مەزن/mezin: ئان:[ مەز+ ن] مەزدا
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
مەز | zam |
1 – بەدەسەڵات _ بەدەستەڵات، بەهێز.[ ئینگـ : tyrant, powerful] >< بێدەسەڵات .{ کەمالنامە، ل، 203}
2 – [ فەل] کۆمەڵە ئەستێرەیەکی باشوورییە.[ ئینگـ : Orion].{ کەمالنامە، ل، 203}
3 – [ کباک] گر : gir، گرس : girs( کباک)، گرنگ : giring.
4 – زەلام، زل، قەبە : qebe، گەورە : gewre، نەپچووک : ne piçûk.{ فەرهەنگا کامێران، ل، 437}
:: ئاگرەکێ مەزن ب ئاقارێن گوندێن باتیفا کەفتیە.
:: دایکی مەزن.
5 – سەرۆک، سەردار، رەئیس.( ع : )، برای گەورە،
:: مەزن ب بتە پر، د سەر را دەرباز نەبە : Mezin bi bite pir, di ser ra derbaz nebe.{ پەند}
6 – [ جێۆ] شان بڵند، جێگەیەبەرز، بڵند جەهـ.
مەزناتی/mezinatî: نچ:[ کباک][ مەزن+ ئاتی] گەورەیی.{ فەرهەنگا کانی، ل، 487}
مەزناندن/mezinandin: کتپ:[ کباک] مەزن کردن.{ گیو، ل، 852}
مەزنانمەزنتر/mezinanmezintir: ئانتـ:[ مجـ][ مەزن+ ئان+ مەزن+ تر] خودا، خودێ، خوا. { هەژار، ل، 828}
مەزناهی/mezinahî: نچ: گەورەیی، سەرۆکی.
مەزنایەتی/mezinayetî: نچ: مەزناهی.
مەزن بوون/mezin bûn: کتن: گەورەبوون.
مەزن بوونەوە/mezin bûnewe: کتن: گەورەبوونەوە.
مەزن کردن/mezin kirdin: کتپ: گەورەکردن.
مەزن کردنەوە/mezin kirdinewe: کتپ: گەورەکردنەوە.
مەزنتر/mezintir: ئانتـ:[ مەزن+ تر] گەورەتر.
مەزنترین/mezintirîn: ئانتـ:[ مەزن+ ترین] گەورەترین.
:: مەزنێ مە : گەورەمان.{ فەرهەنگا کانی، ل، 487}
:: مەزنێ من : گەورەم.
مەزنی/mezinî: نچ:
1 – مەزنایەتی، گەورەیی، پایەبەرزی، پایەبڵندی، بڵندجهی. { گیو، ل، 852}
2 – فیزی، لووتبەرزی.{ فەرهەنگا کانی، ل، 487}
ئەسپی مەزن/espî mezin: نتـ:[ فەل][ ئەسپ+ ی+ مەزن] [ لا : Perseus]
بنەمایەکی مەزن/binemayekî mezin: نتـ:
شێروانێ مەزن/şêrwanê mezin: نتـ:
منداڵ و مەزن/mindaľ û mezin: نتـ: مناڵ و مەزن : گەورە و بچووک.
وەرچەرخانی مەزن/werçerxanî mezin: نتـ:
یەزدانی مەزن/yezdanî mezin: نتـ:
.
.
.
.