زڕ ¹ /ziř: ئان: بێبنەچەكە، بیانی، پیاڕە، درەو، درۆ، درووزن، دەستەوا، زەغەڵ، ساختە، سەختە( کباک)، قەلپ، قەڵپ، کەلپ، كۆڵەوەس، ناخانەدان، ناڕەسەن، نەڕاست( کباک).[ ئینگـ: False , pseudo]{ سەلاحەدین، ل، 302 , 705}.
زڕ /ziř: پێش: پێشگرێكە لەزمانی كوردی كە واتای( پیاڕە ) دێت و دەلكێت بە ناو و ئاوەڵناوەوە بنووسێت واتایەكی نوێی پێدەبەخشێت بە پەیڤەکە.
زڕکار/ziřkar: کتپ:[ کباک] قەلپژەن.[ ئینگـ: Falsifier].
زڕکرن/ziřkirin: کتپ:[ کباک] قەلپکرن.[ ئینگـ: Falsification].
زڕکری/ziřkirî: کتپ:[ کباک] قەلپکری.[ ئینگـ: Falsified].
زڕی/ziřî: نچ: بوبلات، چورت، درەو، درەوین، شلتاقی.[ ئینگـ: Falsehood].
زڕ ئاڤسی/ziř avisî: ئانتـ: زرئاووسی، ئاووسەدرۆزنانە.[ ئینگـ: False Pregnancy].
زڕەئەسپیندار/ziře espîndar: ن:[ ڕوو] پەڵک، سوورەچنار: جۆرە چنارێكی جەوهەردارە، بەڵام وەكو دارچنار ڕاست و چاک نیە، گەڵای خڕترە، بەرەكەشی وەقۆری دەچێت و ناخورێت، بۆ شینكردنی شەقامەكان لە قەراغ شۆستەكان دەینێژن.[ Bot : Populus euphratica].
زڕەبلبل/ziřebilbil: نتـ:[ باڵ] جوورە باڵندەیەكی بۆرە وەكو فیقەگولەی وایە، وەكو بولبول دەخوێنێت.
زڕەپۆلیە/ziřepoliye: نتـ:[ زڕ+ ئە+ پۆلیە] زڕوپۆلیە.
زڕەدێو/ziředêw: نتـ:[ زڕ+ ئە+ دێو] زەلام، ناقۆڵا، ناهەموار، زەبەللاح، لەندەهۆر.
زڕەزیپ/ziřezîp: نتـ:[ كباک] گەوج، گێل.
زڕەكبوون/ziř: كتن:[ زڕەك+ بوون] بەشەوارە كەوتنی بزن و مەڕ بەهۆی برووسكەوە.
زڕەكەو/ziřekew: نتـ:[ باڵ] پۆڕ، زیوەكەو، كەناچە، تڤللیک، سوێسكەڕەشە، توكەسەر، قەتێی لمی: باڵندەیەكی دەشتەكیییە لە سوێسكە دەچێت بەڵام گەورەترە یان لە كەو بچووكترە پنكەپنكەی رەش و سپی پێوەیە، دەندوكی كورتە، گۆشتەی خۆشە، لە چەم و چخورد یان گوێ ئاو ناو بێشەڵان دا دەژێت.( پۆڕی نێر : ئاودەڵ).[ zoo : Franco linus]
زڕەمێر/ziřemêr: ئانتـ: شینەزەلام، لەندەهۆر.
زڕەوەلی/ziřewelî: ن:[ ڕوو][ هـ] گیایەكی درێژی توكمەیە و وەك قامیشی وایە لە گووێ ئاوان دەڕووێت.
زڕباب/ziřbab: نتـ:[ ڕۆژ، هـ، بابا][ زڕ+ باب] باڤەندە( کباک) باڤماری، باوەپیارە، زڕباڤ، زڕباو، زڕباووک.
زڕباڤ/ziřbav: نتـ:[ باد] زڕباب : منداڵێكی بابی مردبێت یان دایكی بەرەڵا كرابێت مێردێكی تری كردبێتەوە مێردی دووەمی دەبێتە زڕبابی.
زڕبان/ziřban: نتـ:[ جێۆ][ ئەردە] شوێنی بەردەڵان، خیزەڵان، زیخەڵان، خرپ، ڕیزەخاڵ.
زڕباووک/ziřbawuk: نتـ: زڕباب، بووپێڕە( ل) : مێردی دایک.
زڕبەهر/ziřbehir: نتـ: [ ئاب] [ زڕ+ بەهر]
1 – بێ بەهرە، بێ بەش، بەشبڕاو، بێ سوود، بێكەڵک.
2 – پەست.
3 – نزم.
زڕبەهركرن/ziřbehirkirin: كتپ: پایەكەم كردنەوە، بێ بەشكردن.
زڕبرا/ziřbira: نتـ:[ هـ] واڵەوبرای تاتەیی یا ئەدایی. برایەكە لە دایكی مرۆڤ یان لە باوكی بێت.
زڕبرالە/ziřbirale: نتـ:[ هـ] زڕبرا.
زڕبوورا/ziřbûra: نتـ:[ كباك] زڕبرای ژنێ.
زڕپور/iřbûra: ئانتـ:[ کباک] زڕپرچ، زڕموو.[ ئینگـ : false hair].
زڕتوخم/ziřtuxim: ن:[ فیز] هاوتا. [ ئینگـ : ئیزۆتۆپ : Isotope].
زڕتوخم لێكردنەوە/ziřtuxim lêkirdinewe: كتپ:[ فیز].[ ئینگـ: isotope separation].
زڕچۆنە/ziřçone: نتـ:[ کباک] چەنەسووک.
زڕخەسوو/ziřxesû: نتـ:[ زڕ+ خەسوو] زڕخەسوو.
زڕخووەسوو/ziřxuwesû: نتـ:[ کباک] زڕخەسوو.
زڕخوشک/ziřxušk: نتـ: ئافرەتێكە لە دایكەوە یان لە بابەوە خوشكی مرۆڤی بێت.
زڕداک/ziřdak: نتـ:[ هـ][ زڕ+ داک] زڕدایک. بابەژەنی، باوەژن.
زڕدایک/ziřdayik: نتـ:[ زڕ+ دایك] دێماری( کباک)، ژنباڤ، زڕدێ( کباک)، داماری( بانە)، باوەژن( دەر)، زڕدایک( هـ)، دێدی، مێرێ.
زڕددان/ziřdidan: ئانتـ:[ زڕ+ ددان] ددانی دەستکرد، تاقمی ددان.[ ئینگـ : false tooth].
زڕدش/ziřdiš: نتـ:[ کباک][ زڕ+ دش] زڕژنخوشک.
زڕدێ/ziřdê: نتـ:[ کباک] زڕدایک.
زڕزۆپ/ziřzop: ئانتـ:[ ڕەوا][ زڕ+ زۆپ]
1 – بێشەرم، قسەلەڕوو.
2 -[ کباک] گرفت.
زڕزۆپی/ziřzopî: نچ: گرفتی.
زڕشەمشە/ziřşemişe: نتـ:[ زڕ+ شەمشە] گۆپەكی خڕی پڕپڕەدارە بەسەر گوڵینگەی ئاوریشمێدا دێتە خوارێ بە نۆبە لەسەر بسكان دەخرێت.
زڕفەقێ/ziřfeqê: نتـ:[ زڕ+ فەقێ] نیوەخوێندەوار، کۆڵکەخوێندەوەار.
زڕکارێ توری/ziřkarê turî: نتـ:[ زرکارێ + توری] [ ئینگـ : Pseudograph]
زڕکچ/ziřkiç: نتـ:[ زڕ+ کچ] زڕدوێت : کچی ژنە لە مێردێکی تر یان کچی مێردە لە ژنێکی دیکە.
زڕکلاسیکی/ziřkuř: ئانتـ:[ زر+ کلاسیکی] [ ئینگـ : Pseudoclassic ]
زڕکوڕ/ziřkuř: نتـ:[ زر+ کوڕ] هەنازا، کۆڵەبەس، نەڤسی : کوڕی ژنە لە مێردێکی تر یان کوری مێردە لە ژنێکی دیکە.
زڕگەنە/ziřgene: نتـ:[ ڕەوا، خۆ ][ زڕ+ گەنە] زڕەگەنە.
زڕگوێز/ziřgiwêz: نتـ:[ زڕ+ گوێز]
1 – [ ڕوو] دارێكی گەورەیە وەکو دار گووێزی وایە، بەڵام ئەم گەڵای باریکتر و بێ بەرێشە.
2 – [ جێۆ] ناوی دوو دێی خواروو و ژوورووە لە دەستەڕاستێکی ڕۆژاوای شاری سلێمانییەوە.
زڕمام/ziřmam: نتـ:[ زڕ+ مام] برای دایکی باووك.
زڕمەلا/ziřmela: نتـ:[ زڕ+ مەلا] کۆڵکەمەلا.
زڕمنداڵ/ziřmindaľ: نتـ:[ زڕ+ منداڵ] نەوسی.
زڕناو/ziřnaw: نتـ:[ زڕ+ ناو][ ئینگـ : Pseudonym]
:: زڕناوی نووسەر.
زڕنڤیسین/ziř nivîsîn: نتـ: .[ ئینگـ : pseudepigrapha].
زڕنڤیسینی/ziřnivîsînî: نچ: .[ ئینگـ : pseudepigraphical].
زڕنووچقاو/ziřnûçqaw: نتـ:[ زڕ+ نووچقاو] زڕنووقاو.
زڕنووقاو/ziřnûqaw: نتـ:[ خوار][ زڕ+ نووقاو] زرنووچقاو : چەورییەکی زۆر کەمە، کە دەکەوێتە سەر چێشتی شل.
زڕنووقاویی/ziřnûqawîy: نچ:[ خوار][ زڕ+ نووقاویی] چەورییەکی زۆر کەمە بەسەر چێشتانەوە.
زڕنیسک/ziřnîsk: نتـ:[ ڕوو][ زڕ+ نیسک] گیایەکە. { گیوی، ل، 531}
پێوەندیدراێ زڕنڤیسین/pêwendîdirarê ziřnivîsîn: ئانتـ: .[ ئینگـ : pseudepigraphal].
.
.
____________________
زڕ ³/ziř: ن:[ دەنگ]
1 – [ کباک] زەڕ : زەڕەی كەر و ئێستر.
2 – گڕ.
زڕازڕ/ziřaziř: ئانتـ:[ زا] زەڕەزەڕ.
زڕاو/ziřaw: :[ كهـ] دەنگ لە زنجیر و زەنگوڵەوە هاتووە.
زڕە/ziře: نتـ:[ دەنگ][ هـ][ زڕ+ ئە] زرینگە، زەڕە، زرنگە، دەنگی زەنگ و زنجیرییە.
1 – بۆ دەنگی پارە و پارچە مسی گچكەشی بەكاردەبرێت.
2 – بەدەنگی فڕەی فڕینی باڵی باڵندانیش دەڵێن.
زڕەزڕ/ziřeziř: ئانتـ:[ زڕ+ ئە+ زڕ] زرینگەزرینگی یەک لە دوای یەكتری. زرنگە.
داری زڕ/darî ziř: نتـ: داری بێ بەر.
.
.
____________________
زڕ ¹ /ziř: ئان: [ کباک]
1 – لەندەهۆر، زەبەللاح، زل.
2 – [ كهـ، ئەردە] وشک، برنگ : تەنها دەغڵ و دان دەبێت.
.
.
.
.