گڵ/giľ: ن: ئاخ( كباك)، بەژیا، بووم، خاك، خۆڵ، ڕزوێ : یەکێکە لە چوار هۆبەکانی سروشت.[ ئینگـ : Soil].
:: ئێستاش له گونده‌کانی کوردستاندا دیزه و گۆزه و ده‌فر و ئامانی گڵ زیاتر له هه‌موو شت به‌کارده‌برێت.
گڵەبان/giľeban: ن: خاکەبان( هـ)، ئاخەبان.
گڵەجان/giľ: نتـ:[ گڵ+ ئە+ جان] گوندییەکان بەهۆی کۆچ و هەواری کوێستان و گەرمیانەوە هەردەم له باره و بارکردن و ڕاگوێستن دان له لایه‌که‌وه بۆ لایه‌کیتر، لەم هاتوونوچوونەدا بەرهەمی گڵکاریینان لێده‌شکێت یان پاش کۆنبوون و بۆنگرتن له‌کارده‌که‌ون. هەر بۆیە هەموو ساڵێ ژن و پیاوی لادێیی گڵەسوور دێنن و خۆیان بۆ قوڕشێلان ئامادە دەکەن و پاشان بەرهەمی وەك ئامانی، ده‌فر، دیزه، گڵێنە، گۆزه زۆر چشتی دیکە سازدەکەن.
{ تێبـ : قه‌دیم ڕه‌سم وا بوو هه‌ر دێیه‌ك گڵه‌جانی نه‌بوایه خه‌ڵکه‌که‌ی به پیاو و ژنه‌وه ده‌چوونه گڵه‌جانی گونده‌کانی دیکه و له‌و وه‌ختانه‌ش دا به‌زمی هه‌ڵپه‌رکێیان ده‌گرت و به خۆشی ڕایان ده‌بوارد. ژنه‌کان بۆ ناسین و ته‌قاندنه‌وه‌ی گڵه‌که ده‌چوون و پیاوه‌کانیش بۆ هه‌ڵکه‌ندن و بارکردنی. زۆر جاریش بووه که گڵه‌جانیان به سه‌ر دا ڕووخاوه و خه‌ڵکێکی زۆری به ژێره‌وه بووه. دوای گڵ هێنان ژنان به که‌و و بێژینگ گڵه‌سووره ده‌ته‌قێننه‌وه و ورده‌به‌رد و کڵۆی گه‌وره‌ی لێ ده‌بڕن. دوایه‌ش ئاوی تێده‌که‌ن و قوڕێکی شلی لێده‌گرنه‌وه. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست دروست کردنی ته‌ندوور و که‌ندوو بێدابێشتنی گڵه‌سووره به بێژینگی زۆر ورد پێویست ناکات و ته‌نیا به که‌و و شێلگیر ئه‌و کاره ده‌کرێت. ئه‌و قوڕه که گیراوه دوو یا سی رۆژ لێی ده‌گه‌ڕێن تا جوان بخووسێت. پاش ئه‌و چه‌ند رۆژه به‌ڕه کۆن یا ته‌لیس ڕاده‌خه‌ن و قوڕه‌که‌ی له سه‌ر ڕۆ ده‌که‌ن. جا نۆره‌ی قوڕشێلان دێت}{ عومه‌ر فاڕووقی}.
گڵه‌ڕه‌نگ/giľ: نتـ: [ گڵ+ ئە+ ڕەنگ] زۆرکه‌متر گڵەڕەنگ ده‌ستده‌که‌وێت، بۆ ڕه‌نگکردنی دیزه و گۆزه سوودی لێوەردەگیرێت.
گڵه‌سپی/giľ: نتـ:[ گڵ+ ئە+ سپی] خاکەچەرمگە : ئاخەسپیك: گڵێکە بۆ سواغدانی دیواری وەتاغی بەکاردێت.
گڵه‌سووره/giľ: نتـ: [ گڵ+ ئە+ سوورە] گڵه‌سووره بۆ سواخی کاگڵ و دروست کردنی ده‌فر و ئامان بەکاردێت.
گڵی چينی/giľî čînî: نتـ:[ گڵ+ ی+ چين+ ی] خاکی چينتی، خاکی سپی : گڵێکە دەفری چينی لێ سازدەکرێت.
.
.
.
.