پووچ/pûç: ئان:

1 . بەتاڵ، خاڵی، بێناو، بێ ناواخن، پووت، بۆش، فش _ فشەڵ _ فشۆڵ، كلۆر، هڵۆڵ _ هۆڵۆڵ.

2 . [ مجـ] بێمانا( ئاخاوتن)، بێهودە، بێوێژ، نابەجێ، ناپەسەند، نالایەق، نەشیاو، پڕوپووچ( ووتە) قسەی بێسەروبەر.

3 . میوە و بەری بێ كاكڵ وەک گووێز و بادام.

4 . شانس و بەختێک كە چی تێدا نەبێت.

پووچاتی/pûçatî: ئاكتـ:[ کباک][ پووچ+ ئاتی] پووچی.

پووچانەوە/pûçanewe: كتن: پووكانەوە.

پووچاندنەوە/pûçandinewe: كتپ: پووكاندنەوە.

پووچەراخ/pûçerax: ئانتـ:[ کباک] هەلسی، رزیو.

پووچەراخی/pûçeraxî: نچ:[ کباک] پووچی.

پووچەک/pûçek: ئانتـ:[ كشت][ پووچ+ ئەک] دانەوێڵەی بێ كاكڵ، پووچەڵ.

پووچەڵ/pûçeľ: ئانتـ:[ ئاب][ پووچ+ ئەڵ]

1 . پووت، پووچەک.

2 . بێنرخ و بێبرەو.  

پووچەڵ بوونەوە/pûçeľ bûnewe: كتن: فشەڵ بوونەوە.

پووچەڵ كردن/pûçeľkirdin: كتپ: پووچكردنەوە، فشەڵكردن.

پووچەڵ كردنەوە/pûçeľ kirdinewe: كتپ: فشەڵكردنەوە، رەت كردنەوە[ abreacation].

پووچەڵ كەرەوە /pûçeľ kerewe: نفا: رەتكەرەوە، نێگەتیڤ، نەرێتی.

پووچەوە بوون/pûçewe bûn: كتن:

1 . لەناوچوون، نەمان.

2 . لە ئارادانەمان، لەنێوان دەرچون.

3 . نابووتبوون.

پووچ بوون/pûçbûn: كتن:[ پووچ + بوون]

1 . بێناووک بوون، پووچەک بوون، ناووک تێدانەمان، پووچەڵ بوون.

2 . هیچ تێدانەمان، بەتاڵبوونەوە.

پووچ بوونەوەی هیوا/pûçbûnewey hîwa : كتن: هیواپێنەمان، ئومێدنەمان، بێ هێڤی بوون، هیوابران.

پووچتر/pûçtir: ئانتـ:[ پووچ +تر] قرپۆكتر.

پووچترین/pûçtirîn: ئانتـ:[ پووچ+ ترین] قرپۆكترین.

پووچک/pûçik: ئانتـ:[ باد][ پووچ+ ک] لەپووچ گچكە كراوەتەوە.

پووچ كردن/pûç kirdin: كتپ:

1 . خراپكردن، ئەزیەت دان، وەكوو خۆی نەهێشتن. تێكدان.

2 . هەلساندن، مەلقاندن، رزین : ژ بۆ فیقی(میوە)و سەوزێ یە.

پووچ كردنەوە/pûç kirdinewe: كتپ: بەتاڵكردنەوە، تێكدان، ڕەشكردنەوە، لابردن، پووچەڵ كردن، بایەخ بۆ نەهێشتن، لەكارخستن( یاسا).

پوویچەڵ/pûyçeľ: ئانتـ:[ رۆژ][ پوویچ+ ئەڵ] پووچەڵ : گووێز و بادەم.

مایەپووچ/mayepûç: ئان:[ ئاب][ مایە+ پووچ] بێ پوول و پارە، پووچەڵ، ڕووت، قەڵات، لات، لەپارەکەوتوو، مایەپووت، موفلیس( ع)، نابووت، ناوییت، هالکە.[ ئینگـ : Bankrupt]

مایەپووچ بوون/mayepûç bûn: ن:[ ئاب] موفلیس بوون. [ ئینگـ : Go bankrupt]

مایەپووچ کردن/mayepûç kirdin: ن:[ ئاب] موفلیس کردنن. [ ئینگـ : Go bankrupt]

مایەپووچی/mayepûçî: ن:[ ئاب] موفلیسی، کاولی، تێکشکاوی. [ ئینگـ : Bankruptcy]

.

.

.

.