تەوەن ¹ /tewen: ن، ئان:[ جێۆ][ هـ]
نەشوناس | شوناس | |||
تاک | كۆ | تاک | كۆ | |
شێوەزاری کرمانجی باکوور | ـەک | ان | ـەکە | ـەکان |
شێوەزاری کرمانجی ناوەند | ێ ، ێک | ان | ـەکە | ـەکان |
شێوەزاری هەورامی | تەوەنێوە | تەوەنێ ، تەوەنن | تەوەنێ | تەوەنەکێ |
بەر _ بەرد، بەرک( باد)، پەل، تل، خڕک _ خلک، دێندک( باد)، سەنگ، سیسک، کەڤر _ کەمەر _ کەمر _ کەوور، كوچک، کووچ. : شتێکی ڕەقی تورتی قورسی ئاشکرایە لە زەوییدا، لە گەڵێک پێكهاتەی جیاجیای کیمیایی پێکهاتووە.[ ئینگـ : Stone].
:: هەرمان کەردەی بە تەوەنی….{ ئاژین تیڤی}
تێبینی |
زمانی ئەڵمانی کە یەکێکی لە زمانە هیندوئەورۆپی یەکان، بۆ وشەی تەوەن ( شتاین : Stein) بەکاردەهێنن. ئەم لێکچوونەش دەچێتە سەر خەرمانی لێکچووەکانی نێو زمانی هیندوئەوروپی}{Peshrau Said}. |
{
پێسە مەزانۆ یه گۆزەی ئاوەن
نمەز خۆ یه نەفت تەوەن پێ تاوەن
}{ بێسارانی}
یان
{
نیەزانم ئەو دنیا هەس یا نە؟
نیەزانم خوەشم تێ بچمە بهەیشت یا نە؟
ئەمانێگ زانم تەوەن دوزەخ نەێرم
م نیەزانم،پەڕ لەچگەگەی داڵگم گرم
}{ عەلی ئوڵفەتی}
تەوەن ئاساو/tewen asaw: نتـ:[ هـ][ تەوەن+ ئاساو] بەرداش.
تەوەناوتەوەن/tewenaw tewen: ئانتـ:[ جێۆ][ هـ] تەوەنۆ تەوەن، بەرداوبەرد.
تەوەنە چەرمەڵی/tewene çermeľî: نتـ:[ هـ][ تەوەن+ ئە+ چەرمەڵی] بەردەسپیکەڵانە.
تەوەنە چەرمی/tewene çermî: نتـ:[ هـ][ تەوەن+ ئە+ چەرمی] بەردەسپی.
تەوەنە ڕژێ/tewene řijê: نتـ:[ هـ][ تەوەن+ ئە+ ڕژێ] بەردە زوورە، بەردە زبرە.
تەوەنە سووری/tewene sûrî: نتـ:[ هـ] بەردە سوورە.
تەوەنە سیاوی/tewene siyawî: نتـ:[ هـ] بەردە ڕەشە.
تەوەنە کەوی/tewene kewî: نتـ:[ هـ] بەردەشینە.
تەوەنە میلی/tewene mîlî: نتـ:[ هـ] بەردێکی باریکی نەرمی سووکەڵەیە.
تەوەن تاش/tewen taş: ئانفا:[ هـ][ تەوەن+ تاش( تاشین)] بەردتاش، سەنگ تراش، کەڤربڕ، بەربڕ.[ ئینگـ : stone cutter]
تەوەن تاشین/tewen taşîn: کتپ:[ هـ][ تەوەن+ تاشین] بەردتاشین.
تەوەن تاشی/tewen taŝî: نچ:[ هـ][ تەوەنتاش+ ی] بەردتاشی : ئەوەی پەیوەندی بە هونەری تەوەنتاشێ یەوە هەبێت.
تەوەن تەقن/tewen teqin: نفا:[ هـ] تەوەن تەقنە، بەرد تەقێن.
تەوەن تەقنای/tewen teqinay: کتپ:[ هـ][ تەوەن+ تەقنای] بەرد تەقاندن.
تەوەن تراز/tewen tiraz: نتـ:[ هـ] بازڕەی بەرد.
تەوەن تراش/tewen tiraş: ئانفا:[ هـ] بەردتاش.
تەوەن تراشی/tewen tiraşî: نچ:[ هـ] بەردتاشی.
تەوەن تلەوەکەر/tewen tileweker: ف:[ هـ] تەوەنۆ تل کەر _ تەوەن تل ئەوەکەرە، بەردتل کەرەوە، بەردخلۆرکەرەوە.
تەوەن تلەوەکەرڎەی/tewen tilewekerđey: کتپ:[ هـ] تەوەنۆ تل کەرڎەی، بەردتل کردنەوە.
تەوەن تلۆکەر/tewen tiloker: ف:[ هـ] تەوەن تلۆکەرە، بەردخلۆرکەرەوە.
تەوەن تلۆکەرڎەی/tewen tilokerđey: کتپ:[ هـ] بەردتل کردنەوە.
تەوەن چەخماخ/tewen çeximax: نتـ:[ هـ] بەردەچەخماخ، بەردەئەستێ.
تەوەن چەرخ/tewen çerix: نتـ:[ هـ] بەردەچەرخ.
تەوەن دەس/tewen des: نتـ:[ واز][ هـ] بەردێك كە بە دەست بهاوێترێت.
تەوەن دوختان/tewen duxitan: نتـ:[ هـ] بەردەنوێژ.
تەوەن ڕێژ/tewen řêj: نفا:[ هـ] شوێنی بەردڕێژکراو.
تەوەن ڕێژکەرڎەی/tewen řêjkerđey: کتپ:[ هـ] بەردڕێژکردن.
تەوەن شان/tewen şan: نفا:[ هـ] بەردهاوێژ.
تەوەن شانای/tewen şanay: کتپ:[ هـ] بەردهاوێژتن.
تەوەن شای/tewen şay: کتپ:[ هـ] بەردهاوێژتن.
تەوەن فڕکانی/tewen fiřkanî: نتـ:[ هـ] بەردە فڕکێ.
تەوەنکاری/tewenkarî: نچ:[ هـ] بەردکاری.
تەوەن کەن/tewen ken: نفا:[ هـ] تەوەن کەنە : بەرد هەڵکەن.
تەوەن کەنـڎەی/tewen kenđey: ن:[ هـ] بەرد هەڵکەندن.
تەوەن کڕنایۆ/tewen kiřnayo: ن:[ ئد][ هـ] تەوەنۆکڕنای : مەبەست زۆر زۆر تووڕە بوونە.
تەوەن کێش/tewen kêş: نفا:[ هـ] بەردکێش.
تەوەن کێشای/tewen kêşay: کتپ:[ هـ] بەردکێشان.
تەوەن کێشتەی/tewen kêşitey: کتپ:[ هـ] بەردکێشان.
تەوەن لاسیق/tewen lasîq: نتـ:[ هـ] بەردە لاستیك.
تەوەنڵێ/tewenľê: نتـ:[ هـ] بەردی بچووك.
تەوەن ماڕ/tewen mař: ئانفا:[ هـ] تەوەن ماڕە، بەردشکێن.
تەوەن ماڕای/tewen mařay: کتپ:[ هـ] بەردشکاندن.
تەوەن موور/tewen mûr: نتـ:[ هـ] بەردی مووری دیوار.
تەوەن نما/tewen nima: نتـ:[ هـ] بەردەنوێژ.
تەوەن نماکێش/tewen nimakêş
: ن:[ هـ] بەردی نوێژکێش.
{
ئەی خوا چی نەکەردام وەی وەی تەوەن نماکێش
ئەی گڕۆ ماچ کەرام وەی وەی نیە و چەماکێش
}{ مەولەوی ، ناسری ڕەزازی}
تەوەنۆ تەوەن/tewenotewen: ئانتـ:[ هـ] تەوەناوتەوەن، بەرداوبەرد.
تەوەنۆچن/tewenoçin: ن:[ هـ] تەوەنۆ چنە : بەردەوەچن : ئەو وەستایەی کە بە قوڵنگ بەرد دەچنێتەوە.
تەوەنۆ دۆزەخی/tewenodozexî: نتـ:[ هـ] بەردەسماتە، بەردی جەهەننەمی.
تەوەن واران/tewen waran: نتـ:[ هـ] بەردەباران.
تەوەن واران کەرڎەی/tewen waran kerđey: کتپ:[ هـ] بەردەباران کردن، بەرکرن، زەباندن، کەڤراندن، کەڤرکرن، شکێر .[ ئینگـ : stoning ]
تەوەن و قسڵی/tewen û qisľî: نتـ:[ هـ] بەردەقسڵ.
تەوەن هاڕ/tewen hař: نتـ:[ هـ] بەردەهاڕ.
تەوەن هاڕە/tewen haře: نتـ:[ هـ] بەردی دەستاڕ.
تەوەن هەسان/tewen hesan: نتـ:[ هـ] بەردەسان.
تەوەن هوورکەن/tewen hûrken: نفا:[ هـ] بەردهەڵکەن.
تەوەنی/tewenî: ئانتـ:[ هـ] بەردی یان ئەوەی لەبەرد بێت.
تەوەنی ئاهەک/tewenî ahek: نتـ:[ جێۆ][ هـ] بەردەقسڵ.
تەوەنی جەهەننەمی/tewenî ceheninemî: نتـ:[ هـ] بەردی جەهەننەمی.
تەوەنی ڕژنێ/tewenî řijnê: نتـ:[ جێۆ][ هـ] بەردەمەڕمەڕ.
تەوەنی سیاوێ/tewenî syawê: نتـ:[ جێۆ][ هـ] بەردی جەهەننەم درمانێكە برینی پێ دەپرژێتەوە.
تەوەنین/tewenîn: نچ:[ هـ] تەوەنینە : هەرچی لە بەرد دروست بکرێت، یان پەیوەندی بە کەڤرەوە هەبێت.
.
.
.
{
وشەنامە، ل، 309 / 310
قاموسا سەلاحەدین، ل، 927 /928
}