پشک ¹ /pişik: ئاک:[ کباک] وەک، وێنەی.
:: پشک ل باڤێ خوە چو یە : pişik li bavê xwe çû ye.
پشکوێنە/pişikwêne: نتـ:[ کباک] فۆتۆکۆپی.
.
.
_____________
پشک ² /pişik: نتـ:[ پش( بەش)+ ک]
1 . بەش، پار، پای، پەشک، پەل، پڕیشک، پێشک، کوت، گیهەڤ، هێسە.
{
بە پشکێ ڕازییە قازی لەهەر ماڵێ کەدوو، پشکە
لە ماڵی خۆی لەبۆ خەڵکی هەمیشە حیسسە دووپشکە
بەڵێ «مونعیم» دەبێ وابێ خودا کا ماڵی ئاوا بێ
نەوەک خەڵکی کە ماڵیان زەهری مار و نێشی دووپشکە
}{ حەریق، ڤەژین}
تێبینی |
گڕێی ئەم چوارینە لە دوو دێڕی سەروا دا. یەکەم سەروا( کەدوو، پشکە) کەدوو بەتەنها بۆ خۆی واتا کوولەکە یاخود کودی دێت، پشکە دەگەڕێتەوە، سەروای دێڕی دووەم دووشکە بەواتای ( دووپشک+ ئە)دێت. |
:: ئەم کۆمەڵە بکە بەچوار پەشک.
:: کوتێکی بچووکە لە گۆشت.
2 . پژک : چیلکەیەکە دەکرێتە دەمی مەشکە، خیگە، کونە و هیزەوە بۆ ئەوەی شتی لێنەڕژێت.
3 . دەنکە بەفر، کڵۆبەفر.
4 . دڵۆپ، تنۆک.
پشکان/pişikan: کتن: لێجیانوونەوە.
پشکاندن/pişkandin: کتپ:[ کباک] پشکین، لێکۆڵین، لێجیاکردنەوە.
پشکەگیر/pişke gîr: نتـ:[ کباک][ پشک+ ئە+ گیر] لاگیر، لایەنگیر.
پشکەگیری/pişkegîrî: نچ:[ کباک] لاگیری، لایەنگیریی.
پشکپشک/pişikpiŝik: ئانتـ: بەشبەش.
پشکدار/pişkdar: ئانتـ: خاوەن پشکی میری.[ ئینگـ : fund – holder]
پشکخستن/pişkxistin: کتن: دابەشکردنی پشک بۆ دەرکەوتنی شانس، بەخت ڕاکێشان پشک هاویشتن.
پشکڕاکێشان/pişkřakêşan: کتن: بەخت ڕاکێشان.
پشکێن/pişkên: ن: ماڵ پشکێن، خوریەکە بپشکێنە.
پشکێنەر/pişkêner: ئانفا:[ پشکان] ئەو کەسەی کە دەپشکێ.
پشکنین/pişkinin: کتن:[ پهـ: شکافتن][ پشک+ نین] بشکاڤتن (کباک)، وشکنای( هـ).
1 . لێکۆڵینەوە، سەرپەر شتی کردن، گەڕان ّبۆدۆزینەوەی شتی شارداوە، گەڕانی جێگەیەک یان گیرفانێک لە دووی شتێک.
2 . هەڵوەشانی خوری یان کۆکە.
3 . گەڕان و گەشتی زۆر بۆ دۆزینەوەی مەبەستێک
:: سەروبن کردن، بەڵگ وبن، ئەودیوەودیوکردن.
پشکنیار/pişikniyar: نفا:[ پشکن(پشکنین)+ یار ] توێژەر، لێکۆڵەر.
پشک هاویشتن/pişkhawîŝtin: کتن: شانس فڕێدان.
پشکی/pişkî: ئاک: تۆزقاڵێ.
پشکی ئاسایی/pişikî asayî: نتـ:
پشکی باو/pişikî baw: نتـ: بەشی باو، کۆبەش.
پشکی جیاووک/pişikî ciyawuk: نتـ:
پشکی کارگێری/pişikî kargêrî: نتـ:
پشکی یاسایی/pişikî yasayî: نتـ: { فەرهەنگی نەوەکان}
بنپشک/binpişik: ئانتـ:[ خێز][ بن+ پشک] ئەو کچەی کە بۆ ژن بەژن داندرابێت.
:: زارا بنپشکی شاهۆیە.
سەرپشک/serpişik: نتـ: [ ع : مخول].
.
.
______________
1 . مێلاک، پشاسپی، کەزەبا سۆر، سی، سیپەلاک.
2 . سپڵ، سپلاک، زراڤک.
3 . [ ؟ ] ئاوێکی سپیههـ، لە کاتی هەوەس بزووتن بەجێگای شەرمی ژن دا دێتە خوار.{ گوڵ چنینەوە. 26 }.
.
.
.
.