کەلا ¹ /kela: ن:[ واز][ تشت] کەللا: هەڵماتێکە کە تییلی پێ بکرێ.شتێکە کەوتبێتە کەنارەوە.{ خاڵ، ب 3، ل، 137}. { گیو، ل، 749}. 

1 . جقجق:ciqciq( کباک، زا)، جگ، تیل. تیلە، کەللا، گوللـە، مەڕمەڕ، هەڵمات : گۆیەکی بچووکە لە بەرد، کانزا، شووشە و پلاستیک سازدەکرێت بۆ گەمەپێکردن.{ هەژار، ل، 662}. 

2 . جگی درشت کە دە بازیدا بە دەس کایەکەرەوە دەمێنێت و نایدۆڕێنێت. 

3 . بریتییە لە هەمەکارە. 

:: کابرا خوی لێ کردووین بە کەلا. 

4 . کەتیرەی پێ بگرێت. 

کەلابەرد/kelaberd: ن:[ خۆ] مەڕمەر.{ گیو، ل، 749}.  

کەلاسونگ/kelasunig: نتـ: قۆچەقانێ، بەرەقانی. 

کەلاسینگ/kelasînig: نتـ: کەلا سونگ. 

کەلایانێ/kelayanê: نتـ: تیلەبازی، حەوەلێن( کباک)، گولێن( کک)، مەڕمەڕێن، مێشێن، هەڵماتێن( سلێـ).{ هەژار، ل، 663}. 

کەلایێن/kelayên: ن: کەلایانێ.

کەللا/kelila: ن:[ واز] کەلای جفگ و مەڕمەرێ.

.

.

___________

کەلا ² /kela: ن: دوورەپەرێز، کلا.  

.

.

.

.