نەخشە/nexşe: نتـ:

1 – ئەرک، پابەند، کردار، گەڵالە، نەقشە، نوقڵانە _ نەقڵانە.[ ئینگـ: Map ،plan ،Function]

2 – وێنه‌، نیگار، بیچم.[ ئینگـ: plot ،harita ،peafowl ،chart]. 

نەخشەدانان/nexşe danan: كتپ:[ نەخشە+ دانان] پیلاندانان، نەخشەكێشان، هێلدانان _ هێلكاری، وێنەکێشان، نیگارکێشان.[ ئینگـ: plot]

نەخشەساز/nexşe saz: نفا:[ نەخشە+ ساز]

نەخشەکێش/nexşe kêş: نتـ:[ نەخشە+ کێش] [ ئینگـ: Cartographer ]

نەخشەکێشەر/nexşe kêşer: نتـ:[ نەخشە+ کێشەر] وێنه‌کێشه‌ر، نیگارکێشه‌ر، بیچمکێشه‌ر، پلۆته‌ر [ ئینگـ: Plotter]

نەخشەكێشان/nexşe kěşan: كتپ:[ نەخشە+ کێشان]

1 – پیلانداڕشتن، تەگبێرکردن، پیلان نانەوە، بەرنامەداڕشتن بە دژی كەسێك یان لایەنێك.

2 – وێنه‌کێشان، نه‌خشکێشان، نیگارکێشان

نەخشەکێشەری پلان/nexşe kêşerî pilan: کتپ:[ نەخشە+ کێشەر+ ی+ پلان] پلاندەر

نەخشەکێشی/nexşe kêşî: نچ:[ نەخشە+ کێشی] [ ئینگـ: Cartography]

نەخشەلێدان/nexşe lêdan: كتن:[ نەخشە+ لێدان] نوقڵانەلێدان.

      گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی نەخشە     

نەخشەی بەستنەوە/nexşey bestinewe: نتـ:[ نەخشە+ی+ بەستنەوە] [ ئینگـ: Wiring diagram]

نەخشەی پلەدار/nexşey pilan: نتـ:[ نەخشەی+ پلەدار] [ ئینگـ: step function]

نەخشەی پلان/nexşey pilan: نتـ:[ نەخشەی+ پلان] نەخشەیەک، كە بۆ پلانێکداندرابێت.

نەخشەی چاک/nexşey çak: نتـ:[ نەخشەی+ چاک] نوقڵانە.

نه‌خشه‌ی خانوو/nexşey xanû: نتـ:[ نەخشەی+ خانوو] نه‌خشه‌ی زه‌وی، زه‌وی خانوو — حه‌وش، باخچه‌ و بێسان.[ ئینگـ: Site, Plot]

نەخشەی خراپ لێدان/nexşey xirap lêdan: كتپ:[ نەخشەی+ خراپ+ لێدان] پێهەڵكاڵان، نوقڵانەی گەند.

نەخشەی زەویناسی/nexşey zewînasî: نتـ:[ نەخشەی+ زەویناسی][ ئینگـ: Geologic map]

نەخشەی سەرکێڵ/nexşey serkêľ: نتـ:[ نەخشەی+ سەر+ کێڵ] نەخشی سەرگۆڕ، گۆڕنامە.[ ئینگـ: Epitaph].

نەخشەی كار/nexşey kar: نتـ:[ نەخشەی+ کار] پلان : بەرنامەی کار.

نەخشەی کەرتەکان/nexşey kertekan: نتـ: نەخشەی پاڕجە بەشکراوەکان.[ ئینگـ: zoned plan, zoning plan]{ پەیامی ڕەنج، ل، 632}.

نه‌خشه‌ی كه‌شناسی/nexşey keşnasî: نتـ:[ نەخشەی+ کەشناسی][ ئینگـ: Weather map]

نەخشەی کۆڕپێوانی/nexşey korpêwanî: نتـ:[ نەخشەی+ کۆڕپێوانی]  نەخشەی قووڵپێوانی.[ ئینگـ: Bathymetric map]

نەخشەی گەڵا/nexşey geľa: نتـ:[ نەخشەی+ گەڵا] دیزانی گەڵا.[ ئینگـ: Acanthus]

نەخشەی لوولدراو/nexşey lûldiraw: نتـ:[ نەخشەی+ لوول+ داراو] دیزاینی تۆماری.[ ئینگـ: Ancone, Scroll ]

نەخشەیی/nexşeyî: نچ:[ نەخشە+ یی] ئەرکی، کرداری. پابەندی.[ ئینگـ: Functional]

نەخشی توێڵ/nexşî twêľ: نتـ:[ نەخشی+ توێڵ] 

بانگهێشتنی نەخشە/banghêştinî nexşe: نتـ:[ بانگ+ هێشتنی + نەخشە][ ئینگـ: function call]

.

.

.

.