زەل ¹ /zel: ن:[ ڕوو] برد( کباک)، تەركە، جەگەن( هـ)، چیت، چیتک، ژاژ، قامیش، قوڕەو، گابڕ، میش: گیایەكی بڵندە لە گووێی ئاوان سەوزدەبێت، ڕەنگی سپی و سوورە و پەلی سێ كووزە یان سێ سووچە، لە نێوە زەوی قوڕ و گەڕاودا یان باتڵاغ یان مێرگەڵاندا شین دەبێت. زەل لقەکانی راست و بەرزە و نێوەکەی قڕۆڵە و لاسکەکەی بڕگە بڕگەیە، بۆ دارەڕا (سەر خانووگرتن)بەکاردێت و لە دروست کردنی چیخشدا بەکاردێت. لە زەل ئامێڕێکی موسیقاش دروست دەکرێت پێی ئەڵێن نای یان نەی و هەروەها دووزەلەشی لێدروست دەکەن کە یەکێکە لە کۆنترین ئامێری موسیقا. 

 زەلا گوولی/zela gûlî: ن:[ ڕوو][ کباک] گیایەکە.

  تێبینی
 لە كوردەوارییدا بۆ ناوەخنی كورتان دروستكردن بەكاردەهێندرا. لە جیهاندا بۆ پیشەسازی كاغەز دروست كردن و ڕەنگ كەڵكی لێوەدەردەگیرێت.

 

 پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification
kingdom  division class order family     genus speies 
فەرمانڕەوایی هۆبە پۆل پلە خێزان چەشن جۆر 
Plantae Angiosperms  Commelinids Poales

Poaceae

Arundo Arundo donax
جیهانی ڕووەک کاسە تۆودارەکان    گیاییەکان  گەنمیییەکان زەلییەکان زەل

:: بۆ سەربانی خانوو ، دروستکردنی تامانی ژور و ڕەشماڵ، سوودی لێوەردەگیرێت. 

:: حەسیر کە لە زەل دروست دەکرێت و جاران ڕایان دەخست لە ژێرەوی کومبار و گڵێم دا بۆ ئەوەی خۆڵەکە کومبارەکە پینەکات. 

زەلاو/zelaw: نتـ:[ جێۆ][ زەل+ ئاو] زۆنگ، زۆلکاو.[ ئینگـ : Bog]

زەلک/zelik: ن:[ ڕوو] لاسکە گیای باریکی وشک.

زەلکاو/zelikaw: ن:[ جا][ زەل+ كاو( ک+ ئاو)] ئاڤاگەنی( کباک)، ئاوگیر، بڵقاو(ئەردە)، باتڵاغ، زەنەک _ زەنەکاو، زۆنگاو، زناو، گومزە : ئەو شوێنە نزماییەی، کە ئاوی بۆگەنی تێدا وەستابێت، و ئاوەكەی بڵق بدات، ناو بەناو زەل و گیای تیا ڕوابێت. 

زەلکۆ/zelko: ن:[ د]

1 – زەلکاو، باتڵاغ و قامیشەڵێن، قۆپی.{ هەژار. ل. 389}

2 – نەیزار، قامیشەڵان.{ مەردۆخ، ب1، ل، 822}

زەلو تووڵ/zel û tûľ: نتـ:[ ڕوو][ زەل+ و+ تووڵ]

1 – هەڵاش، چرپی و چاڵی بانەڕا.

2 – پردوو، چرپی : قامیش و چیلکە کە دارەڕای پێ دادەپۆشن.{ مەردۆخ، ب1، ل، 822}

پەپلانیۆز/pepiľaniyoz: ن:[ ڕوو][ ل] نێرتکی زەڵ، بەناسکی دەخورێت.

.

.

____________________

زەل ² /zel: ن:[ کیمیـ] جۆرە قوڕە ڕەشکێنە، بەنی پێ ڕەنگ دەکرێت.{ خاڵ، ب2، ل، 243}

باتڵاغ : هەردی تەڕی شل.

.

.

____________________

زەل ³ /zel: ن: خلیسک.{ هەژار. ل. 389}

زەلان/zelan: کتن: خلیسکان. 

زەلاندن/zelandin: کتپ: خلیسکاندن. 

زەلین/zelîn: کتن: خلیسکان. 

.

.

.

.