هەراش ¹ /heraş: ن:[ هـ] بۆر، ستر، فەراژی، لەگەشە، بەگەشە : بەتەمەن یان قەلافەت و بەژن گەورە( بۆ گیا، دار، منداڵ، جووچکە، گووێلک، بەرخ و کار) بەکاردەبرێت.    

هەراش ئاووس/heraş auwis: نتـ: ئاوسێکی ئاشکرایە، واتا بە سکپڕێک دەگووترێت کە لە مانگی نۆهەمیدا بێت.{ خاڵ، ب 3، ل، 407}   

هەراشە/heraşe: نتـ:[ هـ] زۆرگەورە بووە.  

هەراش بوون/heraş bûn: کتن:

1 . گەورەبوون. 

:: هەراش بووە.

 2 . بالخ بوون، بالق بوون _ باڵقبوون، بوونبەهەرزەکار، پەرفین( کباک)، خۆناسین، شەیتان پێ پێکەنین.

هەراش بییەی/heraş bîyey: کتن:[ هـ] هەراش بوون.

هەراش کەرڎەی/heraş kerđey: کتپ:[ هـ] هەراش کردن.

هەراش کردن/heraş kirdin: کتپ:[ هـ] گەورەکردن.

هەراشی/heraşî: نچ: ئەوەی پەیوەندی بە هەراشەوە هەبێت.

.

.

________________

هەراش ² /heraş: ن:[ ئەند][ ڕوو]

1 . زەل : لە قامیش باریکترە و نەرمترە، لە سەرشەقرە و کاریتە ڕادەخێت بۆئەوەی ڕێگریی بکات لە هاتنەخوارەوەی خۆڵ و خاشاکی بنمیچ، زیاتر بۆ پاک و خاوێنی بەکاریان دەهێنا.

2 . ئاڵاش : گەڵا و چڵ کە بەسەر دارەڕای دەدەن.{ هەبانەبۆرینە، ل، 966}. 

.

.

_________________

هەراش ³ /heraş: ن:[ نخ] ڕشانەوە، هەراژ، هێلنج : هەڵهێنانەوەی خواردن.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 776}

.

.

________________

هەراش 4 /heraş: ن: ڕیزاڵ : لەبەریەک هەڵوەشاو.{ هەبانەبۆرینە، ل، 966}. 

هەراشبوون/heraş: کتن: لێکبڵاوبوون. 

هەراش هەراش/heraşheraş: ئانتـ:

1 . هەلاهەلا.{ خاڵ، ب 3، ل، 407}    

:: گۆشتەکە هەراش هەراش بوو. 

2 . لەیەک بڵاوبووگ.{ هەبانەبۆرینە، ل، 966}. 

:: گۆشتەکە هێندە کوڵیوە هەراش هەراش بووگە.

.

.

.

.