بنێشت/biněŝt: ن: [ ڕوو][ بن( بەن)+ ئێشت] جاجك، جاجكە، بەنووشت، بەنیشت، وێژەن.

{ تێبـ : شێوەی ئامادەكردنی لەكوردستان بەئەم جۆرەیە، جەویییەكە زەردباوە كە لە دارەبەن دەتكێتەوە و بۆخۆشكردنی دەم دەیجوون . لە چەند شوێنێك دارەبەن ( دارقەزوان) برینداردەكەن و لە قور كۆجیلەیەك سازدەدەن و بەجێگا بریندارەكانیانە وە دەنێن پاشان كەپڕبوو لێیان دەكەنەوە وبەتاڵیان دەكەنە ناو مەنجەلێ كەوە، ئەو جەوییە لەم كاتەدا ڕەنگی بۆر زەرد و ڕەگ و ڕەگی ڕەشی تێدایە و تامی تاڵە. دەیكولێنن تاڵایەكەی دەروات و ڕەنگی سپی مەیلەو زەرد دەبێت. بێجگە لە جاوین بۆ داودەرمان، پیشەسازی بەكاردێت. و یەكێكە لە دەوكالایانە لە كوردستان دەندرێتەوە دەرەوە}.

بنێشتەتاڵ/biněŝte taľ: نتـ: بۆ دەركردنی كێم و پیسای نێو دوومەڵ و برین بنێشتەتاڵ دەخرێتە سەربرین بۆئەوەی پاك بێتەوە.

:: بنێشتە تاڵ بۆ سارێژبوونی برین و قورحە مەعیدەو قۆڵۆن بەکاردێت.

بنێشتەخۆشكە/biněŝte xoŝike: نتـ:[ بنێشت+ئە+خۆش+كە]

1 – جاچكە خۆشە : بنێشتی خۆش كراو.

2 – [ ئد] قسەیەك كە زۆردووچات دەكرێتەوە.

:: ئەرێ ئەوە بۆ هێندە باسی دایك و بابی من بۆتە بنێشتە خۆشكەی زارت.

بنێشت خۆش كردن/biněŝt xoŝ kirdin: كتن:

1 – كوڵاندن و پاڵاوتن و قاڵ كردنی بنێشت.

2 – جاویین و نەرك كردنەوەی بنێشتی ڕەق. كە منداڵ نازانێت بیجاوێت لەبەرڕەقێتی ئەوجا گەورەساڵەكان نەرمی دەكەن و پاشان دەیكەنە دەمیانەوە.

بنێشە/biněŝe: ن:[ بن+ ئێشە] بنچینە.

بنێشەیی/biněŝeyî: نچ: بنەڕەتی.

.

.

.

.

.

.