کۆڵکەڕەنگینە/koľike řengîne: نتـ: کۆڵکەزێڕینە، تیرەژە( کباک).{ هەژار، ل، 640} 

کۆڵکەزێڕینە/koľike zêřîne: نتـ:[ کەش] ئاشگەزەرینە( کباش)، ئەستوونەزێڕینە، بووکابارانێ( کباک)، پەلکەڕەنگینە _ پەلکەزێڕینە، پلووروارانێ( هـ)، تـۊل زەڕین( کرما)، تیرەژە( کباک)، زەڕینەوسیمینە، سۆزسیڵ، کەسکەسۆر، کۆڵەکەزێڕینە، کیرستوون، هەسارەزێڕینە، هەسێنەزەڕینە : ڕووداوێکی ھەواییە زۆرجار لەکاتی بارینی باران و دوای باران دەردەوێت کە لە حەوت ڕەنگی پێکدێت: سوور، پرتەقاڵی، زەرد، سەوز، شین، ئەرخەوانی، بنەوشەیی).[ ئینگـ : Rainbow]

    تێبینی
  بۆئەوەی ئەو كەوانە ببینرێت پێویستە شوێنی باران و خۆر و بینەر بەشێوەیەكی رێک وگونجاو بێت، پێویستە بینەر بوەستێت و پشتی لەخۆر و رووی لەباران بێت، دوای كە تیشكی رووناكیەكە بەر دڵۆپەئاوەكان دەكەوێت دەگەرێتەوە بۆ لای بینەر وەشیكردنەوەی پەلكەزێرینەش ئەو بارەیە بەسەر رووناكیەكەدا دێت لەناو دلۆپەئاوەكاندا. پەلكەزێرینە بەهۆی شكانەوەی تیشكی رووناكیەوە دروست دەبێت بەگۆشەی جیاواز لەناو دلۆپەئاوەكاندا. پێویستە تیشكی رووناكی بچێتە ناو دلۆپەئاوەكانەوە و تیایدا تیشكەكە بشكێتەوە چونكە لەناوەندێكی چری كەمەوە( هەوا) دەگوازرێتەوە بۆ ناوەچەیەكی چری زۆر.

پەلكەزێرینە لەو تیشكەوە دروست دەبێت كە بەگۆشەیەكی جیاواز دەچێتە ناو دلۆپەئاوەكانەوە تا شكانەوەكە گونجاو بێت و لەوكاتەدا ئیتر چاوی مرۆڤ دەتوانێت ئەو پشتێنەی رەنگانە ببینێت كە كەوانەكە پێكدەهێن.
هەوری گەورەش ئەو دلۆپەئاوانە لەخۆدەگرێت كە توانای شكاندنی تیشكەكەی هەی بەشێوەیەک كە بگەرێتەوە بە ئاراستەی چاوی بینەر.

.

.

.

.