ئاب ¹ /ab: ن:[ پەهلەوی: ap][ لە فارسیدا( ئاپ) سووککراوە بۆ( ئاب)]

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە 547
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
ئه‌پ pa water

 

 

نەشناس

شناس

تاک

کۆ

تاک

کۆ

شێوەزاری کرمانجی باکوور

ئابەک

ئابان

ئابەکە

ئابەکان

شێوەزاری کرمانجی ناوەند

ئابێ ، ئابێک

ئابان

ئابەکە

ئابەکان

شێوەزاری هەورامی

ئابێوە

ئابێ ، ئابن

ئابێ

ئابەکێ

ئاپ، ئاڤ، ئاو: پێکهاتووه‌ لەشله‌یه‌کی بێچێژ و بێبۆنه‌، ئاوێته‌ی ئۆکسجین وهایدرۆجینه‌ . فۆرمووله‌ کیمییایه‌که‌ی H²O یه‌. لەسروشتدا به‌ئه‌ندازه‌ی سێ له‌چواری گۆی زه‌ویدا پۆشیوه‌. له‌پله‌ی 100 ی گه‌رمایی ده‌بێت بەهه‌ڵم، له ‌پله‌ی هیڤۆک/ سفردا ده‌مه‌ێت و دەبێت بەبەفر

 یه‌که‌مین پێشگره‌ له ‌زمانی کوردییدا به‌واتای ئا‌ڤ بێت. که‌ له‌گه‌ڵ وشه‌ی تردا یه‌کده‌گرێت، واتایه‌کێ نوێ ده‌به‌خشێت 
 ئابات، ئابجۆ، ئاباد، ئابان، ئابدار، ئابده‌ستخانه‌.

ئاب ئاته‌شنما/ab ateşnima: نتـ:[ مجـ][ ئاب+ ئاتەشنما] مه‌به‌ست له ‌شه‌رابی ئاڵ و سووره‌، که‌ کینایه‌یه‌ بۆ شه‌راب.

ئاب ئاشنا/ab aşina: نتـ:[ وەرزش] ئا‌ڤناس، مەلەوان.

ئاب ئه‌نبار/ab enbar: نتـ:[ ئەند][ ئاب+ ئه‌نبار] ئاوی ئه‌ستێلی گه‌وره‌ی ڕووپۆشراو، شوێنی عه‌مباركردنی ئاو.

ئاب ئه‌نگوور/ab engûr: نتـ:[ ئاب+ ئه‌نگوور] ئاوی ترێ، که‌ کنایه‌یه‌ بۆ شه‌راب یاخود مه‌ی.

ئاب به‌ها/ab beha: نتـ:[ ئاب][ ئاب+ بەها] به‌های ئاو: ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌بری ئاوی خواردنه‌وه‌ ده‌درێت.

ئاب جۆش/ab coş: نتـ:[ ئاب+ جۆش] ئاوی کوڵاو، ئاوی به‌کوڵ.

ئاب زنده‌گی/ab zindegî: نتـ:[ فار][ ئاب+ زنده‌گی] ئابی حه‌یات، ئاوی حه‌یات.

ئابساڵ/absaľ: نتـ:[ فار][ ئاب+ ساڵ] تەڕي ساڵ.

ئابی/abî: نچ:[ ئاب+ ی] 

1 . ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به‌ ئاوه‌وه‌ هه‌بێت.

2 . [ زیند] له‌ ئاو دا بژێت: ئه‌سپی ئابی، ماری ئاوی، ڕووه‌کی ئاوی.  

3 . [ ڕەنگ] ڕه‌نگی ئاوی

ئابی به‌قا/abî beqa: نتـ:[ ئابی( ئاب+ ی)+ به‌قا( بقی)] ئاوی به‌قا.

{

بۆ ماچی ده‌می كوڵمه‌ له‌ نێو په‌رچه‌می خاوی 

له‌و زوڵمه‌ته‌ بۆ ئابی به‌قا نووری چرامه‌

}{ وه‌فایی}.

ئابی حه‌یات/abî ĥeyat: نتـ:[ ئاب+ی+ حه‌یات( ع : حیاة)] ئاوی ژیان، ئاوی زیندووی.

{

ئابی حەیات و ئاتەشی ئەفسور دەیە دەمت

تەحرێکی تۆیە گڕ لە تەنوورا کە دێتە دەر

}{ سالم}

.

.

___________________

ئاب ² /ab: ن: ترووسکه‌، وورشه: بریسکه‌ی هه‌ندێ شت یان بریقە. 

ئابدار/abdar: ئانتـ:[ ئاب+ دار] به‌ترووسکه‌، وورشه‌دار : بریسکه‌ی هه‌ندێ شتی کانزا

:: شمشێری ئابدار.

:: تیخی ئابدار.

.

.

______________

ئاب ³ /Ab: ن:[ کات][ رووم ـ ئاسوو، عب] ئاوگوست : مانگی هه‌شته‌می ساڵی رۆمییه‌ که‌ به‌ augustus ناوداره‌، وه‌ مانگی هه‌شته‌مه‌ له‌ ساڵنامه‌ی هه‌تاوی که‌ ده‌که‌وێته‌ نێوان( ته‌مووز) و( ئه‌یلول)وه‌، واتا 21ی رۆژ له‌ که‌لووی شێر دایه‌، و له‌ ئه‌وه‌ به‌ دوا ده‌چێته‌ که‌لووی سونبوله‌وه‌. به‌ کوردی مانگی ته‌باخ/ tebax پێ ده‌ڵێن یان گەلاوێژ.

.

.

___________________

ئاب 4 /Ab: ن:[ بیا][ زمان] پێشگرێکە لەزمانی ئینگلیزی و دەلکێت بەپێش پەیڤەوە و واتایەکی نوێی پێدە بەخشێت، ئەم ( ئاب )ـە  لەزمانی کوردییدا هاوواتای( دوور لە)، ( زۆر ، فرە)، ( دا) دێت.[ ئینگـ : Ab]

 تێبینی
زۆربەی ئەو وشانەی کە بە (ab) دەستپێدەکەن دەستەواژەی زانستین وە فرە بەکاردەهێندرێت لە ڕشتە زانستییەکان.

: abacus

: Abdomeno

: Abnormal

: Abrade

: Absolute

: Abandante

…. هتد.}

{ سەرچاوە : شەوکار، ل، 2 – 6}.  

.

.

.

.