: ئه‌رێ حه‌مه‌ ئه‌وه ‌بۆ هێنده‌ی تێ ئاخنی ده‌ڵێی تێر نه‌ خۆره‌ی گرتووه‌

خۆئاخنین/xoaxinîn: کتن:[ خۆ+ ئاخنین] وێ ئاخەنای( هـ){ وشەنامە، ل، 1032}

هەڵ ئاخنین/heľaxinîn: کتپ:[ هەڵ+ ئاخنین] ئاخنینەوە، پەستاوتنەوە، داپەستاوتن : تاسەر ئاخنینەوە.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 983}

.

.

.

.