ماز/maze: ن:[ توێ] مازی.

مازگە/mazge: ن:[ توێ] مازی. 

مازی/mazî: ن:[ توێ][ بڕبڕە+ ی+ پشت] بڕبڕەی پشت، پشتەمازە، تەرختە، تیرەغە، تیرۆمازێ( هـ تیغەرەی پشت، تیلەقەیشتی، سنسل، کاریتەی پشتێ، كرک، گازەڕا، مۆغەرە، موورەکە : بڕبڕە تەوەرەی ناوەندی لەشی مرۆڤە و لە ھێڵی ناوەڕاست و بەشی پشتەوەی لەشدایە، لە بنکی کاپۆڵەوە دەست پێدەکات و بەملدا دێتەخوار و تا سمت دڕیژەی ھەیە. لە منداڵاندا لە 33 مۆرە پێكھاتووە و لە گەورەدا پێنج مۆرەی پێش ئاخر پێکەوە دەلکێن و ئێسکی سێبەندە پێكدەھێنن و چوار مۆرەی ئاخریش پێکەوە دەلکێن و کلێجە دروست دەکەن. بەم بۆنەوە ژمارەی مۆرەکان لە گەورەکاندا 24 بڕگە یان مۆرە یە.[ ئینگـ: Verte Brarium]{ هەمبانەبۆرینە، ل، 791}

.

.

___________

مازی/mazî: ن:[ ڕوو] مازگ، مازوو : بەری دارێکی لێرەوارە.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 790} 

.

.

.

.