پێچ ¹ /pêç: ن:[ پێچان، پێچاندن] با، پێچ، خول، سووڕ.
1 – لە ڕەگی پێچان دەکەوێت و بە ناوەوە دەلکێت و واتایەکی نوێ سازدەکات.
2 – شووێنی خوار و گل.
:: پێچی کۆڵان.
:: پێچی جادە.
:: بێ پێچ و پەنا.
3 – بادراو، سووڕاو، لوول.
{
داغی سینە و پێچ و تابی دوودی ئاهم خۆ هەیە
مۆر و توڕەی ئینپەراتۆر و قەڕاڵم بۆ چییە !
}{ مەحوی}.
4 -[ کەش] خولانەوەی با بە دەوری خۆی دا.
5 – خولانەوەی بای نێوزگ.
6 – [ هـ] سەخت، دژوار.
{
ئێشێ پێچ چۆن ئیش وەماران رێشێ
ئێشێ پڕ نێشێ، ڕیشەی گیان كێشێ
}{ مەولەوی}.
پێچان/pêçan: کتن :
1- پەرتاندن، تێئاڵانی شتێک لە شتێکی تر.
:: تێپێچان
:: تێوەپێچان
:: لێپێچان.
2- هەڵچێچانی کەسێک، تەنگاوکردنی کەسێک یان شتێک.
پێچانەوە/pêçanewe: کتن:[ پێچان+ ئەوە]
1 – خڕکردنەوە و کۆکردنەوەی بووخچە و سفرە و بەستەی کراوەی دیکە.
2 – دەردەست کردنی کەسێک و دەگەڵ خۆ بردن.
:: نیوە شەوێ سەرباز هاتن و عەوڵڵایان پێچاوە و بردیان.
3 – تێکەوەپێچان : هەڵگرتنی شتێک بەکۆمەڵ بێ ئەوەی بەتەواوی ببەشترێتەوە.
:: دز هات و ماڵەکەمانی پێچاوە و بردی.
4 – لوولدانی تشتێک
:: سیگار پێچانەوە.
5 -[ مجـ] شاردنەوەی قسە و باسێک لە کەسێک.
:: تکایە هەموو باس و مەسەلەکەم بۆ بگیڕەوە و هیچ قسەیەکم لێمەپێچەوە.
لێپێچانەوە/lêpêçanewe: کتن:[ لێ+ پێچان+ ئەوە] لێتۆژانەوە، وەشوێنکەوتن، شاردنەوەی نهێنیەک لەیەکێکی تر.
پێچاندن/pêçandin: کتپ:[ پهـ: پێچییتەن][ پێچ+ ئاندن] پێچ پێدان، بادان، سووڕاندن، تێئاڵاندنی شتێک لەشتێکی دیکە.
پێچاندنەوە/pêçandinewe: کتپ: پێچانەوە.
پێچانن/pêçanin: کتپ: پێچاندن.
پێچاو/pêçaw: ئانفا:[ پێچان] لوولدراو.
پێچاوپێچ/pêçawpêç: ئانتـ:[ پێچ+ ئاو+پێچ] بچبچی( کهـ)، پێچ پێچ، پێچەڵپێچ، پێچەڵپاچ، پێچ و فڵووچ، پێچەڵپووچ.
1 – حاڵی ڕێگا و شوێنێک کە پێچ وخەمی زۆر بێت.
2 – حاڵی مەسەڵە وشتێکی سەخت وگران.
:: ئێسكى پێچاوپێچ : ئهو ئێسكانهن كه گهشهیان تهواو نهبووه، ئهمانه یان بهسروشتى خۆیان گهشه یان ناتهواوه یاخود بههۆى دهردێكهوه له ئێسكهكه دهبێته هۆى كردارى گهشهكردن بهشێوهیهكى ههرهمهكى بێ هێز.{ ڕەنگار}.
پێچەوانە/pêçewane: ئانتـ، ئاکتـ:[ پێچ+ ئەوان+ ئە]
1 – چەپەوانە : كاری بەرەواژوو و دژی باری ڕاستی خۆی.
2 – دژ، نەیار، هەمبەر.
:: حەمەد هەمیشە كابرایەكی پێچەوانەبوو.
3- جل و بەرگی بەراوەژوو.
4 – كەوشی لنگاولنگ.
پێچەوانەی كردن/pêçewaney kirdin: كتپ:[ پێچەوانەی+ كردن] بەڕەنگاركردن، دەگژڕاكردن، دژایەتی كردن، كاردانەوە.
پێچ بەسک داهاتن/pêç besik dahatin: کتن:[ پیچ+ بە+ سک+ داهاتن] ژان بەسک داهاتن.
پێچ پێدان/pêçpêdan: کتن: بادان، باوپێدان.
پێچ پێداهاتن/pêçpêdahatin: کتن: خولانەوەی بای نێوزگ، ژانەزگ گرتن.
پێچ پیاهاتن/pêçpyahatin: کتن: پێڵ پێداهات.
پێچ خواردن/pêçxwardin: کتن:
1 – لوولبوون، گشتبوون، باخوواردن.
2- لێهاڵان.
پێچ خوواردن/pêçxuwardin: كتن:[ پێچ+ خوواردن] باخوواردن.
پێچ خواردوو/pêç xwardû: ئانفا: [ هونەر]
:: کاغەزی پێچخواردوو لە کارێکی هونەرییدا.{ سولی ئون}
:: ئهژدیهای پێچ خواردوو لهدڵی (شهنگههای)دا. { }
پێچخواردنەوە/pêçxwardinewe: کتن:
1 – گەڕانەوە، پێچدانەوە.
2 – لادان لەسەر ڕێ و چوونە لایەکی دی، پێچکردنەوە.
پێچدان/pêçdan: کتن:[ پێچ+ دان] بادان، پاچککردن، پێچان، لوولدان، هەڵپاچین
پێچدانەوە/pêçdanewe: کتن: گەڕانەوە، بادانەوە.
{
ئای خۆزگە ببایە جێگە بۆ سانەوەیەک
لەم ڕێگەیە دوورە سووڕ و پێچ دانەوەیەک
}{هەژار – خەیام}.
پێچدران/pêçdiran: کتپ:[ کارابزر] لوولدران، خلوول دران.
پێچدرا/pêçdira: ئانفا:[ کارابزر] لوولدراو.
پێچرا/pêçira: نفا:[ پێچران] بادرا، لوولدرا، بەسترا.
پێچران/pêçiran: کتپ:[ کارابزر] پێچپێدران، بادران، لوولخواردن، بەستران، پێچخواردن، تێک ئاڵان.
پێچرانەوە/pêçiranewe: کتپ:[کارا بزر] خڕ و کۆبوونەوەی بەستەی کراوە و سفرە. بەسترانەوە، لوولخواردنەوە.
پێچراوە/pêçirawe: ئانفا: خڕکراوە، هەڵگرتراو، لوولدراو، پێچپێدراو.
پێچراوەوە/pêçirawewe: ئانفا: داپێچراوەوە، پێچدراو، کۆکراوەوە.
پێچراوەوەی/pêçirawewey: نچ: داپێچراوەوەی، پێچدراوی، کۆکراوەوەی.
پێچ شلبوونەوە/pêçşilbûnewe: کتن:[ ئد] زۆر قسەکردن، چەنەوەڕی رەسن، چەنە شلبوونەوە.
پێچ شلکردنەوە/pêçşil kirdinewe: کتپ: لادان لە ڕێ و بەرەوە چەپ یان ڕاست خۆ خوارکردنەوە، پێچ خواردنەوە.
پێچکردن/pêçkirdin: کتپ: ئاوسان.
:: سک پێچ کردن.
پێچکردنەوە/pêçkirdinewe: کتپ: لە ڕێڕەو لادان، چ بەلای ڕاست یا چ بەلای چەپ.
:: پێچکردنەوە بۆ لای ڕاست قەدەغەیە.
پێچ لێدان/pêçlêdan: کتن:[ئد]
1 – فریودان، کڵاو لەسەرنان، فێل و قوماربازی کردن، بزێوی کردن.
2 – پێچ لەئاسندان وەک بوورغوو.
3 – لادان، خوار و خێچ ڕۆیشتن، بێ گووێ پێکردن، یاخی بوون.
پێچ و فڵووچ/pêç û fiľûç: ئانتـ:[ پێچ+ و+ فڵووچ] پێچ و پڵووچ.
پێچ و تار/pêç û tar: ئانتـ:[ پێچ +و+ تار] ئازار، ڕەنج.
پێچ و تاردان/pêç û taradan: كتپ:[ پێچ +و+ تار+دان] ئازاردان، ڕەنجان.
پێچ و كلۆ/pêç û kilo: نتـ:[ كەش] پێچەكلۆ: بەفرێكە بەكولووی گەورە ببارێت.
پێچی/pêçî: نتـ:[ توێ][ كباك] پەنجە یان قامكێ پێ.
پێچیاگ/pêçiyag: ئانفا:[ ئەردە] پێچراو، لوولەبووگ، شێویاگ.
پێچیان/pêçiyan: کتن:[ ئەردە] پێچان، لوولبوون، شێوان، بادانی تشتێک.
پێچیانەوە/pêçiyanewe: کتن:[ ئەردە] هەڵپێچران، لوولەبوون.
پێچیان بەیەکا/pêçiyan be yeka: کتن:[ ئەردە] بەیەکەوە بەسترانەوە.
پێچیاو/pêçiyaw: ئانفا:[ ئەردە] پێچراو، لوولدراو.
باپێچ/bapêç نتـ:[ با+ پێچ]
برین پێچ/birînpêç: ن:[ برین+ پێچ]
سەرپێچ/serpêç: ن:[ سەر+ پێچ]
1 – [مکـ] مێزەری چیت و شەدە مێزەری پیاوان کە لە پارچە وکوتاڵی تەنکسازی دەکەن.
2 – سەرپۆشی ژنان.
کەلەم پێچ/kelem pêç: ن:[ ڕوو]
کۆتەی پێچ/kotey pêç: کتن:[ هـ][ کۆتەی+ پێچ] کەوتنەپێچ.
ملپێچ/milpêç: نتـ:[ مل+ پێچ] مل بەند: ئەو پارچە کوتاڵەیە کە بە دەوری مل و گەردن دا دەپێچڕێتەوە بە تایبەت لە وەرزی زستان لە جۆرێکی کوتاڵی ئەستوور بۆ سەرما نەبوون و هەندێک جار لە وەرزەکانی دیکە بۆ جوانی لە مل دەکرێت.
:: ملپێچی کچان.
:: ملپێچی کوڕان
.
.
___________
پێچ ² /pêç: ن:[ پیشە] برغوو، بورغوو، بوورغی، جەڕ، ڤیدە : ئامرازی لێک توندکردنی دوو پارچە لە یەک ببەسترێت.
:: برغوو وەک بزمار درێژە، بەڵام لووس نیە و پێچی لەسەرە و بادەدرێت.
پێچومۆرە/pêçûmore: نتـ: جەڕ، بوورغی.
.
.
.
.