کڕێوە/kiřêwe: ن:[ كەش] باپووک، بادەوە، بادەڤ، بارووڤە، باسریشک، باندەر، باگەڕ، بلێک، باوبۆران، باندەر، باهۆز( کباک)، بەیەوە، بەفروباران بەباوە، تۆفانی بەفر، ڕەشەبای بەفراوی، ڕەهێڵە، شلێوە، کرێڤە( کباک)، گێژەن : بارینی بەفر لەگەڵ بای توند و خێرا و سارد کە زۆرتر لە بەرزایی ڕوودەدات.{ نووسین بە کوردی}
:: بەفر و کڕێوە رۆژهەڵاتی کوردستانی تەنی.{ وشە}
کڕێوەبردن/kiřêwe birdin: کتن:[ كەش][ کڕێوە+ بردن]
کڕێوەبردوو/kiřêwe birdû: نفا:[ كەش] برێتی لە کەسێ کە زۆر بەسەرما قەڵسە.
کڕێوەپێچ/kiřêwe pêè: ن:[ كەش] گیاندارێ کە لە ترسی کڕێوە پەنا بۆ هەموو ئەنوایەک دەبا.
کڕێوەکردن/kiřêwekirdin: کتپ: بەفر و باهاتن.{ هەژار، ل، 615}.
.
.
.
.