ڕا/řa: ئان، ن:[ هـ]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
رەێـﺜێێە : | aiiqiar | path, course |
1 . بیروباوەر، بۆچوون، مەبەست، تێڕوانین، رای پسپۆر.[ ئینگـ: Opinon].
2 . ڕێگە، ڕێ، ڕیگا، ڕێڕەو.
3 . جار، کەرت.
4 . رەگ، رەهـ، رەو، دەمار.
5 . جێگا، شوێن
تێنینی |
پێشگرێکە لەزمانی کوردی دەکەوێتە پێش فرمان و پەیڤێکی نوێی لێدروست دەکات و واتایەکی نوێی پێدەبەخشێت:
:: ڕائەنگاوتە :: ڕاسان :: ڕامان :: ڕاتەولاندن ….هتد. |
ڕاپهڕێنهر/řapeřêner: ف: جێبهجێكار.[ ئینگـ: Executor].
ڕاپرسنامه/řapirisname: كتن:[ ڕا+ پرسنامە][ ئینگـ: Questionnaire, Poll]
ڕاپسکاوتن/řatekan: كتن:[ ڕا+ ڕاپسکاوتن]
ڕاتەكان/řatekan: كتن:[ ڕا+ تەکان]
1 . راپسكاوتن، موچوڕک، راوەشان، هەڵتەكان، راتڵەكان، راچڵەكین : جووڵانەوەی چشت بەهۆی راتەكانیەوە.
:: جارجارە دڵم زۆر بە خراپی لێدەدات وەک ڕاتەکان .
2 . شۆک : بهخێرا لاوازبوونی باری گشتی بەهۆی برین یان نەخۆشی لهش.[ ئینگـ: Shock].
ڕاتەكاندن/řatekandin: كتپ: راتڵەكاندن، هەڵتەكاندن، راوەشاندن، جووڵاندن.
ڕاتەكانی دەروونی/řatekanî derûnî: نتـ: كۆستی دەروونی، زامی رۆح.[ ئینگـ: Trauma].
ڕاتەكیان/řatekiyan: كتن: راتەكان، تەكاندان، راوەشان.
ڕاسپاردن/řasipardin: كتن:[ ئینگـ: Consign
ڕاكردوو/řakirdû: ف:[ ماف] ههڵهاتوو(له دادگا)، پهنابهر.[ ئینگـ: Fugitive]
ڕاگهیان/řageyan: كتن: وتاری كورت، پهیامی كورت له رۆژنامهدا، داخۆیان[ ئینگـ: Press item].
:: راگهیاندنی حوكم، راگهیاندنی بڕیاری دادگا.[ ئینگـ: Pass a sentnece, Pass a judgment
ڕاگرتن/řagirtin: كتپ: دهستبهسهركردن، گرتن.[ ئینگـ: Detain
ڕاگۆستن/řagostin: كتپ:[ ڕا+ گۆستن] ڕاگووێزتن، ڤەگوهازتن، گوێزتنەوە.
ڕاماڵین/řamaľîn: كتپ: داشۆڕان، داخوران.[ ئینگـ: Erosion
ڕامان/řaman: كتن: [ ڕا+ مان] هێنانەپێشچاو، پۆنجین، ئەندێشەكردن : بیركردنەوە لەچشتێك، بیرلێكردنەوە، تەماشاكردن.
ڕاماندن/řamandin: كتپ: كەسێكی خستنەئەندێشە و بیركردنەوە.
ڕاماو/řamaw: ئانفا:[ رامان] تەماشاكراو، سەرەنج دەر، بیركەرەوە، كەسێكە بێدەنگ بووبێت و بیر لە چشتێک بكاتەوە.
ڕامێن/řamên: نفا: برامان، تەماشاكار : ئەو كەسەیە تەماشا دەكات.
ڕاوە/řawe: ئمتـ:[ هـ][ ڕا+ وە] ڕا ….. ئەوە، دا …..ئەوە. { وشەنامە، ل، 515}
ڕاهاتن/řatekan: كتن:[ ڕا+ هاتن]
ڕای دادگا/řay dadaga: نتـ:[ ڕا+ی+ دادگا] حوكم، بڕیاری دادگا.[ ئینگـ: Verdict]
تێنینی |
ڕا : ناوگرێکە لە زمانی کوردی دەکەوێتە پێش ئامرازی وەک( پێ ، تێ ، لێ + ڕا+ فرمان ) و واتایەکی نوێی پێ دەبەخشێت، وەک:
پێراچوون تێراکردن تێراڕۆیشتن |
بەڕادادان/beřadadan: کتن:[ ئاب][ بە+ ڕا+ دادان] ڕاسپاردن بۆکردنی شتێک بە تایبەتی.
:: ڕانک وچۆغەیەکم بەڕادادان داوە.
بەڕاکردن/beřakirdin: کتپ:[ بە+ ڕا( هەڕا)+ کردن] بەدەو، بەغاردان.
بێڕا/bêřa: ئان:[ بێ+ ڕا] بێ ڕەوشت، بێ ئایین، بێ ڕیواز.
پێڕاچوون/pêřaçûn: کتن:[ پێڕا+ چوون]
تێڕا/têřa: ئمتـ:[ پێشگری تێ+ تەواوکەری ڕا : واتای( ناو / ناوەڕۆک ) دەگەیەنێت و دەلکێت بەفرمانێکەوە و واتا و دۆخێکی دیکەی پێدەبەخشێت].
:: تێڕاچوون : تێ+ ڕا+ چوون
:: تێراڕۆیشتن : تێ+ ڕا+ ڕۆیشتن
:: تێڕاکردن : تێ+ ڕا + کردن
لە ……..ڕا/le…..řa: ئمـ:[ رۆژک، مکـ] لە…. ەوە.
تێنینی |
لە شێوەزاری کرمانجی ناوەند لە دەڤەری کەرکووک و سلێمانی ( ڕا) دەبێت بە ( وە). |
:: لە پێبجوێن ڕا دێم : لە پێنجوێنەوە دێم
:: لە من ڕا دیارن : لە منەوە دیارن.
وزتەی ڕا/wiztey řa: کتپ:[ هـ][ وزتەی+ ڕا] خستنەڕێ.
وزتەی ڕاوە/wiztey řawe: کتپ:[ هـ][ وزتەی+ ڕاوە] ڕاخستنەوە، داخستنەوە.
.
.
________
ڕا/řa: ئاک: هەرا. وەک : hurry بێت.
.
.
___________
– را/ra – : ف:[ کاری بزر] دەوری سەرەکی نابینێت لە راۆنانی وشە دا، چونکە دەبێت پێشی کاری کارا دیار هەبوو بێت. ئینجا (را)ی لێکەوتبێتەوە و دەوردەبینێت: کاری کارا بزر:
:: کوشتن : کوژرا
:: دیتن : دیترا
:: خورادن : خورا
ئەم سێ پاشگرە هەرسێکیان کاری ڕوودان بەدەستەوە دەدەن: تەنانەت ( ڕا) کاری تێپەر دەکاتە کاری ڕوودان.
.
مانهوه، راگیربوون، وهستن : Stay
ههڵوهشاندنهوه بۆ ماوهێك، راگرتن، دهستبهتاڵ كردن : Suspend
حوكم، بڕیاری دادگا، رای دادگا : Verdict
راسپاردن، راسپاردنی كاڵاێك : Order
راچهنین، مێتابۆلیزم، (پرۆسهی وهرگرتن، وردكردن و سووتانی خۆراك له زیندهوهردا) : Metabolism
راگهێنهر : Predicate ئێستا،
راهاتووی، خووگری : Habitation
راتهكانی دهروونی، كۆستی دهروونی، زامی رۆح : Trauma
ڕاگره یا جێی ڕاگیربوونی تهوهر (مهکینهگهری) : journal (5)
را، مهبهست — تێڕوانین — ڕای پسپۆڕ : Opinon
.
.
.
.