ئازا/aza: ئان:{{ ته‌ر، تر }{ ته‌رین، ترین }} 

پێت، تاشک، توندوتۆڵ( تونوتۆڵ _ توننوتۆڵ)، تونوتیژ، تەڕدەس، تەڕدەست، تەوار، تێار، تێژوتووار، 

جەڵت، جەڵد، جەڵدانە، چابک، چابووک، چاپک، چاپووک، چاڵاک، چالاک، چست، چسک، چوختی، چوست، چوستوچالاک، چوست‌وچەلەنگ، چەلەنگ، خێرا،

زرک، زرکوزینک، زرنگ، زرینگ، زهاک، زیرەک،

سووک، سەوۆک،

قۆچاخ، قۆچاغ،

کرژ، کرژوکۆڵ، کرژە، کۆرت، کۆرتک، کورژ، کەلەش،

گوربز، گورج، گورجوگۆڵ، گورد،

لۆبت، لۆپت، لۆتەر، لەش سڤک، لەشسووک، لەشلەزگین،

مجک، مجن، مجنک، مەزبووت، میجک، 

هوولوو، هەدرە، هەرڤە، هەڵسووڕ. 

1 – [مجـ] به‌هێز، خێرا، به‌گور، چاپوک، چوست.

:: ئازا بڕۆ، ئازا بگه‌.

بساڤ،  بەدەستوبرد، 

2 – بەکاکڵ، بێ نه‌نگ، ساغ .

:: گوێزی ئازا، نه‌به‌ز وه‌ک ئازایی لێهاتووه‌.

3 – ئازاد ، بزراڤ( کباک)، دلێر.

:: باووگی فره‌ ئازا بووگه‌.

4 – ته‌واو

::  سێ نانی دارا خوارد.

5 – ڕزگار

:: گه‌ردنم ئازاکه‌، گه‌ردنت خۆش و ئازا بێت : که ‌له‌ چه‌ژنانادا ده‌وترێت به‌یه‌کتری.  

ئازابوونه‌وه‌/azabûnewe: کتن:[ رۆژك،  کهـ][ ئازا + بوون+ ه‌وه‌]

1 – چاکبوونه‌وه ‌

:: به‌رزوو له‌نه‌خۆشیه‌گه‌ی ئازابووە.

2 – گه‌رانه‌وه‌ی بۆ باری سروشتی.  

ئازا بییە/aza bîye: ئانفا:[ هـ] ئازابووگ.

ئازا بییەی/aza bîyey: کتن:[ هـ] ئازابوون، خێرابوون.

ئازا بییەیەنە/aza bîyeyene: ئاکتـ:[ هـ] لەئازابووندا.

ئازاکردن/azakirdin: کتپ:[ ئازا+ کردن] خێرایی کردن، په‌لپه‌ل کردن، ڕابوون.

:: ئازا گۆ، ئازا مه‌یدان .{ پپ} واتا ئه‌مه ‌ئه‌رز و ئه‌وه ‌گه‌ز، وه‌ره‌مه‌یدان، خۆهه‌ڵکێش چی یێت، ده‌توانیت وه‌ره‌بیکه‌

:: چییت له‌ده‌ست دێت بی سه‌ڵمێنه‌ .

ئازانه‌/azane: ئاكتـ:[ ئازا+ ئانه‌] ئازایانه‌ وه‌ک مرۆ‌ڤی نه‌تر و به‌جه‌رگ.

ئازانۆ/azano: ئاك:[ئازا +نۆ] ئازایانه‌.

ئازاهی/aza: نچ:[ کباک][ ئازا+ هی] ئازایه‌تی.

ئازایانه‌/azayane: ئاک:[ ئازا+ یانه‌]

1 – ئازنۆ، چاونه‌ترس، دڵێرانه‌، مه‌ردانه‌، چاوقایمانه  : کار و کرده‌وه‌یه‌کی ئازایه‌تی تێدابێت.

::  هه‌ڵمه‌تێکی ئازایانه‌یان برده‌سه‌ر سه‌نگه‌ری دوژمنان.

2 – به‌شێوه‌یه‌کی ئازایه‌تی، وه‌کو یه‌کێکی ئازا :  ئازایانه‌ هه‌ڵیان کوتاسه‌رو ناتکه‌بۆر، کورینه‌ ئازایانه‌ ئه‌م ئیشه‌ڕاپه‌ڕین.

 تێبینی 
 ئه‌م وشه‌ یه‌ ئه‌گه‌ر ئاوه‌ڵناوبێت له‌ پاش( ناو ) دێت، ئه‌گه‌ر ( به‌ند )یش بێت ده‌که‌وێته‌ پێشکرداره‌وه‌.

ئازایه‌تی/azayetî: نچ:[ ئازا+ یه‌تی ]

1 – پڕکێشی، خورتی، دڵگه‌رمی، نه‌تره‌ : توندوتیژی له ‌کاردا.

2 – پاڵه‌وانێتی، جوامێرێتی، به‌جه‌رگبوون.

ئازایه‌تی له‌ده‌ست هاتن/azayetî le dest hatin: کتن: ئیش له‌ ده‌ست هاتن، شت له‌ ده‌ست هاتن( کاری چاک ) کارامه‌ بوون : ئه‌وه ‌ئازایه‌تی ئێوه‌ ده‌ینوێنن له ‌ده‌ست که‌م که‌س دێت، ئازایه‌تی مه‌لا ئاواره‌ له‌ گێرانه‌وه‌نایه‌ت.

ئازایه‌تی نواندن/azayetî nwandin: کتن:[ ئازایه‌تی+ نواندن] خۆده‌رخستن بۆ شه‌ ڕ یان بۆ هه‌ڕه‌‌شه‌دان.

ئازایی/azayî: نچ:[ ئازا+ یی] 

1 – خۆڕاگرتن و ڕاوه‌ستان به‌رامبه‌ر مه‌ترسی، به‌رامبه‌ر ئێش و ئازار و به‌سه‌رهاتی ناخۆش، به‌جه‌رگیی، بێ باکی، توانایی، نه‌ترسی، هێز.

2 – شت له‌ ده‌ست هاتن( دڵێریی )  : ئه‌مه‌ ئازایی پێ ناڵێن مرۆ‌ڤ خۆی بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، ئازاهی.

ئازاییکردن/azayîkirdin: کتن:[ ئازایی+ كردن] پیاوه‌تی لێوه‌شاندنه‌ وه‌، چاکه‌ له‌ده‌ست هاتن، جوامێریی کردن.

خۆئازاکردن/xo azakirdin: کتپ:[خۆ+ ئازا+ کردن] خۆنه‌ترس  پێشاندان، کارێکی وه‌ها بکات که‌خه‌ڵک هه‌ست به‌جه‌زره‌به‌یی بکه‌ن.

:: وه‌ره‌ دانیشه‌ هێنده‌ خۆتمان لێ ئازا مه‌که‌.

.

__________________________________

ئازا/aza: ن:[ ع : له‌ ( اعظاء) کۆی( عظم ) وه‌ هاتووه‌] به‌واتای ئه‌ندامی له‌شی مرۆ‌ڤ به‌کارده‌هێندرێت.

:: هه‌موو ئازای له‌شم ژان ده‌کات. ئازای له‌شی هه‌لاهه‌لا بێت. په‌ڵوپۆ:

{

جه‌و ساوه‌ نیه‌ت ڕۆزه‌م ئاوه‌رده‌ن

هیچ دازام جه‌هیچ زۆره‌ش نه‌وه‌رده‌ن

}{مه‌وله‌وی}.

.

.

.

.