دڵ ¹ /diľ: ن:[ توێ] دل( کباک): ئەندامێکی ناوەندییە لە کۆئەندامی سووڕانی خوێندا و ئەو ئەندامەماسوولکەیییە کە قەبارەکەی دەگاتە نزیکەی قەبارەی مشتەکۆڵەیەک، لە نێوەڕاستی هەردووک سپیەلاکەکانەوە لە ناوسنگە کەلێن دایە، سەری هەموو شادەمارەکان بەئەوەوەیە خوێن بەوێدا هاموشۆیە دەکات.[ ئینگـ: Heart].
پێکهاتەکانی ئەندامی دڵ |
پشت دڵ/diľ: نتـ: [ ئینگـ: retrocardiac]
زمانە دووپەردەیی/diľ: نتـ:
زمانە سێ پەردەیی /diľ: نتـ:
زمانەی شاخوێنبەر/diľ: نتـ:
سکۆلەی چەپ/diľ: نتـ: زگۆڵەی چەپ.[ ئینگـ : ]
سکۆلەی ڕاست/diľ: نتـ: زگۆڵەی چەپ.[ ئینگـ : ]
سییە خوێنهێنەر/diľ: نتـ:[ ] خوێن لوولەن، خوێن لە سی یەکانەوە کۆدەکەنەوە و ڕۆی دەکەنە گویچکەلەی چەپەوە.
سییەخوێنبەر/diľ: نتـ:[ ] لەسکۆڵەی ڕاستەوە دەردەچێت، خوێن لەدڵەوە دەبات و دەبێت بەدوولقەوە کە هەر لقێکیان دەچێتە یەکێک لە سییەکانەوە.[ Pulmonary Artery]
شاخوێنبەر/diľ: نتـ: سێ بۆری یە لە دڵەوە دەدەچێت بۆ لەشی مرۆڤ.[ ئینگـ: Aorta]
کلۆرە خوێنهێنەری سەروو/diľ: نتـ: کلۆرە خوێنهێنەری ژووروو : خوێن لەو بەشانەی لەشەوە کۆ دەکاتەوە کە دەکەونە سەروو ناوپەنچک و ڕۆی دەکاتە گویچکەلەی ڕاستەوە.[ لا: SuperiorVena Cava]
کلۆرە خوێنهێنەری خواروو/diľ: نتـ: خوێن لەو بەشانەی لەشەوە کۆدەکاتەوە کە دەکەونە خوار ناوپەنچک و دیسان ڕۆی دەکاتە گویچکەلەی ڕاستەوە.[ لا: Inferior Vena Cava]
گوێچکەلی چەپ/diľ: نتـ:
گوێچکەلی ڕاست /diľ: نتـ:
لای چەپی دڵ/diľ: نتـ: گوێچکە و زگۆڵەی لای چەپ.[ ئینگـ: left heart]
لای ڕاستی دڵ/diľ: نتـ: گوێچکە و زگۆڵەی لای ڕاست.[ ئینگـ: right heart]
هەست بەماندوێتی كردن : زۆركات ئەم هەستە بۆیە درووست دەبێت ئۆكسجینی پێویست ناگاتە ئەندامانی جەستە، دڵیش زۆر لەخۆی دەكات و خۆی ماندوو دەكات تا زۆرترین بڕی ئۆكسیجی بەردەست بنێرێت. ئەگەر ئەم گرفتەت هەیە، لەگەڵ پزیشكەكەت بدوێ و هۆكارەكەی بزانە. چونگە چەند حاڵەتێكی دیكەش ماندوێتی درووست دەكەن، وەك كەمیی ماددەی ئاسن.
ئاوسانی پێیەكان : چەندین هۆكار دەبنەهۆی ئاوسانی پێیەكان وەكوو دووگیانی و دەوالی. بەڵام یەكێك لە هۆكارە گرنگەكان سستبوونی دڵە، كە تێیدا دڵ توانای ناردن و وەرگرتنی خوێنی بە كارایی نییە.
هەروەك ناتەواویی زمانە (صمامە) كانی دڵ دەبنەهۆی ئاوسانی پێیەكان.
ئازاری توندی قاچ لەكاتی رێكردن : ئەگەر ران و پوزەكانت تووشی ئازاری توند دەبن لەكاتی رۆیشتن و بە هەوراز سەركەوتندا و لەگەڵ پشوودان باش دەبی، لەوانەیە تووشی تەسكبوونەوەی بۆرییەكانی خوێنی پەلەكان بووبیت. ئەوەش لە ئەنجامی كەڵەكەبوونی چەوریی لەسەر دیواری بۆرییەكانی خوێن پەیدا دەبێت. پسپۆڕان دەڵێن ئەگەر ئەم حاڵەتەت هەبێت ئەوا ئەگەری تووشبوونت بە گیرانی بۆرییەكانی خوێن (جەڵتە)ی دڵ 50% یە.
گێژبوون : سەرسوڕان و گێژبوون كە چەندین جار رووبدات، گەلێك هۆكاری هەیە، وەك: وشكبوونەوە و كەمخوێنی و نەخۆشیی دڵ.
تەنگەنەفەسی : ئەگەر بە چالاكیگەلێك هەناسەت تەنگ دەبێت كە لە خەڵكی ئاساییدا بەو جۆرە نییە، ئەوا پێدەچێت نەخۆشیی زمانەكانی دڵ یان سستبوونی دڵت هەبێت. بەڵام ئەم حاڵەتە چەند هۆكارێكی دیكەی هەیە، وەكوو: رەبو، كەمخوێنی و هەوكردنی سییەكان.
نەخۆشییەکانی دڵ |
دڵ ئێشان/diľêşan: ن، کتن:[ دڵ+ ئێشان] ئازار پێگەیشتن، ئاجزبوون، برینداربوون، جەور، دڵێشای( هـ)، زویربوون.
دڵ ئێشاندن/diľêşandin: کتپ: ئاجزكردن، ئازارپێگەیاندن، بریندارکردن، جەوردان، دڵێشنای( هـ)، زویركردن.
دڵ ئێشە/diľêşe: نتـ: [ نخ] دڵ ئێشە _ دڵێشە( هـ)، ژانی دڵ : نەخۆشی دڵ.[ ئینگـ: Heatache، cardiac pain].
دڵەتەپە/diľe tepe: نتـ:[ دڵ+ ئە+ تەپە] توندلێدانی دڵ.
دڵەتەپێ/diľetepê: نتـ: دڵەتەپە.
دڵەڕاوکە/diľeřawke: نتـ:[ نخ][ نخ][ دڵ+ ئە+ ڕاوکە(ڕاوکردن)] تۆقین، سام.[ ئینگـ: Panic].
دڵەڕاوکێ/diľeřawkê: نتـ:[ نخ][ نخ، دەروو] شپرزەیی، دوودڵی، تۆمانج، شلتاخ، گێچەڵ.[ ئینگـ: anxiety].{ سایکلۆژیا، ل، 8}.
دڵەڕاوکێی سەرەکی/diľeřawkêî bineřrtî: نتـ:[ نخ][ دەروو] شپرزەیی بنەڕەتی.[ ئینگـ: basic anxiety].{ سایکلۆژیا، ل، 9}
دڵەكزە/diľekize: نتـ:[ نخ][دڵ+ ئە+ كز+ئە] لا : Heart burn، Pyrosis].
دڵەكزێ /diľekizê: نتـ: نخ: گەوەگزێ، كسپەی دڵ، چووزانەوەی گەدە.
دڵەكوتە/diľkute: نتـ::[ نخ] لێدانی دڵ : بۆ نموونە كاتێک دەچیتە سەرجێگا بۆ نووستن، هەست بە لێدانی دڵت دەكەیت. یان كاتی پشوودان و ئاسایی هەست بە توند ( مەرج نییە خێرا) لێدانی دڵت دەكەیت.[ ئینگـ: Heatbeat].
دڵەكوتێ/diľekutê: نفا:[ نخ][ دڵ+ ئە+ كوت( كوتان)+ ئێ] دڵەفرێ _ دڵەگورپێ : زیادەیەكی كاتییە لە لێدانی دڵدا، بەهۆی ماندوێتی، نەخۆشی یان جگەرەكێشانەوە تووشی مرۆڤ دەبێت.
دڵەكوتێی ڕێک/diľekutêyî řêk: نتـ:[ نخ][ ئینگـ : Tachy Rhythmia].
دڵەكوتێی زگۆڵەیی/diľekutêyî zigoľeyî: نتـ:[ نخ][ ئینگـ : Ventrircular tachy].
دڵەكوتێی كوتوپڕی/diľekutêyî kutupiřî: نتـ:[ نخ] لە پڕ پەیدادەبێت و دڵەكە لەپڕ دەوەستێت.[ ئینگـ : paroxismal tachy].
دڵەكوتێی گرێیی/diľekutêyî girêyî: نتـ:[ نخ] دڵەگوڕپێ.[ ئینگـ: Nodal tachy].
دڵەكوتێی گوێچكەڵەیی/diľekutêyî guêçkeľeyî: نتـ:[ نخ][ ئینگـ : Auricular tachy].{ پەزیشكی، ل، 359}.
دڵەلەرزێ/diľelerizê: نتـ::[ نخ] وتوویرە، پەرێشانی، شپرزەیی،: بریتییە لەترسانێكی زۆر.
دڵەماسوولكە/diľemasûlike: نتـ:[ نخ] [ ئینگـ : myocardium]{ ئە. قەرەداخی، ل، 93}.
دڵ پەککەوتن/diľ pekkewtin: کتن:[ نخ][ دڵ+ پەكکەوتن] پەککەوتنی دڵ.[ ئینگـ : cardiac Failure]
دڵ دروونەوە/diľ dirûnewe: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : cardiorrhaphy ]
دڵ ڕاوەستان/diľ řawestan::
دڵ ڕاوەستاندن/diľ řawestandin: :
دڵ زڵی/diľ ziľî: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : cardiomegaly]
دڵ سوتك/diľ sutik: نتـ:[ توێ] سووتانەوەی دڵ: Cardialogia
دڵ شری/diľ širî:: [ ئینگـ : heat failice]
دڵ فراوان بوون/dıľ: کتن: دڵ ئاووسان. [ ئینگـ : Cardiac Dilataion]
دڵ گەورە بوون/dıľ gewre bûn: کتن: . [ ئینگـ : Cardiac enlargement]
دڵ گیران/diľgîran: كتن: دڵتەنگ بوون.[ ئینگـ : heart Block]
دڵ وەستان/dıľ: نتـ:[ نخ] سەكتە.[ ئینگـ : Cardiac arrest, Cardiac Standstill].
دڵ وەستاندن/dıľ::
دڵ هەڵدڕین/diľ heľdirîn: کت: . [ ئینگـ : Cardiotomy]
دڵی/dıľî: نچ:[ توێ] ئەوەی پێوەندی بە دڵەوە هەبێت، هەروەها لە زمانی ئینگلیزی وەك پێشگرێك
دڵی بەزی/dıľî belemî: نتـ:[ نخ] ئەو دڵەی بەزی زۆر بێت. [ ئینگـ: fat or fatty heart ]
دڵی بەلەمی/dıľî belemî: نتـ:[ نخ][ ئینگـ: boat shaped heart ]
دڵی بچکۆڵە/dıľî b: نتـ:[ نخ][ ئینگـ: hypoplastic heart ]
دڵی بزێو/dıľî cigerî: نتـ:[ نخ] دڵی وێڵ، دڵی جووڵەك.[ ئینگـ: Wandering heart ]
دڵی جگەرەکێش/dıľî cigerî: نتـ:[ نخ][ ئینگـ: To Bacco heart ]
دڵی جگەری/dıľî cigerî: نتـ:[ نخ][ ئینگـ: cardiohepatic ]
دڵی خرۆشاو/dıľî cigerî: نتـ:[ نخ] دڵی بەجۆش.[ ئینگـ: Irritable heart ]
دڵی زگی/dıľî zigî: نتـ:[ نخ] ئەو دڵەی خزابێتە ناو زگەوە. [ ئینگـ: Abdominal Heart]
دڵی سیی/dıľî sîy: نتـ:[ نخ] ڤە ژیاندنا دل و پشی( كباك).[ ئینگـ: cardiopulmonary ]
دڵی شۆڕ/dıľî sîy: نتـ:[ نخ] دڵی خزاو. [ ئینگـ: Drop Heart, pendulous heart ]
دڵی گەورە/dıľî sîy: نتـ:[ نخ] . [ ئینگـ: large Heart ]
دڵیگەرمێیی/dıľî belemî: نتـ:[ نخ][ ئینگـ: pear shaped heart ]
پەککەوتنی سکۆلەی چەپ/dıľ: نتـ: زگۆڵەی چەپ. [ ئینگـ : Left Ventriculare Failure]
پەککەوتنی سکۆلەی ڕاست/dıľ: نتـ: زگۆڵەی چەپ. [ ئینگـ : Right Ventriculare Failure]
پسپۆری دڵ/pisporî dıľ: نتـ:[ توێ] پزیشکی دڵ.[ ئینگـ : Cardiologist]
خێرایی دڵپێو/xêrayî diľpêw: نتـ:[ توێ] .[ ئینگـ : Cardiotachometer ]
دەنگەکانی دڵ/dengekanî dıľ: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Cardiac sounds]
زانستی دڵ/dıľ: نتـ: نتـ::[ نخ][ زیند] دڵزانی. [ ئینگـ : cardiology].
زگۆڵەی دڵ وەستان/dıľ: نتـ:[ نخ][ ئینگـ: ventricular Standstill]{ پەزیشكی، ل، 338}.
زمانەی دڵ/dıľ: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Cardiac valve]
سەكتەی دڵ/dıľ: نتـ:[ نخ] هێرشی دڵ.[ ئینگـ: Heart attack]
کرژبوونی دڵ/kirjbûnî diľ: نتـ:[ نخ] .[ ئینگـ: cardiospasm]
گوێچكەی دڵ وەستان/dıľ: نتـ:[ نخ][ ئینگـ: Artial Standstill]{ پەزیشكی، ل، 338}.
گوێچكەی دڵ وەستان/dıľ: نتـ:[ نخ][ ئینگـ: Auricular Standstill]{ پەزیشكی، ل، 338}.
لێدانی دڵ/dıľ: نتـ:[ توێ] بە هەر کرژبوون و خاوبوونەوەیەکی یەك لە دوای یەکی دڵ دەڵێن لێدانی دڵ. ژمارەی لێدانەکانی دڵ لە مرۆڤێکی ئاساییدا، لە کاتی هێمنی دا، نزیکەی 72 لێدانە لەیەك خولەکدا.[ ئینگـ : ]
ماسوولکەی سورێنچك هەڵدڕین/nexošî masûlikey dıľ: نتـ:[ نخ]. [ ئینگـ : cardiomyotomy ]{ پەزیشكی، ل، 72}.
نەخشەی دڵ/nexšey dıľ: نتـ:[ پز] وێنەیێ دل( كباك).[ ئینگـ : cardiogram]
نەخشە کێشانی دڵ/nexše kêšanî dıľ: نتـ:[ پز] دل خێزی( کباک).[ ئینگـ : cardiography]
نەخۆشی دڵ/nexošî dıľ: نتـ:[ نخ] دەردی دڵ. [ ئینگـ : cardiopathy]{ پەزیشكی، ل، 72}.
نەخۆشی ماسوولکەی دڵ/nexošî masûlikey dıľ: نتـ:[ نخ] دەردی ماسوولکەی دڵ، نەساخی یا ماسولکە یا دلی( كباك). [ ئینگـ : cardiomyopathy]{ پەزیشكی، ل، 72}.
هەوکردنی دڵ/hewkirdinî diľ: کتن:[ نخ] دل کولبوون( کباک).[ ئینگـ : carditis]
چارەسەر و خۆپاراستن |
جەڵتەی دڵ/dıľ: دەبێتەهۆی لەناوچونی بەشێک لە خانەکانی ماسولکەی دڵ کە لەگیرانی یەکێک یان چەند دانەیەک لەو بۆریه خوێنانەی کەخوێنی پڕ خۆراکو ئۆکسجین بەدڵ ئەگەیەنن.
نەخۆشیەکی مەترسیدارە پێویستە زۆر بەخێرایی مامەڵە لەگەڵ ئاماژە و نیشانەکانیدا بکرێو کەسی نەخۆش بەزوترین کات بگەیەنرێتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن.
دوای رودانی جەڵتەیەک ئەگەر لەماوەی ٢-٤ خولەکی سەرەتادا دیسان پێدانی خوێن لەڕێی ئەو بۆری خوێنانەوە کەگیراون زامن نەکرێت، لەناوچونی هەندێک لەو ماسولکانەی دڵی لێدەکەوێتە.
نیشانە سەرەتاییەکانی جەڵتەی دڵ/dıľ:
1 – ئازاری لەناکاوی بەهێز کە لە ٢٠ خولەک زیاتر دەخایەنێت لەناوەڕاستی سنگو پشتدا، لەوێوە بەرەو شانو قۆڵ بەتایبەتی لای چەپ، زۆرجار سڕبونی شانو قۆڵی چەپ.
2 – ئارەقکردنەوەو دڵ تێکەڵهاتنو رشانەوە .
3 – هەستکردن بەبونی پەستانی زۆر لەناوەڕاستی سنگدا.
4 – هەناسە توندی و هەستکردن بەترس لەمردن.
5 – توشبوان بەکەمترین جوڵە بەتایبەتی لەکاتی سەرکەوتن بەپلیکانەدا زۆر ماندودەبنو هەناسەیان تونددەبێت.
کەسی گومانلێکراوی توشبوو بەجەڵتەی دڵ پێویستە بگەیەنرێتە نەخۆشخانەو لەوێ EKG (تختیت)ی دڵو لەڕێی پشکنینی خوێنەوە شیکاری بۆ چەند ئەنزیمێکی تایبەتی وەک GOT ،Troponine، GPBB، CK-MB بکرێت کەپاش چەند کاتژمێرێک لەڕودانی جەڵتەی دڵ رێژەی سەدییان لەخوێندا بەرزدەبێتەوە.
تەنها لەڕێی ئەو دوو جۆرە لەپشکنینەوە دەتوانین لەڕودانی جەڵتە تەواو دڵنیابین.
هەندێکجار کەسانێک هەمان نیشانەیان تێدا بەدیدەکرێو پشکنینەکان رودانی جەڵتەی دڵ ناسەلمێنن، چونکە لەچەند هۆکارێکی دیکەوە سەرچاوە دەگرن کەپەیوەندیان بەم چەند خاڵەوە هەیە:
١. گرژبونو هەڵکشانی گەدە بەرەو دڵو دروستکردنی پەستان لەسەر دڵ، توشبوان هەست بەخورپەو تێکچونی ریتمی لێدانی دڵ دەکەن.
٢.دروستبونی گرژی زۆر لەماسولکەی ناوپەنچکدا Diaphragma
٣. بەگیروەستانی هەندێک لەبڕبڕەکانی سنگ، بەتایبەتی بڕبڕەی چوارەم کەهەندێکجار گومانی رودانی جەڵتەی دڵ تەنانەت لای پزیشکیش دروستدەکات.
٤. ئەشێ یەکێک یان هەموو ئەو دیاردانە پێشتر بەهۆی ماندوبونی زۆرو دڵەڕاوکێو نائارامی و کێشەی دەرونیەوە لەکەسێکدا بواری بەرجەستەبونیان بۆ رەخسابێو گەر لەکاتی خۆیدا بەدواداچونو چارەسەری بۆبکرێت هیچ کێشەیەکی درێژخایەن بەجێناهێڵن. توشبوان بەوجۆرە دیاردانە پێویستە لەڕێی چارەسەری فیزیایی و دەرونیەوە دیسانەوە بەگەڕبخرێنەوە.
سەرەتا پشودانو ئارامبونەوە، دواتر وەرزشو خۆڕاهێنان بەمامەڵەو کاردانەوەی ژیرانەتر لەگەڵ هەر جۆرێک لەسەرچاوەی دڵەڕاوکێدا لەو جۆرە رێنماییانەن پێویستە لەلایەن توشبوانەوە پەیڕەو بکرێن.
هۆکارەکانی توشبون بەجەڵتەی دڵ:
جگەرەکێشان، پەستانی خوێنی بەرز، بەرزبونەوەی رێژەی چەوری لەخوێندا، نەخۆشی شەکرە، کێش زۆری، کەمی جوڵە، دڵەڕاوکێو نائارامی دەرونی، فاکتەری تەمەن (پیاوان لەسەروو تەمەنی ٤٥، خانمان لەسەروو تەمەنی ٥٥ ساڵیەوە)، بونی کێشەو لاوازی لەدڵدا، بەبەردەوامی کەمبونەوەی مەگنیسێۆم لەجەستەدا، گیرانی بۆری خوێن بەتایبەتی لەقاچداو دواتر خەستبونەوەو تۆپەڵبونی خوێن لەو شوێنەداو پاشان هەڵکشانی تۆپەڵێک لەخوێنی مەیو بۆ ناو دڵو رودانی جەڵتەی دڵ.
چارەسەری سەرەتایی جەڵتەی دڵ لەنەخۆشخانە دەکرێت، پاشان پێدانی هەندێک دەرمان بۆ رێگرتن لەدوبارە خەستبونەوەی خوێنو هەروەها چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشیە لاوەکیانەی زەمینەی توشبون بەجەڵتەیان رەخساندوە.
لەپاڵ ئەو جۆرە لەچارەسەردا، کەمکردەنەوەی کاریگەری هەموو ئەو فاکتەرە پێشتر ئاماژە بۆکراوانەی سەرەوەو پیادەکردنی وەرزشو ژیانێکی تەندروست لەژینگەیەکی خاوێنو ئارامدا زۆر پێویستە.
.
.
______________
دڵ ² /dıľ: ن: ئەڤینی،
دڵ ئارا/diľara: ئانتـ:[ دڵ+ ئارا]
1 – دلارا : بەردڵ، دڵخۆشکەر، غەمڕەوێن : شوێنێکە خەم و خەفەتی تێدا بڕەوێتەوە.
{
لە جیلوەی قامەتی بەرزی، لە عیشوەی زولفی سەد تەرزی
زەمین و ئاسمان لەرزی، سوجوودی رووی دڵارا کرد
}{وەفایی}.
2 – [ ناڤ] ناوی مێیینەیە.
دڵ ئارایی/diľarayî: نچ:[ دڵارا+ یی] دالارایی، دڵ خۆشیی.
دڵ ئازار/diľazar: نتـ:[ دڵ+ ئازار] ئازاردەر، دڵشکین، دڵ ئێشەر.
دڵ ئازاردای/diľazarday: نتـ:[ دڵ+ ئازاردای] دڵ ئازاردان.
دڵ ئازاری/diľazarî: نتـ:[ دڵازار+ ئی] دڵشکێنی، دڵ ئێشان، دڵشکان، دڵشکاندن.
دڵ ئاسوودە/diľasûde: ئان: بێ خەم، خاترجەم، ئارخەیان.
دڵ ئاسووڎە/diľasûđe: ئانتـ: [ هـ] [ دڵ+ ئاسووڎە]
دڵ ئاسووڎە بییەی/diľasûđe bîyey: کتن:[ هـ][ دڵ+ ئاسووڎە] دڵ ئاسوودەبوون.
دڵ ئاسووڎە کەرڎەی/diľasûđe kerđey: کتپ:[ هـ][ دڵ+ ئاسووڎە+ ] دڵ ئاسوودەکردن.
دڵ ئاسووڎەیی/diľasûđe: نچ:[ هـ][ دڵ ئاسووڎە+ یی] دڵ ئاسوودەیی.
دڵ ئاڤدان/diľ: کتن: دڵخۆش کردن، موژدەی خۆشی پێدان.
دڵ ئاڤێتن/diľ: کتن: لەبیر و فەرامۆشکردن.
دڵ ئاڤین/diľ: ن:[ کەش][ دڵ+ ئاڤین] ناوەڕاستی بەهار و هاوین.
دڵ ئامای/diľ: کتن:[ هـ][ دڵ+ ئامای] دڵ هاتن.
دڵ ئامای پێوەرە/diľ amay pêwere: کتپ:[ دڵ+ ئامای+ پێوەرە] دڵ تێکەلاتن.
دڵ ئامایۆجا/diľ amayoca: کتپ: [ دڵ+ ئامای+ ۆجا] دڵ هاینەوە جێ، ئاسایی بوونەوە.
دڵ ئامایۆگا/diľ amayoga: کتپ: [ دڵ+ ئامای+ ۆگا] دڵ ئامایۆجا.
دڵ ئامایۆیاگی/diľ amayoyagî: کتپ:[ دڵ+ ئامای+ ۆیاگی] دڵ هاتنەوەجێ.
دڵ ئامایۆیۆ/diľ amayoyo: کتپ:[ دڵ+ ئامای+ ۆیۆ] دڵ هاینەوەیەک.
دڵ ئاوا/diľ awa: ئانتـ:[ دڵ+ ئاوا] بەخشندە، بەدڵ، بەرچاوتێر، دڵاوا، دڵفراوان.
دڵ ئاوایی/diľ awayî: نچ:[ دڵ ئاوا+ یی] ئادا، بەخشندەیی، دڵاوایی، دڵفراوانی، سەخاوەت.
1 – دڵ ئاوەدان _ دڵاوەدان.
2 – زۆرزان، تێگەیشتوو.
دڵ ئاوەدان/dıľ: ئانتـ:[ دڵ+ ئاوەدان] دڵ ئاوایی.
دڵاوەر/diľ: ئانتـ:[ دڵ+ ئاوەر]
1 – ئازا، بەجەرگ، دڵاوێر، دڵنەوا، دڵ لاوێن، نەبەز، شەڕانی، لێ هاتوو، گەرناس، بوێر.
2 – ناوە بۆ کوڕ.
3 – دڵخۆشی دەرەوە، دڵداری دەر.
دڵاوەری/diľ: نچ:[ دڵاوەر+ ئی] ئازایی.
دڵ ئاودای/diľ aw day: کتن:[ هـ][ دڵ+ ئاو+ دای] دڵ ئاودان.
دڵ ئاوخواردنەوە/diľ: کتن:[ ئد] خاترجەم بوون، بێخەم بوون، تەسکێنی هاتن، دڵنیایی بوون.
دڵ ئاورڎەیۆگا/diľ arđeyo : کتپ:[ هـ][ دڵ+ ئاورڎەی+ ۆ+ گا] دڵ ئاوڕشێن کردن.
دڵاوێز/diľ: ئان:[دڵ+ ئاوێز] دڵ پێ هەڵواسراو.
{
شاهێن دووچاوت کەنیگا و مەیلی بەدانگە
کێشانی بەقوللابی دلاوێزی بژانگە
}{نالـی}.
دڵەخورپە/dıľ: نتـ: شپرزەبوون، شێواوی.
دڵەخورپێ/dıľ: نتـ: نیگەرانی، دڵە خورپە
دڵەخورت/dıľ:
دڵەدەرد/dıľ: ئانتـ:[دڵ+ ئە+ دەرد] دەردی دڵ، نەخۆشی دڵ.
دڵەدەنگ/dıľ::
دڵەدوا/dıľ:: نیگەران، چاولەدەر.
دڵەسوركێ/dıľ::.
دڵباش/dıľ: ئانتـ:[دڵ+ باش] بەبەزەیی.
دڵبەجێ/dıľ::
دڵبەجێ بوون/dıľ::
دڵ بەجێ هێنان/dıľ:: دڵخوازی یەكێكی بەجێ هێنان
دڵبەخۆسووتان/dıľ: كتن:[ ئد] زگبەخۆسووتان.
دڵ بەدەست هێنان/dıľ:: دڵ نوایی، ڕێك كەوتن.
دڵ بەدەست هاوردن/dıľ:: دڵ نوایی كردن، لێدان.
دڵبەر/dıľber: ئانفا:[دڵ+ بەر(بردن)]
چاڤپارسك( كباك)، خاڵدار، دڵباز، دڵبەست، دڵأفێن، دڵستێن، دڵكأ، دڵكێش ، دڵگر، ڕوواڵ، فریودەر، لەخشتەبەر، گراو.
2-[ ناو] ناوە بۆ ئافرەتان.
3 – دۆست، یار.
دڵبەرانە/dıľberane: ئانفا: [دڵبەر+ ئانە] دڵكێشانە.
دڵبەری/dıľberî: نچ: دڵبازی، دڵڕفێنی
دڵ بەر ئامای/diľ ber amay: کتپ: [ دڵ+ بەر+ ئامای] دڵ دەرهاتن.
دڵبەستە/dıľ:: ئەوەی دڵی بەشتێكدا چوو بێت.
دڵبردن/dıľbirdin: كتن:[دڵ+ بردن]
1 – سەرنجڕاكێش وەك دیتنی باغ و گوڵ و گوڵزار یان دیمەنی خۆرسك و جوان دڵ دەباو دەیأفێنێت. 2- بریتیییە لە عاشق بوون.
2- ئارەزووكردنی خواردەمەنی، وارلێ بوون
:: نایخۆم دڵم نایبات.
دڵبرین/dıľ: ئانتـ: بریتی یە لە زۆر خەمبار.
دڵبریندار/dıľ: ئانفا:[دڵ+برین+دار] دڵشكاو.
دڵبزوێن/dıľ: ن: جێگایەك دڵ بكاتەوە.
دڵبزواندن/dıľ::
دڵبۆچوون/dıľ: كتن:[ دڵ+ بۆ+ چوون] حەزلێكردن
دڵبۆرین/dıľ: كتن: بووردنەوە، بێهۆش بوون.
دڵپاك/dıľ: ئانتـ:[دڵ+پاك] بێ كینە، پاكدڵ، پاكدەروون.
دڵپاكنەبوونەوە/dıľ: كتن: پاكی نەهاتن، أق لەدڵدەرنەكردن.
دڵپاكی/dıľ: نچ: پاكدڵی، یەك دڵی، بەبەزەیی، بەسۆزی.
دڵپەسەند/dıľ:: دڵاوێژ.
دڵپەشێو/dıľ::
دڵپەشێوان/dıľ::
دڵپەشێواندن/dıľ::
دڵپەشێوی/dıľ: نچ: دڵخورتی، نیگەرانی، تایێل.
دڵپتەو/dıľ: ئانتـ:[ دڵ+ پتەو] دڵقاییم.
دڵپتەوبوون/dıľ: ئانتـ:[ دڵپتەو+ بوون] دڵقاییم بوون.
دڵپتەوكردن/dıľ: كتپ:[ دڵپتەو+ كردن] پاڵ پێوەنان، بزواندن، تاودان، تیژكردن، جوولاندن، دڵقاییم كردن، زات خستنەبەر، زات پێدان، غیرەت دانەبەر.
دڵپڕ/dıľ: ئانتـ: كەیل، بەكوڵ، تاسەكردوو، مەیلی زۆر.
دڵ پڕبوون/dıľ::
دڵ پڕكردن/dıľ::
دڵ پێدان/dıľ:: گاڵدان، بەڵشاندن، هەڵنان
دڵپێكاهاتن/dıľ: كتن: دڵتێكچوون، چیكلدانەتێكچوون.
دڵپێوەبوون/dıľ: كتن:[ دڵ+ پێوە+ بوون] پەژیراندن، ویستن، پەسەندكردن، پەژراندن، حەزلێبوون، خۆشویستن.
دڵپیس/dıľ: ئانتـ:[دڵ+ پیس] مرۆڤی بۆغزاوی، كینەلەدڵ، بەدخوا، بەدخواز، كەسێك كەحراپەی كەسی تری بوێت.
دڵپیسی/dıľ: نچ: [دەروو][ دڵپیس+ ئی] پارانۆیای عەشق : ئەم نەخۆشییە لەسەر بنەمای بۆش و درۆ دروست دەبێت و هەمیشە نەخۆشەكە لەناپاكی و داوێن پیسی هاوسەرەكەی دەكۆڵێتەوە.[ ئینگـ: Paranoia Amorous].
دڵجۆن/dıľ:: شەیدا، هەوەس.
دڵ چەپەڵ/dıľ:: دوودڵ، پاش مل، ناحەز.
دڵتەر/dıľ: ئانتـ: بەزەوق.
دڵتەری/dıľ::
دڵتەزان/dıľ: ئانفا:[دڵ+ تەزێن]
دڵتەزاندن/dıľ: ئانفا:[دڵ+ تەزێن]
دڵتەزێن/dıľ: ئانفا:[دڵ+ تەزێن] جەرگ بڕ، زك سووتێنەر.
دڵتەنگ/diľteng: ئانتـ:[دڵ+تەنگ] پەژمووردە، غەمبار، دڵگیر، خەفەتبار، پەرۆش، بێزار.
دڵتەنگ بوون/diľteng bǔn: كتن:[ دڵتەنگ+ بوون] پەژمووردەی بوون.
دڵتەنگ كردن/diľtengkirdin: كتپ:[ دڵتەنگ+ كردن] پەژمووردە كردن، بێزاركردن، خەفەت پێدان.
دڵتەنگی/diľtengî: نچ:[ دڵتەنگ+ ئی] پەژموودەیی، پەژارە، خەم، پەستی، خەفەت، داخ، ناكۆكی، نازشتی، نێوان تێكچوو.
دڵتەنگی پیرێتی/diľtengî pîrětî : نتـ:[ دەروو][ ئینگـ: Melancholia senilis]{ سایكلۆژیا، ل، 44}.
دڵتێک چوون/diľ::
دڵتێک دان/diľ::
دڵتێک هەڵـهاتن/diľ: کتن:
دڵتێک هەڵـهاتنی بەیانیان/diľ: کتن: ( لەژنی ئاوسدا).[ ئینگـ: Mornine Sickness ]
دڵخۆش/diľxoš: ئانتـ:[ دڵ+ خۆش] سەرحال، شاد، بەزەوق، ئاسوودە، خۆشنود، بەكەیف، شاد.
دڵخۆش بوون/diľxošbûn: كتن:[ دڵخۆش+ بوون] بەكەیفبوون، شادبوون.
دڵخۆش كردن/diľxoš kirdin: كتپ:[ دڵخۆش+ كردن]
سەرگەرم كردن، هاندان، دان كەناندن، بەششاندن، بەكەیفكردن، دانكەناندن، بشرین.
2 – ڕابواردن، شادکردن.
دڵخۆشكەر /diľxošker: ئانتـ:[دڵخۆش +كەر(كردن)] سەرگەرمكەر.
دڵخۆشی/diľxošî: نچ: دڵشادی، سەرحالـی.
دڵ خۆشی دانەوە/diľxošî danewe: كتپ: فەرامۆشی پێدان، دامركاندن.
دڵخواز/dıľ: ئان: مگیز، ئارزی، ئاوات، ئارەزوو، هێدی.
. بابەتی دڵخواز/a: ن.
دڵخوازی/dıľ: نچ: داودڵ، ئەڵـها، تامەزرۆ، سودمەندی، رەزامەندی، بەكەڵكبوون.
دڵ خوێناوی/dıľ:
دڵدان/dıľ: كتن:[ دڵ+ دان] خۆشویستن، لێ ووردبوونەوە.
:: دڵی من لیدەچە.
دڵ دانەسەر/dıľ:: گوێ پێدان.
دڵدانەوە/dıľ: كتن:[دڵ+دانەوە(دان+ ئەوە)] دڵنەوایی، پرسەكردن، دڵگەرم كردن، دواندن، دڵخۆشی دان.
دڵدەرەوە/dıľ: ئانفا:[دڵ+ دەرەوە(دانەوە)] پرسەكەر.
دڵدۆز/dıľ:: [دڵ+ دۆز] ئەوەی كاربكاتە سەردڵ و ئازاری بدات و خوێناوی بكات،
{
دڵدۆزە تیری ئاهی ڕووت و قووت
بۆ كوشتە هەمیشە كە ئامادەشیری رووت
}{مەحوی}.
دڵ ڕابوون/dıľ: كتن:[دڵ+ڕابوون]
دڵرەڤاز/diľ::
دڵرەق/diľ: ئانتـ:[ دڵ+ رەق] بێ بەزەیی، دڵـهشک، نامیهرەبان.
دڵ ڕەق/dıľ: ئانتـ:[دڵ+ڕەق] بێ بەزەی، بێ ئەمەگ.
دڵ ڕەق بوون/dıľ: كتن:[دڵ+ڕەق+بوون] بێ بەزەیی بوون، بەردین.
دڵ ڕەق كردن/dıľ::
دڵرەقێتی/diľ: نچ:[ دڵرەق+ ئێتی] بێ بەبەزەیێتی، دڵـهشکی، نامیهرەبانی.
دڵ ڕەقی/dıľ:: بێ وەفایی، بێ بەزەیی.
دڵ رەنجان/diľ::
دڵ رەنجاندن/diľ::
دڵ رەنجاو/diľ::
دڵ رەنجێن/diľ:: زوان تاڵ، قسەتاڵ، تاڵ وێژ.
دڵ رێنجی/diľ:: [ ئینگـ ANGINEPAETORISN
دڵ ڕابوون/diľ: کتن:[دڵ+ڕابوون]
دڵ ڕەق/diľ: ئانتـ:[دڵ+ڕەق]بێ بەزەی، بێ ئەمەگ.
دڵ ڕەق بوون/diľ: کتن:[دڵ+ڕەق+بوون] بێ بەزەیی بوون، بەردین.
دڵ ڕەق کردن/diľ::
دڵ ڕەقی/diľ:: بێ وەفایی، بێ بەزەیی.
دڵڕفاندن/diľ: کتپ:
دڵ ڕفێن/diľ: کتن:[دڵ+أفێن]
1 – سەرنج ڕاکێشەر، حەزلێ کراو، چاوگیر،
2 – خانومان، پێ کەوتوو، جوان.
3 – ئەوین، هەڤین، لاو. لەبەردڵان.
دڵزیندوو/dıľ: ئانتـ:[ دڵ+ زیندوو] دڵتەر، خۆش ڕابوێر.
دڵ سارد/diľ: ئان: بێ هیوا، ناهومێد، هەناسەسارد، سەرلێ شێواو، تەواسیاگ، بێزیاگ.
دڵ سارد بوونەوە/diľ::
دڵ ساردکردنەوە/diľ::
دڵ ساردی/diľ:: بێ هیوایی، بێوەری، بێ بەری، دەسەپاچەیی، بەش براوی.
دڵسۆز/diľ: ئانتـ، نتـ:[ دڵ+ سۆز]
1- ئەولەدار، پەڤ گرێدایی، پێ ڤە، جەرگسۆز، جگەرسۆز، چەلەپا، دەربەست، خەمکەی خەمان، خەمخۆر، دلسووژ، رەخ هەڤ، میهرەبان.
2- ناوە بۆ کور وکچ.
دڵسۆزبوون/diľ: کتن:[ دڵسۆز+ بوون] میهرەبان بوون.
دڵسۆزی/diľ: ئانتـ:[دڵ+ سۆز] بەستی، پەڤ گرێدانی، خۆشەویستی، ڕاستگۆیی، گرێدایی، هەڤبەند، یەكبوویی.
دڵ سووتان/diľ: کتن:
دڵشاد/diľ::
دڵشادبوون/diľ:
دڵشادکردن/diľ: کتپ: ئاسوودەکردن.
دڵشادی/diľ:: دڵخۆشی، ئاسوودەی.
دڵکشان/diľ: کتن:[ دڵ+ کشان] بژان، .
دڵکشاندن/diľ: کتپ:[ دڵ+ کشاندن] بژاندن، تەمژاندن، دڵچوون، سەر زەنشت کردن، أوشکێن، دڵچوون.
دڵشکاو/diľ: ئانفاـ:[دڵ+شکاو(شکان)] دڵبریندار.
دڵشێواو/diľ: نتـ:[ نخ] حاڵەتی ڕشانەوە.[ ئینگـ:Nausea]
دڵفراوان/diľ: ئانتا:[ دڵ+ فراوان] بەخشندە، نانبدە، بەنان.
دڵفراوان بوون/diľ::
دڵفراوان کردن/diľ::
دڵفراوانی/diľ: نچ: بەخشندەیی، دڵگوشادیی.
دڵفیگار/diľ: ئانتـ: دڵی بریندار، دڵی دەردەدار، زویر.
دڵکەواندن/diľ: کتپ:[دڵ+ کەواندن]
دڵ کەوتن/diľ: کتن:[دڵ+ کەوتن]
دڵکێش/diľ:: دڵبەر.
دڵکێشان/diľ::
دڵکێشاندن/diľ:
دڵ گەرم/diľ:: بەهیوا. بەجۆش.
دڵ گەرم بوون/diľ::
دڵ گەرم کەر/diľ: ئانفا:[] ئارەزووهێنەر، هاندەر، هەڵخەێنەر.
دڵ گەرم کردن/diľ::
دڵ گەرمی/diľ:
دڵ گر/diľ::
دڵگرتن/diľ:
دڵگران/diľ: ئانتـ:[دڵ+گران]
دڵگران بوون/diľ: ئانتـ:[دڵ+گران]
دڵگران کردن/diľ: ئانتـ:[دڵ+گران]
دڵگرانی/diľ: ئانتـ:[دڵگران+ ئی]
دڵگیر¹/diľgîr: ئان:
1- دڵكەرەوە، خۆش و بەربەرەڵا، خۆش دیمەن(جێگا، شوێن، چاوەنداز).
2 – جوان، دڵكێش(مرۆڤ).
3- دڵكێش.
4 – دڵ(تەنگ، ناخۆش).
5 – پەست، زویر، زیز، دهۆ، دڕدۆنگ.
دڵگیران/diľgîran: كتن: چاو و ئارەزوو بۆ خواردن گێڕان، حەز بۆ خواردن گێڕان.
دڵگیربوو/diľgîrbǔ: ئانفا: تووڕە.
دڵگیربوون/diľgîrbǔn: كتن: تۆران، پنگان(مجـ)، زویر و تووڕەبوون.
دڵگیركردن/diľgîrkirdin: كتپ: تووڕەكردن، پەست كردن.
دڵگیری/diľgîrî: نچ: پەستی، تووڕەیی، زویری، ناخۆشی.
دڵ لەخۆچوون/diľ: کتن: بوورانەو، لەسەرخۆچوون، بێهۆشبوون
دڵ لەخۆکردن/diľ: کتپ:[] تووڕە و قەڵس کردن
دڵ لە خێلەوەهاتن/diľ: کتن: لەژیللاهاتن، خێسانەوە، خێورانەوە.
دڵ لەدەستدابوون/diľ: کتن: زۆرترسان، دڵ لە مستدا بوون.
دڵ لەدڵ دان/diľ: کتن:[] نیگەران بوون
دڵ لەکەسێک ئێشان/diľ: کتن:[] لێئاجزبوون، لێ زویربوون.
دڵ لەیەکترئێشان/diľ: کتن:لێكئاجزبوون.
دڵ لێ چوو/diľ: ئانفا: خۆشەویست، سەودا، یار.
دڵ لێدان/diľ:
دڵمان/diľ: نتـ:[ دڵ+ مان] ئانوو، پەژارە، خەفەت، خەم، داخ، دڵمایی، مەینەت.
دڵمەند/diľ: نتـ:[ دڵ+ مەند].
{
عەرزە داشت بەندی دڵ مەند و رەنجور
چەیدی دامەی عەشق بە(چەیدی) مەشهورە
}{ سەیدی هەورامی}.
دڵمەندی/diľ::
دڵ مراندن/diľ: کتپ:[دڵ+ مراندن] ئارەزوولێ کوشتن.
دڵ مردوو/diľ: ئانفا:[دڵ+ مردوو(مردن)] دڵتەنگ، دڵ سووتیاگ، خەمبار، کز، خەفەتبار، پارێزەر،بەرقەدێر( كباک)، هەرێس، تاییم، چلەكێش( زاهید).
دڵ مشکەن/diľ:
دڵناس/diľ: ئانتـ:[ دڵ+ ناسک] بەسۆز، بەهەست، دڵنەرم.
دڵناس بوون/diľ: کتن:[ دڵناسک+ بوون] بەسۆزبوون، بەهەست بوون.
دڵناسکی/diľ: نچ:[ دڵناسک+ ئی] بەسۆزی، بەهەستی.
دڵنەبردن/dıľnebirdin: كتن:[دڵ+ نە+ بردن]
1 – بێ ئیشتیایی، هەوەسی خورادنێ . . . . نەبوون، ئیستیها نەهێنان، هەوەسی خوردانێ نەكردن.
2 – بۆ تێكچوونی دڵ بەكاردەبرێت بەهۆی خورادنی چشتێكی نابەدڵەوە.
دڵنەخووا/diľ::
دڵنەخوواز/diľ::
دڵنەمان/diľ::
دڵنەوا/diľ:
دڵنەوایی/diľ: نچ: دڵدانەوە، دڵخۆشی دانەوە، بەزەی، زگ پێ سووتان، دڵ پێ سووتان.
دڵنەوای کەر /diľ::
دڵنەوای کردن/diľ:
دڵنەواز/diľ: ئانتـ:[ دڵ+ نەواز] بەرەحم _ بەروحم، بەبەزەی، میهرەبان، لارەوەبوو.
دڵنـزم/diľ::
دڵ نزمی/diľ: : کڕنووش، خۆبەکەم زانین.
دڵنگان/diľ:
دڵنیا/diľ: ئان: خاترجەم، ئارخەیان، دڵقایم، پشت سوور، ئەوڵە، ئاسوودە، بەرقەرار.
دڵنیابوون/diľ: کتن:[ دڵنیا+ بوون] دڵتەخت بوون، بەس بوون، باوەرپێ بوون، بێگومان بوون، پاڵ ڵێدانەوە، ئاسوودەبوون، گوێ دنجبون.
دڵنیاکەر/diľ: ئانفا:[] ڕازی کەر.
دڵنیاکردن/diľ: کتپ:[ دڵنیا+ کردن] بێگومان کردن، خاترجەمی، ئارام کردن.
دڵنیایی /diľnyayî: نچ:[ نخ، دەروو]
1 – لاگیری، گەواهی، متمانە، ڕاستی، بەرقەراری.
2 – پەڕمیان، باوەڕ، چاوەڕێیی، بتە. [ ئینگـ : Ataraxy]{ سایکلۆژیا، ل، 8}.
دڵۆڤان/diľ: نتـ:[ دڵ+ ئۆڤان]بەزەیی دار، بەبەزەیی، میهرەبان، پیار، دەڤترک.
دڵۆڤانی/diľ: نتـ:[ دڵۆڤان+ ئی] بەزە_ بەزەی_ بەزەوی_ بەزەیی، سۆز، دڵنەرمی، میهرەبانی.
دڵ و دەروون/diľ:
دڵ و زار/diľ::
دڵ و گیان/diľ::
دڵ هەڵشیوان/diľ: کتن: أشتنەوە، أشانەوە، قەی کردنەوە، دڵ بەیەکدا هاتن.
دڵ هەڵ شێوێن/diľ:: هۆی أشانەوە، قیزەوەن، هۆی بێزهاتنەوە، بێزی وەر.
دڵـهەڵکەنیان/diľ: کتپ:[ ئەردە][] ناهومێدبوون، دڵساردبوون.
دڵـهەڵگرتن/diľ: کتن: ددان بەجەرگی خۆدانان.
دڵ هۆڕئامایۆ/diľ hor amayo: کتپ:[ هـ] [ دڵ+ هۆر+ ئامای+ ۆ] دڵ هەڵشێوان.
.
دڵهێنانەجێ/diľ: کتپ:[ دڵ+ هێنان+ ئە+ جێ] دڵنەوایی کردن
دڵ هیشک/diľ::
دڵێشای/diľêšay: کتن: [ هـ] [ دڵ+ ئێشای] دڵێشان.
دڵێشنای/diľêšnay: کتن: [ هـ] [ دڵ+ ئێشنای] دڵێشاندن.
دڵێشە/diľêše: کتن: [ هـ] [ دڵ+ ئێش+ ئە] دڵێشە ( دڵ ئێشە).
دڵی خۆکردنەوە/diľ: کتپ: مەبەست وەیە کە بڕیار لەسەر چشتێکی دان.
دڵی خۆی پاک کردەوە/diľ:
.
.
.
.