چاو ¹/çaw: ن:[ توێ] چاڤ، چەهڤ( کباک)، چەشم، چەم( هـ)، چەو( کباش)، چم( کباک، زا) دیدە : ئەندامی( بینین)ـە لە مرۆڤ، گیانەوەردا : چاو پێکهاتنکی شێوە گۆییە، لەپێشەوە تەختە و تیرەکەی نزیکەی 2.5 سم دەبێت. لەناو بۆشاییەکی تایبەتیدایە لە ئێسکی ناوچەواندا پێی دەگووترێت کالانەی چاو.[ ئینگـ: eye].{ زیندەوەرزانی 1989. ل. 207}.
هەندێک لە زارەوەکانی پێکهاتنی چاو |
بیلبیلەی چاو/bîlbîley çaw: نتـ:[ توێ][ بیلبیلە+ ی+ چاو] کونێکی بچووکی لە ناوەڕاستدایە، کە تەنها گوزەری تیشکی ڕووناکییە بۆ گۆی چاو، کرانەوەی بیلبیلە، بەگوێرەی بڕی ئەو ڕووناکییەی دەچێتە چاوەوە یان بەگوێرەی دووری لەشە بینراوەکان لە چاوەوە دەگونجێت.[ ئینگـ: Pupil].
پەردەی چاو/perdey çaw: نتـ:[ توێ] پەردا چاڤێ، پەلک: کۆمەڵێک توێژە کە گۆی چاویان داپۆشیوە.[ ئینگـ: cornea].
پەلکی چاو/pelkî çaw: نتـ:[ توێ][ پەلک+ ئی+ چاو] پێڵووی چاو: دوو پێلووی بە پەردەیەکی تەنکی جیری یا لینجی تەڕ ناو پۆشکراوە، چاوتەڕدەکەن بەهۆی ووردە لووەوە، دەوری چاویان داوە لە پێشەوە بەبرژانگیش نووسراون بە کۆتایی پێڵووەوە. بەم پەردەیە دەڵێنش لکاوە.
تۆڕی چاو/torî çaw: نتـ:[ توێ] بڕوانە ماسولکەکانی چاو.[ ئینگـ: Retina]
چاڵی چاو/çaľî çaw: نتـ:[ توێ] کاناڵی چاو، کونی چاو.[ ئینگـ: Orbita]
چینی مەشیمە( ناوەڕاست)/çînî meşîme( naweřast): نتـ:[ توێ] چینێکی ڕەشە کە لە لوولە خوێنە تایبەتییەکانی چاوی پێدا درێژبووەتەوە، دەکەوێتە نێوان چینی تۆرە( ناوەکی) و چینی سپێنەی چاو.[ ئینگـ: Choroid].
ڕەقە/řeqe: ن:[ توێ] سپێنە: ئەم چینە لە پێشەوەی چاو دایە و پێکهاتویەکی زۆر قۆقزە و لەبەشەکانی تری ڕەقترە و شلەی چاو دەپارێزێت.[ ئینگـ: Cornea].
ڕەنگینە/řengîne: نتـ:[ توێ] ڕەشینە: ڕاستەوخۆ دەکەوێتە پشت کۆرینە لەبەشەکانی دیکەی مەشیمە جیادەکرێتەوە بەوەی کە ڕەنگدارە.
ڕەشێنە/řeşêne: نتـ:[ توێ][ نخ] پەلەزە.
:: ڕەشێنەی چاو.
فرمێسکە ڕژێن/firmêske řijên: نتـ:[ توێ] فرمێسکە ڕاژێنێک بەچاوەوە نووساوە کە فرمێسک دەردەدات بۆ شووشتنی چاو لەتەپ و تۆز و ماددەی تر کە چاو تووشی مەترسی دەکەن.
گلێنەی چاو/gilêney çaw: نتـ:[ توێ][ لا: Iris][ ئینگـ: eye ball].
ماسوولکەکانی چاو/masûlikekanî çaw: نتـ:[ توێ] بریتییە لە شەش ماسوولکەی درێژ و باریک، نووساون بە ڕووی گۆی چاوەوە، کە بە هەموولایەکدا دەیانجووڵێنن و بەوهۆیەوە بە هەموو لایەکدا دەتوانێت بڕوانێت.[ ئینگـ: Retina].
هاوێنە/hawêne: نتـ:[ توێ] لە پشت ڕەنگینەوە پێکهاتنێکی جیڕی ڕوونی دووڕووقۆقز هەیە، ڕووی دواوەی لە ڕووی پێشەوەی قۆقز ترەو قۆقزی هاوێنە.
چاوزانستی/çawzanistî: نچ:[ پز] ڕشتەیەکی زانستیە لەمەڕ چاو و نەخۆشی یەکانی چاو و چارەسەرکردنیان.[ ئینگـ: Ophthalmology].
چاوئێشان/çaw êşan: کتن: چاوکولبوون، زچین.
چاوئێشانێک کە ئاوبکات/çaw êşanêk ke aw bikat: نتـ:[ نخ] کنیست.
چاوئێشە/çawêşe: نتـ:[ نخ] چاڤکول، چاڤیلی(کباک)، چاوێشە، چەم ئێشە( هـ)، تەراخۆما، وەردێنە : نەخۆشییەکی ڤایرۆسی درمن، تووشی چاو دەبێت. بەزۆری لەناوچە گەمەسێرە کاندا بڵاوە. ئەم نەخۆشییە ئەگنر بەزووی چارە نە کرێت لەوانەیە ببێتە هۆی ئاوسانی چاو و ئاو کردنی چاو و ڕیپۆق پەیداکردن. تەراخۆما بەهۆی دەست لێدانەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بڵاودەبێتەوە، ئەنتی بایۆتیکا باسە بۆ چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشییە.[ ئینگـ: Ophthalmia].
چاوئێشەدار/çawêşedar: نتـ: چاوێکی ئێشی هەبێت.
چاوئێشەی ووڵاخ/çawêşey uwlax: نتـ:[ نخ][ ئینگـ: Perodical Ophthalmia].
چاوپۆش/çawpoş: ن:[ توێ][ ئینگـ: eye shield].
چاوفرین/çawfiřîn: کتن:[ نخ][ ئینگـ: eye bandage].
چاولێڵی/çawlěľî: نتـ:[ نخ] تووشی پیر و بەساڵاچووان دەبێت لە دەوروبەری 60 ساڵییدا. شووشە ی چاو لێڵ دەبێت و چاویش کەم هێز دەبێت. بە عەمەلیات چارەسەری ئەم نەخۆشییە دەکرێت.[ ئینگـ: Cataract].
چاوی شووشە/çaw şûşe: نتـ: چاوی دەستکرد.
چاویی/çawîy: نچ:[ توێ] ئەوەی پێوەندی بە چاوەوە هەبێت.[ لا: ophthalmic]{ کەمالنامە، ل، 882}.
بەزچاو/bezçaw: نتـ:[ بەز+ چاو] گۆشتێکی زیادەبە پەلکی چاوەوەوە.
برژانگی چاو/birjangî çaw: ن:[ توێ] برژۆڵ.[ ئینگـ: eye lash]
برۆی چاو/biroy çaw: ن:[ توێ][ ئینگـ: eye brow]
بڕکردنی چاو/biřkirdnî çaw: ئانتـ: مەودای چاو.
بنکی چاو/binkî çaw: نتـ:[ توێ] بنی چاو.[ ئینگـ: eye ground]
پزیشکی چاو/pizîşkî çaw: نتـ:[پز][ لا: Ophthalmolog].
پێڵوو/pêľû: ن:[ توێ][ ئینگـ: eye lid]
چەوری گرتنی چاو/çewrî girtinî çaw: کتن:
دڵۆپی چاو/diľopî çaw: نتـ:[ ] قەترەی چاو.[ ئینگـ: Eyedrops].
سیچکەسڵاوە/siçkeseľawe: نتـ: زامی چاو.[ ئینگـ: Eye sore]
کزی چاو/kizî çaw: نتـ:[] چاوپرووش.[ ئینگـ: Imposed visoin، Poor sight].
ماندوێتی چاو/mandwêtî çaw: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: eye strain]{ پەزیشکی، ل، 134}.
هەستیاری چاو/hestiyarî çaw: کتن:
هەوکردنی چاو/hewkirdinî çaw: نتـ:[ نخ] بەهەموو جۆرە هەوکردنێک دەگوترێت، کە تووشی چاو بووبێت.[ لا: ophthalmitis].
.
.
___________
چاو ² /çaw: ن:[ زمان] پێشگرێکە لە زمانی کوردی دەلکێت بە زۆر ووشەوە و پەیڤی نوێ دروست دەکات .
چاوباز/çawbaz: ئانتـ:[ چاو+ باز] چاوباشقاڵ.
چاوباشقاڵ/çawbaşiqaľ: نتـ: چاوحیز : پیاو یان ژنێكە بەناپاكی تەماشای یەكتری بكەن.
چاوبەرەژێر/çawberejěr: ئانتـ: شەرمەزار، چاولەبەر، تەریق( هـ)، چەم بەرەژێر.
چاوبەس/çawbes: ئانفا:[ ئەردە][ چاو+ بەس( ڕەگی بەستن)] چاوبەست.
چاوبەكل/çawbekil: ئانتـ:[ چاو+ بە+ کل]
1 . چاوڕەش.
2 . چاودڕێژ : پیاو و ژن چاوی خۆی بەكل ڕەش كردبێت.
چاوبەڵەک/çawbeľek: ئانتـ:[ چاو+ بەڵەک چاڤبەلەک.
چاوبەن/çawben: ئانتـ:[ چاو+ بەن] چاوبەست، چاوبەند، جادوو.
.
.
__________
چاو ³ /çaw: ن:[ کەلهوری] دەنگۆ، هەواڵ
:: مردنی قوباد هەر چاوە.
:: چاو هات خەسرەو مردگە.
چاوخسن/çawxistin: کتن:[ کهـ] دەنگۆ بڵاوکردنەوە.
:: ئەڕا وە دروو چاو خەی ؟.
چاودان/çawdan: کتن: پڕوپڕگەندەکردن .
:: ئەوەی چاوی مەرگت دا چاوی مەرگی بدرێ.
چاو و ڕاو/çaw û řaw: چ: هەواڵی بێ بنەما کە دەبێتە دەنگۆ.{ نیعمەت عەلی سایە. ل. 218}.
.
.
.
.