سووان ¹/suwan: کتن:
1 – لووس بوون، نەمانی زبری چشت : دابەزینی کێشی پارەی کانزا لەبەر زۆر بەکارهێنانی.[ ئینگـ : abrasion of coin]{ شەهاب، ل، 2}
:: سووانی سمی ووڵاخ.
2 – کول بوون : کول بوونی تیخ و لە کارکەوتنی تیغ بە جۆرێك، کە بە هەسان تیژ نەبێتەوە.
3 – داخوران، خشان، ڕووشان، کڕان.
:: سووانی تیخ
:: سووانی داس.
سووانەوە/suwanewe: کتن:[ سووان+ ئەوە] ساوینەوە، سوونەوە، لووس بوون و
: چوونەیەکی لباد و فەرەنجی لەبەر زۆر سوونەوەی.
: سووانەوەی کەشك و چشتی دیکە. بەهەڵگڵۆفتن و خستنی لە چشتێکی تر.
:: کەشکەکە سوواوەرتروە.
سوواندن/suwandin: کتپ: داخوراندن، ڕووشاندن، کڕاندنەوە : نەهێشتنی زبری چشت.
سوواندنەوە/sûwandinewe: کتپ:
سووانن/suwanin: کتن:
سووانی جومگەکانی ئەژنۆ /suwanî cumgekanî ejino: کتن:
سووانی شان/suwanî šan: کتن:
سووانی قۆڵ/suwanî qoľ: کتن:
سووانی پێ/suwanî pê: نتـ:[ سووانی+ پێ]
سووانی مەچەك/suwanî meček: نتـ:[ سووانی+ مەچەك]
سوواو/suwaw: ئانفا: سایوار : چشتێکە لووس بوو بێت و بڕگەی نەمابێت.
تیغی سوواو.
داسی سوواو.
سوواوە/suwawe: ئانفا: سووراوە،
سوواوەیی/suwaeryî: ئانفا: سووراوەیی.
.
تێهەڵسووان/têheľsuwan: كتپ:[ تێ+ هەڵ+ سووان] مەقلین، سوونی شتێك لەشتێكی دیكە.
تێهەڵسوواندن /têheľsuwandin: كتپ:[ تێ+ هەڵ+ سوواندن] مەقلاندن.
. خۆتێهەڵسووان/xotêheľsuwan: كتپ:[ خۆ+ تێ+ هەڵ+ سووان] پشتەپشت كردن، مرومووشكردن، خۆكردنەپلەندەر، تێهەڵقورتان، تێهەڵقوڵتان.
تێهەڵسوون/têheľsǔn: كتپ:[ تێ+هەڵ+سوون] لێهەڵسوون، سوویین، لێسوون، ڕۆن لە نانی هەڵسوون.
.
لەیەك سوواندن/leyeksuwandin: کتپ: لێکخشاندن، لێکخستن.
.
_____________________
سووان ²/suwan: کتن: چەقەسووبوون، شەرم شکان.
سوواو/suwaw: ئانفا: چەقەسوو، بێ ئابڕوو، بێشەرم، ڕووداماڵڕاو، چەختی، چەختی چۆپان، چوختی.
سوواوی/suwawî: ئانفا: بێ چاو و ڕوویی، ڕووداماڵراوی.
.
.
________________________
سووان ³/suwan: کتن: سوواندە.
سوواندە/suwande: نتـ: پاسار( هـ)، ساپیتە( دەر)، سوواندەر _ ساندە، کەناری بانی( مامە)، گوورگە، گووێبان، گووێسپانە _ گووێسووانە، مێشڕەو، هەورەبان.
.
.
.
.