کوندە ¹ /kunde: ن:[ کۆن][ کەرەستە] کوننە( کە) : لە پێستی بزن کە بە ساغی دەرتهاتبێت و خۆشەکرابێت، بۆ ئاوتێکردن و خواردنەوەی بەکاردێت، لەناو ماڵ و دەرودەشت، موو لە پێستەکەی ناکرێتەوە.
:: کوندەی ئاوێ.
کوندەڵان/kundeľan: ن:[ ڕەوا] ، کونەڵان، کوڵەنان : شوێنێکە هاوینان کوندەی ئاوێی لەسەر دادەنرێت و بەگژ و گیا و قەڵان دادەپۆشرێت لەبەرزی یە، تا سارد بێت.{ گیو، ل، 794}
.
.
___________________
کوندە ² /kunde: ن:[ باڵ] بەم، بووم، کوننەبەبوو، کوندەبۆ، کوندەبوو، قوندە( هـ)، باڵندەی قوڵەیە، کووندەبەبوو : باڵندەیەکی گۆشخۆرەی دندووک قولاپی چاو جوانە، هەر لە چۆلی و کەلاواندا دەژێت.
کوندەکووێر/kunde kuwêr: نتـ: کوندا کۆر( کباک).
کوندەگا/kundega: نتـ: گۆیا لەسەر هەر ئاوایێکی بنشێت شوومە.
.
.
_____________________
کوندە ³ /kunde: ن:[ شا][ کەرەستە] پارچە کانزایەکە وەک کەرەستە، کەوچکی پێ هەڵدەکەندڕێت لە دار.
.
.
.
.