دۆش ¹ /doş: ڕەگ:[ دۆشین] گوش( گوشین).
دۆشان/doşan: کتن:[ دۆش+ ئان] دووتن، دۆشین.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 303}.
:: لەمەڕ دۆشان هاتینە سەر کەردۆشان.{ پپ : فەرهەنگی کوردواتەنی ع.ع.شەونم }
:: لە ماڵە مەڕ دۆشان دەچێتە ماڵە کەر دۆشان.{ پپ : کوردۆپێدتا}
دۆشانی/doşanî: نچ:[ دۆشان+ ی] دۆشەنی : ئاژەڵی شیردەر کە بۆ دۆشین دەست دەدات.
دۆشران/doşran: کتپ:[ کارابزر]
دۆشراو/doşraw: ئانفا: دۆتی : شیر کە گوان وەرگیراو.
دۆشیاگ/doşran: کتپ:[ کباش] دۆشراو.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 304}.
دۆشیدەنی/doşîdenî: نچ: ئاژەڵێک کە بۆ دۆشین دەشێت.{ مەردۆخ، ب 1، ل، 665}
دۆشین/doşîn: كتن: دۆتن : بریتییە لەدەرهێنانی شیر لەگوانی گیاندارە شیردەرە خۆماڵییەكان، جاران بەدەست دەکرا کە پێی دەگووترا بێری، لێ ئامێری شیردۆشین جێیگرتووەتەوە. ئاژەڵ وەک(بزن، مەڕ، و مانگا) دوای ئەوەی بەچەی دەبێت، ڕۆژانە شیری دەدەاتێ، یەشتا ڕێژەیەكی زۆری لێدەمێنێتەوە لەگوانی ئاژەڵەكە. بیری دێت لەدواوەی ئاژەڵەکە دادەنێشت بەنەرمی و سانایی گوانی ئاژەڵەكە دەگوشێت و شیرەكە دێتەخوارەوە و ئەوجا دەخرێتە ناو مەنجەڵ یان سەتڵێک. دواتر ئەو شیرە دەكوڵێنرێت و ئینجا دەكرێت بە بەروبومەكانی شیر وەک: پەنیر _ دۆ _ ژاژی _شیری ڕووت _ سەرتوێژ(قەیماغ) _ کەرە _ ماست.
دادۆشین/dadoşîn: كتن: شیرلە گوان وەرگرتن.{ مەردۆخ، ب 1، ل، 665}
.
.
____________
دۆش ² /doş: ن:[ بیا] ئەو شوێنەیە کە مرۆڤ خۆی تێدادەشوات، ئاو وەک باران بەسەری دبارێت.[ فەرەن: douche].
.
.
____________
دۆش ³ /doş: ن:[ توێ]
1 . ناوشان، مل.
2 . گۆشتی لای سەرووی ڕانی مەڕ.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 303}.
.
.
________________
دۆش 4 /doş: ن:[ کباک] گێژ.{ گیو، ل، 457}.
دۆشبوون/doşbûn: کتن: گێژبوون.
دۆشدامان/doşdaman: کتن: دامان و بیرکردنەوە لەشتێک.
دۆشداماو/doşdamaw: ن: کەسێکە دامابێت و بیر لەچشتێک بکاتەوە.
.
.
.
.