توند/tund: ئان:[ پەهلەوی: توند][ فار: تند][ تات: تۆند] تونڎ_ تن( هـ)، تۆن( ل)، تون( زا)، تونگ.
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
تڤەنت |
1 – حاڵی شتی ئاوەکی کە مەییبێت >< شل.
2 – بەجەم، پتەو، سەخت، قایم، مەحکەم.
:: توند لێی دا!.
3 – تامی تیژ.
4 – حاڵی تووتنی گەرووگر. >< نەرم.
5 – گشت.
:: مەمکی خڕ و توند.
توندە/tunde: نتـ:[ خوار][ توند+ ئە]
1 – چێشت و خواردنێک کە شل نەبێت >< شلە.
2 – چێشتی قوبووڵی و پڵاو.
توندبەستن/tundbestin: کتن:[ توند+بەستن] باپێچک، شەتەکدان، گوریس پێچ : پێچانەوەووبەستنی شت.
توندبوون/tundbûn: کتن:
1 – مەیین، بەستنی ئاوەکی.[ ئینگـ : accentuation]
2 – قایم بوون، مەحکەم بوون.
3 – تیژبوون.
4 – قەڵس بوون، تووڕەبوون.
توندبوونەوە/tundbûnewe: کتن:
1 – خەست بوونەوەی شتی شل و ئاوەکی.
2 – قایم و مەحکەم بوونەوەی شتی سست و شل بۆوە.
توندکردن/tundkirdin: کتپ:
1 – قایم کردن. [ ئینگـ: intensification].
2 – گشت کردنی هەوا و مۆسیقا و هەڵپەڕکێ.
توندکردنەوە/tundkirdinewe: کتپ:
1 – قایم کردنەوە، مەحکەم کردنەوە.
توندگرتن/tundgirtin: کتن: پەلتین، خۆگرتن، گرزبوون.
توند و تۆڵ/tund ût oľ: ئانتـ:[ توند+ و+ تۆڵ] پەیت، تونگ، چوست، خەست. پەیتوبۆر، گورج وگۆڵ : کەسی کارامە و لێهاتوو کە کار بەتوندیی دەکات، بەدەستوبرد.
توند و تۆڵ بوون/tundûtoľbûn: کتن: گورج وگۆڵ بوون، بەدەست وبرد بوون.
توندوتۆڵبوونەوە/tundûtoľbûnewe: کتن: گورج و گۆڵ بوونەوە.
توندوتۆڵیی/tundûtoľî: نچ:[ توندوتۆڵ+ ئیی] بەدەست و بردبوون، توندوتۆڵ بوون، کارامەیی ولێهاتوویی لەکاردا.
توندوتۆڵی گروپ/tundûtoľî girup: نت:
توندوتیژ/tundûtîj: ئانتـ:[ توند+و+تیژ]
1 – تووڕە و قەڵس.
2 – کەسێک کە کار و مەسەلە بەسانا ناگرێت، بەزیپکوزاکوون.
توندوتیژبوون/tundûtîjbûn: کتن:[ توندوتیژ+ بوون]
1 – تووڕەبوون، بەزیپک و زاکوون بوون.
توندوتیژی/tundûtîjî: نچ:[ توندوتیژ+ ئی] ئەوەی پێوەندی بە توندوتیژەوە هەبێت.
توندی/tundî: نچ:[ فیز][ توند+ ئی] چڕێتی، تینی. [ ئینگـ: intensity]
توندی بەشە لەراوەکان/tundî beşe lerawekan: نچ:[ فیز] چڕێتی لەرەی سپیکترۆم : ڕێگاکاریێکی ساکاری دووبارەکردنەوەیی پەرەپێدراوی چەندجارەکەی ژماردەییە لەژماردنی ماتریکسدا، کە چۆن لەرەکانی سپێکترا یا سپێکترووم لە باندی ئێلێکترۆنی لە مۆلیکیولـی دیائەتۆمیکدا ڕێنومایی دەکات.[ ئینگـ: intensity of vibrational].
توندی بواری موگناتیسی/tundî buarî mugnatîsî: نچ:[ فیز] زانستێکە لە نێو زانستەکانی palaeomagnetic دەربارەی چڕێتی ڕێژەیی موگناتیسدا. [ ئینگـ: intensity of magnetic field]
توندی تیشکدان/tundî tîşkdan: نچ:[ فیز] لەڕێگای ئامێریIntensity-modulated radiation therapy (IMRT) بەهۆی لێزەر یان تیشکدان هەوڵی چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە بکرێت.[ئینگـ: intensity of radiation].
توندی چالاکی تیشکاوەری/tundî çalakî tîşkawerî: نچ:[ فیز] چڕێتی چاڵاکی تیشکاوەری.[ ئینگـ: intensity of radioactivity]
توندی دەنگ/tundî deng: نچ:[ فیز] چڕێتی دەنگ، تینی دەنگ. [ ئینگـ: intensity of sound]
توندی ڕۆشنایی/tundî řoşnayî: نچ:[ فیز] تینی ڕۆشنایی[ ئینگـ: intensity of illumination]
توندیی/tundîy: نچ:[ توند+ئیی]
1 – توندبوون، سەخت بوون.
2 – توندوتیژیی، تووڕەیی.
بەتوندی/be tundî: ئاکتـ: بەڕقە.
.
.
_____________________
توند/tund: ئاک:
1 – زوو، خێرا.
:: توند بڕۆ !.
2- پڕڕەنگ، تۆخ.
.
.
.
.