پیتاک/pîtak: ن:[ هـ]
1 . کۆکردنەوەی چشت لەلایەن چەند کەسێکەوە بۆ باربوویی کردنی یەکێک.
2 . کۆکردنەوەی دراو لەلایەن چەند کەسێکەوە کەشتێکی پێبکرن بەهەموویان بیخۆن.
3 . پاوپیتی ناوماڵ.
4 . باج، خەراجی دەوڵەت، خووە _ خووێک، سزا، مەکات، باربوو : کە جاران ئاغاش سەرانەی دەستاند وەک مریشک، مەڕ، ڕۆن، و دەغڵودان.
پیتاک بەخشین/pîtak bexişîn: کتن:
پیتاک کۆکردنەوە/pîtak kokirdinewe: کتن:
:: کەمپین و پیتاک کۆکردنەوە.
باربوو/barbû: نتـ:[ ئاب][ هـ] تەوجی، پیتاک، کۆمەک : یارمەتی و دەستگیرۆیی یەکێک لە كاتی لێقەومان و زیان لێكەوتندا.[ ئینگـ: contribution]
بدەهم/bidehim: ن:[ ئاب][ کباک] پیتاک ، خووک، خەڵات.
بێش/bêş: ن:[ کباک] باج، پیتاکی دەوڵەت یان خان، خەراج.
خەرج/xerc: ن:[ ئاب][ ع : خرج] ئەرک، باج و خەراج، سەرانە، بدەهم( کباک) : ئەوە پارەی پیاوی میری لە خەلکی دەستێنت : باجی دەوڵەت. [ ئینگـ: Duty]
ڕەددە/ředide: ن: پیتاکێکە لەلایەن چەند کەسێکییەوە کۆدەکرێتەوە بۆ چشتێک.
سەرانە/serane: ن:[ ئاب][ سەر+ ئان+ ئە][ کباش] سەرێگ، هەر سەرێ. پیتاک هەر سەرێ مرۆڤ بێت یان ئاژەڵ.{ هەژار، ل، 633}
.
.
.
.